قڕکردنی سیاسی لە ئامەد: ژمارەی دەستگیرکراوەکان زیاد دەبێت

لە ئامەد ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە ٨ کەس. بەپێی زانیاریەکان بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣٠ کەس دەرکراوە.

بەرلە سەردانەکەی ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورک لە رۆژی شەممەدا، لە ئامەد ئۆپەراسیۆن لەدژی زۆر ماڵ و ناونیشان ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەددا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هونەرمەندیان ساریا ئەرتاش و زیلان داغ و هاوڵاتیان بەردان چەلیک، مەزلۆم کارداش، چاوش داود، بەدری چیفتکوران، فەرماندار کاردەش و فەرید بادەمکران دەستگیرکراون. ئەم ٨ کەسە بە بیانوی ئەوەی سکاڵا لەدژیان تۆمارکراوە دەستگیرکراون و بۆ پۆلیسی شاری ئامەد گواستراونەتەوە.

لە چوارچێوەی لێپرسینەوەدا، زانرا کە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣٠ کەس دەرکراوە.

ف.ق