تەرمی ئاکارسەل بەرەو کۆنیا رەوانە کرا

تەرمی ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل لە سلۆپیەوە بەرەو کۆنیا رەوانە کرا.

تەرمی ئەکادیمیسیان-رۆژنامەوان، ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنوسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل کە لە ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی فیدڕاڵ تیرۆرکرابوو، لە سلۆپیەوە بەرەو کۆنیا بەڕێکرا.

دوای ئەوەی تەرمی ئاکارسەل گەیشتە دەروازەی سنوری خابور فەرماندەیەکی تورکی ئەرکدار لە گومگ بە پۆلیسەکانی وت "مەیتەکە هاتووە؟" ئەو کاتە پەرلەمانتاری شڕنەخی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) حسێن کاچماز کاردانەوەی نیشان ئەو قسانەی سەربازە تورکەکەدا و وتی: "شەرم ناکەی بەم جۆرە دەدوێیت؟ مرۆڤ مرۆڤ بێت بەم جۆرە دەدوێت؟ مەگەر ئێوە رێزتان بۆ تەرم نییە؟ دوای کاردانەوەکە سەربازەکە پاشناوی خۆی لەسەر قۆڵی لێکردەوە و داوای لێبوردنی کرد و ئەوەی کردوویەتی هەڵەیە.

دوای گفتوگۆکە بەڵگەنامەکان تواوکران و تەرمی ئاکارسەل لە دەروازەی سنور دەربازی بەری باکوری کوردستان کرا. تەرمی ئاکارسەل لە رێگەی زەمینییەوە بەرەو شارەکەی واتە کۆنیا رەوانە دەکرێت.

هـ . ب