نامەی زەکی بایهان نووسەری زیندانی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان دەستی بەسەردا گیرا
نووسەری زیندانیکراو زەکی بایهان نامەیەکی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنارد بوو، بەڵام دەستی بەسەردا گیرا.
نووسەری زیندانیکراو زەکی بایهان نامەیەکی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەنارد بوو، بەڵام دەستی بەسەردا گیرا.
نامەی زیندانی زەکی بایهان کە لە زیندانی جۆری F ژمارە ٢ی زیندانی ئاسایشی باڵای کرکلاری بوجای ئیزمیر لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ـەوە ڕاگیراوە، کە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕەوانەی ئیمرالی کرا بوو لەلایەن کۆمیسیۆنی خوێندنەوەی نامەکانی زیندانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
ئەو نامانەی کە ئاڕاستەی دەستەی دیسپلینی زیندان کراوە، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە "ستایشکردنی تاوان و تاوانبار کە وەک ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت، لەو بەشەی کە پەیوەندی بە ئیدارەی ئیمرالییەوە هەیە، زانیاری هەڵەی تێدایە کە کەس و دامەزراوەکان دەترسێنێت. کاریگەری لەسەر ئاسایشی دامەزراوەکە دادەنێت و مەترسییە. بە ئامانجەوە نیشاندراوە، تێکۆشان و بوێری سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی بە ئامانجی زیندوو کردنەوەی چالاکییەکانی ئەندامانی ڕێکخراوەکە بووە و پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە کراوە."
لە نامەکەدا کە نووسەری زیندانیکراو زەکی بایهان ناردوویەتی، هاتووە: "هەوڵدان و کاردانەوە بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لە ئێوەوە پێ بگات، بەردەوام هەیە. بەڵام ئەمانە نەبوونە هۆی دەرەنجامێک. لەم بابەتەدا هەست بە شەرم و شکان دەکەین. ئێمە لە خۆمانەوە دەزانین تا خەباتێکی بەهێز نەبێت ناتوانین ئەنجامێک بەدەست بهێنین. با یاسا نێودەوڵەتییەکان بخەینە لایەک، بیهێنینە بەرچاومان کە دەتوانین چاوەڕوانی هەر شتێک بکەین لە سیستەمێک کە یاساکانی خۆی بەڕێوە نابات، گۆشەگیرییەک کە هیچ نموونەیەکی لە جیهاندا نییە. ئەنجامێکی ئەرێنی تەنیا بە تێکۆشانێکی بەهێز مومکین دەبێت. هەمووان دەزانن کە سیاسەتی لەناوبردن و نکۆڵیکردن لە پشت گۆشەگیری و ترس لە ملیۆنان مرۆڤەوەیە کە بە قسەکانی تۆ دەجوڵێن. لە ڕاستیدا ئەوەی گۆشەگیر دەکرێت، ئیرادەی گەلە. کاردانەوە لە دژی ئەم مەسەلەیە بوون و نەبونە. تێکۆشانی ناسنامەیە. ئێمە ئەمە دەزانین، بەڵام لەڕووی جێبەجێکردنی شتە پێویستەکانەوە زۆر لاواز بووین و تا ئێستاش لاواز ماوینەتەوە."
بایهان لەدایک بووی ناوچەی گەڤەری جولەمێرگە، ماوەی ٢٧ ساڵە لە زینداندایە. لەم ماوەیەدا بایھان کتێبەکانی بە ناوەکانی "دەرچوون لە پارادایمی دەوڵەتی بکوژ- نەتەوەی دیموکراتیک"، "پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادی جێندەری"، "لە سەدەی بیست و یەکدا ئایدۆلوژی ئازادی سۆسیالیزمی-دێموکراتیک" و "سفرا یوکسەلمەک" نووسیوە.