ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و بۆمبی قه‌ده‌غه به‌رده‌وامن.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له به‌رامبه‌ر هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی كۆلۆنیالیست، خاكی پیرۆزی كوردستان به رۆحی گیانبازی ده‌پارێزن. سوپای توركی تاوانكاری شه‌ڕ كه ناتوانێت به‌رخودانی مێژوویی گه‌ریلاكانمان تێكبشكێنێت، گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودان به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان ده‌كات. گه‌ریلاكانی ئازادیمان به ئیراده‌یه‌كی بێهاوتا له ناو هه‌لومه‌رجی هه‌ره دژوار‌دا گه‌ل و خاكی ئێمه ده‌پارێزن. له چالاكیه‌كانی گه‌ریلادا داگیركه‌رێك سزادرا، ته‌قه‌مه‌نی له جۆری كۆرتێكس، تی ئێن تی و سی ٣ داگیركه‌ران ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا. سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٢٧ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی، ١٧ جاریش به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا، تانك و چه‌كی قورس بۆردومان كرد.
هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكی و هێرشه‌كان ئه‌م زانیارییه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٥:٢٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا داگیركه‌ران كه ده‌یانویست سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌هید خورسی بۆمبڕێژ بكه‌ن كرانه ئامانجی هێزه‌كانمان. داگیركه‌ران دوای ئه‌وه‌ی گورزی هێزاكانی ئێمه‌یان به‌ركه‌وت تا ئاستێك كشانه‌وه. ته‌قه‌مه‌نی كۆرتێكس، تی ئێن تی و سی ٣ی داگیركه‌ران له لایه‌ن تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٠:٥٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی له چالاكی نیشانشكێنی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان داگیركه‌رێك سزادرا.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م كاتژمێر ١٥:٣٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی به چه‌كی سوك له‌و داگیركهرانهدرا كه ده‌یانویست سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆردومان بكه‌ن.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی:
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی جودی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید یونس ١٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شه‌هید خورسی له گۆڕه‌پانی ساجا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له شه‌هید سه‌رخۆبون و شه‌هید بۆتان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ ١١ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م له گاره ده‌شته‌كانی سه‌رگه‌لێ ١٢ جار به فڕۆكه‌ی شهر بۆردومان كران.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كرا.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و شاخی ئێف ئێم، ده‌وروبه‌ری چه‌می لۆلانی خواكورك به ده‌یان جار به كاتیوشا، تانك، هاوه‌ن و چه‌كی قورس بۆردومان كران.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م سوپای توركی داگیركه‌ر به ٣ حه‌فاره له گۆڕه‌پانی شاخی ئێف ئێم كاری دروستكردنی رێگه‌ی درێژه پێدا.
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م سوپای توركی داگیركه‌ر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه به حه‌فاره هه‌وڵیدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنێت.
بۆردومانه‌كانی ئێران به‌رده‌وامن
له ١١ی تشرینی یه‌كه‌م له خواكورك گۆڕه‌پانی به‌ربزینی گۆشین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به چه‌كی قورس بۆردومان كران".
هـ . ب