پێکەنینی ئەو دیاریی شەهیدانە
شەهید ئاسۆ کە گەشتەکەی لە کرماشانەوە دەستی پێکردبوو تا بۆتان بەردەوام بوو. ئەو باسی لەوەدەکرد، کە پێکەنینەکەی دیارییە بۆ ئەو شەهیدانەی لە پێناو ئازادیدا گیانیان بەخت کردووە.
ئەو ژیانەی کە هەڤاڵ ئاسۆ بەدوایدا دەگەڕا، پشت ئەستور بوو بەو ئایدۆلۆژیایەی رێبەر ئاپۆ بونیادی نابوو و لەسەر هەڤاڵێتی راستەقینە دامەزرابوو.ئەو هەڤاڵێتیەی بە لێبوردەیی و بەهابۆدانان زەنگین کرابوو، بۆ هەر گەریلایەک هەڤاڵێتیەکی بێهاوتایە. هەڤاڵێتی و گرێدرابوونێک کە رێبەر ئاپۆ لەگەڵ شەهیدان و هەڤاڵانی سەنگەردا دروستی کردووە، لە دڵی گەریلاکاندا لە بەرزترین ئاستدایە. پەکەکە بزوتنەوەیەکی بەم جۆرەیە کە هەڤاڵێتیەکی بەم جۆرە دروست کردووە و ژیانێکی نوێی بە شەڕڤانانی ئازادی بەخشیوە. بۆ هەڤاڵ ئاسۆش ژیانی پەکەکە و گەریلا بە واتای تێگەیشتن لە واتای راستەقینەی ژیان و لە ژیاندا بونیادنانی کەسیاەتی نوێ بوو. پەکەکە بۆ ئاسۆ و هەمیش بۆ هەموو مرۆڤایەتی هیوایەکی گەورەبوو.
هەڤاڵ ئاسۆ باسی لەوەدەکرد، پێکەنینیش شۆڕشێکە و بەم جۆرە دەدوا: "وتەیەک هەیە دەڵێت پێکەنین شۆڕشە. دوژمن دەیەوێت گەلی کورد لەبەرامبەر ئێش و ستەمدا بێ ورە بێت و بەردەوام گەل لارە مل و ملکەچ بێت. سەرباری هەموو ئێش، ستەم و شەهیدبوونەکان پێکەنین لەبەرامبەر دوژمن لە ژیاندا شۆڕشێکە. پێکەنینی سەر لێوەکانم، یادەوەری و دیاری ئەو قارەمانانەیە کە لە پێناو ئازادیدا گیانی خۆیان بەخت کرد.
بۆ ئەوەی دژی داعش بجەنگێت چوو بۆ کەرکوک
گەشتەکەی هەڤاڵ ئاسۆ لە کرماشانەوە دەستیپێکرد و تا بۆتان بەردەوام بوو. هەڤاڵ ئاسۆ لە ساڵی ٢٠١١ دا لە قەندیل لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئێران بەشداربوو. دوای ئەوەی بزوتنەوەی ئازادی لە بەرامبەر رژێمی ئێران سەرکەوتنی بەدەست هێنا، هەڤاڵئاسۆ روویکردە شەمزینان و بەشداری لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا کرد. دوای شەمزینان هەڤاڵ ئاسۆ بەشداری لە پەروەردەی سەربازی کرد و بەرپرسیارێتی دوو خولی پەروەردەی شەڕڤانانی ئازادی لە ئەستۆگرت.
دوای خولەکانی پەروەردە لە ساڵی ٢٠١٤دا بۆ ئەوەی دژی داعش بجەنگێت چووە کەرکوک و ٣ ساڵ خەباتی شۆڕشگێڕی بەڕێوەبرد. لە ٢٠١٧ دا جارێکیتر روویکردەوە چیاکانی کوردستان و بەشداری لە خولی پەروەردەی حەقی قەراردا کرد. دواتر پێشنیازی کرد کە بچێتە باکور و لەوێوە رۆیشتە بۆتان.
بۆ هەڤاڵ ئاسۆ مێژوو و مرۆڤەکانی بۆتان زۆر جیاواز بوون. لەبەر ئەوەی بۆتان لانکەی فەماندەی گەورە عەگید بوو و ئەمەش جۆش و خرۆسی بەو دەبەخشی. دەیزانی کە شەڕی بۆتان بۆ گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان هیوایەکی گەورەیە.
هەوڤاڵ ئاسۆ لە ساڵی ٢٠١٧ لە ناوچەی گوندیکرەمۆی بۆتان لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوو و چووە ناو کاروانی نەمرانی کوردستانەوە. رێگای هەڤاڵ ئاسۆ بۆ سەرجەم شەڕڤانان بووە ئاسۆی ئازادی. ژمارەی رێبوارانی ئەم تێکۆشانە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبن. هەڤاڵ ئاسۆ ناوی شەهید ئاسۆ مەهابادی وەرگرتبوو، ئەمڕۆ زۆر گەنجی کوردستان ناوی هەڤاڵ ئاسۆ وەردەگرن و لەسەر رێبازی ئەو بەردەوام دەبن.
هـ . ب