گەڤەر؛ منداڵێك و كەسێكی تر دەستبەسەركران

لەگەڤەر منداڵێك و كەسێكی تر لە ٩ی تەشرینی یەكەمەوە دەستبەسەركرابوون، زیندانی كران. بەگوێرەی زانیاریەكان لەكاتی لێپرسینەوە ولەبن چاودا گرتندا، توندوتیژیان بەرامبەر بەكارهێناون.

لەساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تەشرینی یەكەمی ١٩٩٨ لەبەرامبەر بە رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان، لەگەڕەكی گۆنگۆر لەگەڤەر منداڵێك بەناوی"ئۆ.چ" حەڤدە ساڵان و ئەردەم كەسكین، بیست ساڵان دەستبەسەركراون.

پۆلیسەکان بەبیانۆی داگیرساندنی ئاگر، هەردووكیان دەستبەسەركردون و لەكاتی دەستبەسەركردندا لەبنكەی جەندەرمەدا توندوتیژیان لەبەرامبەردا بەكارهێناون.

ئۆ.چ و ئەردەم كەسكین رووبەرووی دادوەری تاوانی ئاشتی لەگەڤەر كرانەوە و لەوێدا بڕیاری گرتنیان بۆ بڕدرایەوە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان لەئێستادا؛ ئۆ.چ و ئەردەم كەسكین رەوانەی زیندانی گشتی وان كراون.

هـ . ب