پۆلیسی تورک هەوڵی کوشتنی حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی دا

لە ساڵیادی داسەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیی جزیردا و لە کاتی خوێندنەوەی راگەیەندراودا، پۆلیسی تورک تەقەی لە حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شرناخ کرد و هەوڵی دا بیکوژێت.

پۆلیسی تورک بە فەرمانی دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە / مەهەپە لە کەسایەتیی حەسەن گونەش پەرلەمانتاری هەدەپەدا هێرشی کردە سەر ئیرادەی پەرلەمان و گەل و هەڕەشەیان لێکرد.

لە ساڵیادی داسەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیی جزیردا، بە بەشداریی پەرلەمانتارانی هەدەپە حەسەن ئۆزگونەش و نوران ئیمیر کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەنووسی ڕێکخرا، کە تێیدا پێشکەوتنێکی مەترسیداری "هەوڵدان بۆ کوشتن و هەڕەشەی مەرگ" ڕوویدا. ڕاگەیانندراوەکە لە ژێر گەمارۆی پۆلیسدا ئەنجامدرا و پۆلیس فیشەکێکی بە حەسەن ئۆزگونەش پەرلەمانتاری هەدەپەی شرنەخەوە نا.

گرتە ڤیدیۆیی ئەو هەوڵەی کوشتن نیشانی دەدات، کە چۆن گولـلەکە لەلایەن پۆلیسێکەوە بەرەو ئەو پەرلەمانە تەقێندراوە.

حەسەن ئۆزگونەش لە کاردانەوەیدا بەرامبەر ئەو شێواز و ڕێبازە دەوڵەت و پۆلیسەکان پێی وتن: "فریشتەکانیشتان بێت، ئێوە ناتوانن ئێمە بترسێنن".

ژ.ت