هەبەدەهە لەسوری ئامەد پۆلیسی توركیان كردە ئامانج

جەنگاوەرانی وڵات چیا لەهەبەدەهە لەناوچەی سوری ئامەد لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی تورك چالاكیان ئەنجامدا. لەراگەیەندراوێكی هەبەدەهەدا هاتووە؛ "ئێمە لێپرسینەوە لەسور، جەزیرە، نێسیبین و كۆمەڵكۆژی گار لەئەنكەرە بكەین".

جەنگاوەرانی وڵات چیا كە بزوتنەوەی شۆڕشی یەكبوونی گەلان"هەبەدەهە"رایانگەیاند بەمەبەستی شەرمەزاركردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی 9ی تەشرینی یەكەم لەناوچەی سوری ئامەد چالاكیان ئەنجامداوە و ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پۆلیسی تورك، جۆری دووپشك كراونەتە ئامانج.

لەراگەیەندراوەكەی هەبەدەهەدا هاتووە؛ لەشەوی 9ی تەشرینی یەكەمدا لەناوچەی سوری ئامەد لەبەرامبەر ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش له‌ جۆری دووپشك كە لەكەچیبۆرجۆ دەچووە هەوسل كرایە ئامانجێكی چەكداری. لەئەنجامدا سەیارەكە لەكاركەوت. پاش ماوەیەك دۆژمن ویستی بەرێگەی فرۆكەی بێ فرۆكەوان هەرێمەكە كەشف بكات. جەنگاورانی هەبەدەهە ئەو فرۆكەی سیخۆریەشیان خستە خوارەوە.

دوابەدوای چالاكیەكەماندا، دۆژمن دەستی بە شەپۆلێكی گرتنی خەڵكی مەدەنی كرد. یەكینەكانی ئێمە بەشێوەیەكی سەركەوتوو، شوێنەكەیان بەجێهێشت و خۆیانیان گەیاندە شوێنێكی پارێزراو.

پاش چالاكیەكە ژمارەیەك زۆر ئامبۆلانس رەوانەی شوێنی چالاكیەكە كران. لەگەڵ ئەوەی كە ئەنجامی چالاكیەكەش روون نەبووەتەوە بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوە هەرێمیەكانەوە وەرگیراون، ئەندامێكی هێزە تایبەتەكەی دۆژمن سزا دراوه‌.

ئێمە لێپرسینەوە لەفاشیست و بەكرێگیراوان ده‌كه‌ین

لەبەردەوامی راگەیەندراوەكەی هەبەدەهەدا هاتووە؛ دەسەڵاتداریەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە پێش هەشت ساڵان لەسور و جەزیرە و نێسێبین و پێش حەوت ساڵانیش لە 10ی تەشرینی یەكەم لەئەنكەرە لە گار كۆمەڵكۆژی پێكهێنا. كۆمەڵكۆژیەكی نامرۆڤانە و هۆڤانەی ئەنجامدا. شار و شارۆچكەكانی ئێمە ژێر و روو كران. لەسور لەسەر وێرانكاریەكان، باڵەخانەی نوێ درۆستكردون. دەیانەوێت بەرێگەی فستیڤاڵ و ماددەی هۆشبەر و له‌شفرۆشی گەلەكەمان بتوێننەوە و لەناویان ببەن. دۆژمن لەو باوەڕەدابوو كە بەو شێوەیە دەتوانن سەركەون و تێكۆشانی ئێمە بەربەست بكەن. بەو هێرشەی لەسەر بیرەوەری بەسەدان هەڤاڵمان لەكۆمەڵكۆژی گاردا، خەیاڵ دەكەن كە ئێمە بەو شێوەیە ئەو كۆمەڵكۆژیانە لەبیر بكەین، بەڵام دەبێت بزانن كە ئەوان تەنیا خۆیان دەخەڵەتێنن.

سور شاهێدی لەبەرخۆدانی ئەفسانەیی گەلەكەمان و شەهیدان دەكات. بیرەوەریەكانی سور لەهۆش گەلەكەمان ناچێتەوە. تێكۆشانی ئەفسانەیی چیاگەر، زرێیان، رێبەر، وەڵات و هەڤاڵانی تر تێكۆشانی حەقیقەت و ئازادی گەلەكەمانە.

ئێمە لەو سورەی كە بەرخۆانی قارەمانی بڵند بوو، جارێكی دیكە لەبەرامبەر بەدۆژمن راپەڕین و دۆژمن بكەینە ئامانج. پەلاماریان بدەین. چونكە لێپرسینەوە لەكۆمەڵكۆژی سور، جەزیرە، نسێبین و ئەنكەرە تا سەركەوتن بەردەوام بكات و رانەوەستێت. ئەو ڕانە داگیركەرە نامرۆڤە ببنە ئامانجی چەكەكانمان.

تۆڕەبوونمان گەورەیە. سۆز و بەڵێنمان، تۆڵەسەندنەوە هەڤاڵانمان بەهێزتر دەكات. تۆڕەبوونمان خاوەن ئەو هێزەیە كە فاشیزم بخنكێنێت.

هـ . ب