له راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"١٩ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢ دوژمن له گونده‌كانی كاپۆت، یه‌كماڵ و دارێی گه‌ڤه‌ر ده‌ست به ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان كرد. له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی دوژمن ئه‌و به‌كرێگیراوانه‌شی كه خیانه‌ت له‌گه‌ڵه‌كه‌مان ده‌كه‌ن به‌شدارییان له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا كردبوو. هه‌ر ئه‌و رۆژه هاوڕێیانمان ئاسۆ و ئه‌ڤین كه له گۆڕه‌پانه‌كه بوون بۆ چه‌ندین كاتژمێر دژی دوژمن شه‌ڕیان كرد. له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز و لانیكه‌م ٣ به‌كرێگیراو سزادران. له‌و شه‌ڕه‌دا هاوڕێیانمان ئاسۆ و ئه‌ڤین كه تا دواهه‌ناسه‌یان شه‌ڕیان كرد، به گیانبازی شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان ئاسۆ و ئه‌ڤین، كه وه‌ك جه‌نگاوه‌رانی ژنی ئاپۆیی ئازاد له ناو تێكۆشانی ئازادی‌دا به‌شدارییان كردبوو، بوونه ناسنامه‌ی بێگه‌ردی و دروستی وه‌ك به‌رجسته‌ترین نمونه‌ی خاوه‌ن ئیراده‌بوون و گیانبازی ئاپۆیی بۆ هاوڕێیانیان بوونه سه‌رچاوه‌ی وره و هێز، هه‌روه‌ها بوونه رێناشیده‌ری تێكۆشان.
زانیاری له‌سه‌ر ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه:
ناسناو: ئاسۆ دیره‌ن تێكۆشین
ناو و پاشناو: گوڵستان جانبه‌ی
شوێنی له‌دایكبوون: به‌دلیس
ناوی دایك- باوك: ره‌مزیه- نه‌جمه‌دین
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ گه‌ڤه‌ر
ناسناو: ئه‌ڤین رێبه‌ر ئاندۆن
ناو و پاشناو: رۆژدا شك
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك- باوك: فه‌ره‌ح- حه‌قی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٩ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢/ گه‌ڤه‌ر
هاوڕێیانمان ئاسۆ و ئه‌ڤین به هه‌ڵوێستی گیانبازی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆیان به‌رامبه‌ر به سه‌رده‌م به ئه‌نجام گه‌یاند. شایسته‌بوون به‌رامبه‌ر رێبه‌ری خۆیان و شه‌هیدانیان كرده ئامانجی سه‌ره‌كی. له پێشه‌وه له بنه‌مای به‌نرخی هاوڕێیانمان ئاسۆ و ئه‌ڤین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له ته‌واوی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین".
هـ . ب