دیمه‌نی ٩ هێرشی كیمیایی كه رێكخراوی رێگری له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی نه‌یبینین
له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا ٩ دیمه‌ن له باره‌ی هێرشهكای ده‌وڵه‌تی تورك به چه‌كی كیمیایی بڵاوكرانه‌وه. به‌ڵام ئۆ پی سی ده‌بڵیو و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌و دیمه‌نانه‌یان نه‌بینی.
سوپای تورك له ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢وه‌وه ده‌ستی هب هێرش بۆ سه‌ر زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشینی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كردووه، له هێرشه‌كانیدا له بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی تا گازی ژه‌هراوی هه‌موو جۆره چه‌كێكی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت. له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوو ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی هێرشی به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه و شێوه‌ی به‌رده‌وام زانیاری بڵاوكرده‌وه. راگه‌یه‌نرا كه له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٠٠٤ جار بۆمبی فۆسفۆر، فۆمبی تێرمۆباریك، بۆمبی ئه‌تۆمی تاكتیكی و چه‌كی كیمیایی كه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی قه‌ده‌غه‌ن به‌كارهێنراون.
سه‌رباری كه‌مته‌رخه‌می رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و رای گشتی جیهانیش بۆ سه‌لماندنی ئه‌و تاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به چه‌كی كیمیایی، شاندێك به‌ر له رۆژانی رابردوودا له ئه‌وروپاوه چوو بۆ باشوری كوردستان. شانده‌كه پشكنه‌ری پێشووی چه‌كی بایۆلۆژیكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان د. ژان ڤان ئاكه‌ن و سه‌رۆكی لقی سویسڕای پزیشكان نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ رێگری له شه‌ڕی ئه‌تۆمی (ئای پی پی ئێن دهبڵو) جۆزێف ساڤاریش له‌نێودابوو، به‌ره‌وڕووی ئاسته‌نگی په‌ده‌كه بوونه‌وه.
سه‌رباری ئاستهنگیهكانیش شانده‌كه هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد و راپۆرتی خۆی له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه ئاشكرا كرد. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به نیشانه‌كانی چه‌كی كیمیایی كراون و داوا له رێكخراوی رێگری له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی (ئۆ پی سی ده‌بڵیو) كراوه كه له‌و باره‌وه ده‌ست به لێپرسینه‌وه بكات. به‌ڵام ئۆ پی سی ده‌بڵیو تائێستا سه‌رباری بانگهوازهكانیش له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كه به چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامیان ده‌دات بێده‌نگه.
له حوزه‌یران تا ئه‌یلول له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه رۆژنامه‌وانان و په‌یامنێران له ناوچه‌كه گرتوویانن، ئاشكرای كرد كه سوپای تورك تاوانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات. ئاژانسی هه‌واڵ فورات هه‌واڵی به ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ٩ دیمه‌نی جیاجیای تاوانی كیمیایی له رێگه‌ی ئیمهیل بۆ نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی ئۆ پی سی ده‌بڵیو نارد و پرسی "ئێوه له باره‌ی ئه‌م دیمه‌نانه‌وه لێكۆڵینه ده‌كه‌ن یان نا؟" ئاراسته كردن، به‌ڵام پرسیاره‌كه بێ وه‌ڵام مایه‌وه.
ئه‌مه ٩ دیمه‌نه‌كه و زانیاری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به چه‌كی كیمیایی بۆ سه‌ر زاپ، مه‌تینا و ئاڤاشین.
گازی بێ بۆن كه مرۆڤ سست و ماندوو ده‌كات
له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید به‌رخودان له شاخی شه‌هید شاهین به دیمه‌ن سه‌ڵمێنرا كه سوپای توركی داگیركه‌ر چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه. له دیمه‌نه‌كاندا كه ٢٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ له ANFه‌وه بڵاوكرایه‌وه، گه‌ریلایه‌ك كه ماسكی گازی به روخسارهوهیه ماده‌ی كیمیایی به شێوه‌ی تۆزی ره‌ش و سپی نیشانه‌دات و ده‌ڵێت، "چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنن، بۆنێكی قورسی هه‌یه". گه‌ریلاكه باس له‌وه‌ده‌كات كه گازه‌كه ده‌چێته قورگی مرۆڤ و هه‌ناسه‌ی مرۆڤ ده‌بڕێت. هه‌روه‌ها دیواره‌كانی تونێله‌كه نیشان ده‌دات كه به هۆی گازه‌وه ره‌ش بوون و ده‌ڵێت، "هه‌موو شت دیاره".
گه‌ریلاكه رایگه‌یاند، كه كاریگه‌ری گازی كیمیایی له ناو تونێله‌كان به‌رده‌وامه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به بێ ماسكی گاز ناتوانن بكه‌ونه ناو تونێله‌كانه‌وه.
ئه‌و گه‌ریلایه‌ی كه دۆخه‌كه له تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید به‌رخودان نیشان ده‌دات باسی له‌وه‌كرد كه له‌گه‌ڵ گازی بیبه‌ر گاێكی كیمیایی به ره‌نگی زه‌رد به‌كارده‌هێنرێت.
ئەو گەریلایە لە شوێنێکدا زەردبوونی دەریاچەکی بچووکی ئاویش پیشان دەدات و دەڵێت: "ئەمڕۆ وای لێهات و ئەمە ڕوویدا". ئەو گەریلایە، کە دەمامکی گازی بەستبوو وتی، گازی کیمیایی زەردەکە بۆنی نییە و دەبێتە هۆی ماندووکردن و هیلاککردنی مرۆڤ".
به‌كارهێنانی مادده‌ی كیمیایی له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕ به تایبه‌تی له لایه‌ن ئۆ پی سی ده‌بڵیو، له‌لایه‌ن رێكخراوهنێونهتهوهییهكان به ته‌واوه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوه.
درێژه‌ی هه‌یه...