پژاک تێڕوانینی خۆی لەسەر رێگەچارەی شۆڕشی نوێ بۆ خەڵكی ئێران راگەیاند
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە راگەیەندراوێکدا تێڕوانینی خۆی لەسەر رێگەچارەی شۆڕشی نوێ بۆ خەڵكی ئێران ئاشکرا کرد.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە راگەیەندراوێکدا تێڕوانینی خۆی لەسەر رێگەچارەی شۆڕشی نوێ بۆ خەڵكی ئێران ئاشکرا کرد.
پژاک ئاماژەی بەوەکرد، پارتەکەیان لەسەرتای دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ گەلانی ئێران بەپێشەنگایەتی ژنان، هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای لەسەر شۆڕشەكە و شێوە و بنەما پێویستیەكانی نیشانداوە و لەچوارچێوەی بەیاننامەدا هەوڵیداوە تا سەركاروانی ئەو كاروانە روونە بێت. ئێستاكە كە ووتووێژ بەدور شۆڕش و بەربەستەكانی شۆڕش گەیشتووەتە ئاستێكی بەربەچاو و بەربەستەكانی قۆناخەكانی شۆڕش ئاشكرا بوون.
هەروەها باسی ئەوەی کرد، " بەپێویستیمان بینی جارێكی تر تێڕوانین و پێشنیارەكانی خۆمان لەچوارچێوەیەكی كۆنكرێتی"یەكگرتووتر"بەیان بكەین، چونكە پێشكەشكردنی پێنشارگەلێك هەم بۆ گەلی كورد و هەم بۆ هەموو گەلانی ئێران وەكو پێویستیەك و خاوەنداری لەشۆڕش دەبینین. لەبەر ئەوەش لەم چوارچێوەیەدا و بەشێوەیەكی ریزكرا بۆ گەلی كورد و گەلانی ئێران رادەگەیەنین كە لەرێگەی شۆڕشی جەماوەری گەلانی ئێران، پەیوەستبوون بەبنەماكانی بەم چەشنە دەردەبڕین و بەوشێوەیەش وەكو مەرجی ئەساسی بەردەوامی و سەركەوتنی شۆڕش دەزانین."
راگەیەندراوەکەی پژاک بەم شێوەیەیە:
"رێگە چارەی شۆڕشی نوێ گەلانی ئێران لەتێڕوانینی ئێمەوە ...
دوای تێپەڕبوونی مانگێك لەسەر شۆڕشی نوێ گەلانی ئێران و خەرجكردن وتێكچووی ماددی و مەعنەوی زۆر و بەدەستهێنانی دەستكەوتگەلێكی بەنرخ و گرنگ و بەلەبەرچاوگرتنی و گفتوگۆگەلێك لەچوارچێوەی رێكارەكانی شۆڕش، ئەساس و بنەڕەتی ئەو شۆڕشە و داهاتووی شۆرش پَكهاتن، هاوكات بەلەبەرچاوگرتن مەترسیەكان لەبەرامبەر بەشۆڕش و "داهاتووی پاش شۆڕش" و داهاتووی گەل و گەلانی ئێران، پێویستی بە روونكردنەوە زیاتر لەلایەن هەموو رەوتەكانەوە، هێزەكان و كۆمەڵگە و پارتەكانەوە كە بە بیروڕایەكی ئاشكرا و روون، تێڕوانین و بەرنامەكانیان دەرخەنە روو، بۆ بەردەوامبوونی تەندروستانەی شۆڕش، بۆ خۆبەدوورگرتن لەچەمك و تێڕوان و بەربەستەكانی شۆڕشی ئازاد و دیموكراتیك، بۆ رێگرتن لە هەڵخەڵەتاندنەكانی رەوتەكانی دژە شۆڕش، بۆ نەخشەرێژكردنی راست و درۆست و تێڕوانینی شۆڕش بۆ ئازادی و دیموكراسی و ژیانێكی راست لەداهاتووی پاش لەقۆناخی هەنووكەیی راپەڕینی گەل، ئەرك و پێویستیەكە كە هەر رەوت و ئەجیندایەك، كۆمەڵگە و هەر پارت و هێزێك بەشێوەیەكی روون و ئاشكرا باوەڕبوون و بەرنامەكانی خۆی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكەن و خەڵكیش بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تێڕوانینانە و كردەوەكان بەدەم بانگەوازی هێزەكانی ناوبراوەوە بچن و بەوشێوەیەش هەڵسوكەوتیان لەگەڵدا بكەن.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پژاک"هەر لەسەرتای دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ گەلانی ئێران بەپێشەنگایەتی ژنان، هەڵوێستێكی روون و ئاشكرای لەسەر شۆڕشەكە و شێوە و بنەما پێویستیەكانی نیشانداوە و لەچوارچێوەی بەیاننامەدا هەوڵیداوە تا سەركاروانی ئەو كاروانە روونە بێت. ئێستاكە كە ووتووێژ بەدور شۆڕش و بەربەستەكانی شۆڕش گەیشتووەتە ئاستێكی بەربەچاو و بەربەستەكانی قۆناخەكانی شۆڕش ئاشكرا بوون. بەپێویستیمان بینی جارێكی تر تێڕوانین و پێشنیارەكانی خۆمان لەچوارچێوەیەكی كۆنكرێتی"یەكگرتووتر"بەیان بكەین، چونكە پێشكەشكردنی پێنشارگەلێك هەم بۆ گەلی كورد و هەم بۆ هەموو گەلانی ئێران وەكو پێویستیەك و خاوەنداری لەشۆڕش دەبینین. لەبەر ئەوەش لەم چوارچێوەیەدا و بەشێوەیەكی ریزكرا بۆ گەلی كورد و گەلانی ئێران رادەگەیەنین كە لەرێگەی شۆڕشی جەماوەری گەلانی ئێران، پەیوەستبوون بەبنەماكانی بەم چەشنە دەردەبڕین و بەوشێوەیەش وەكو مەرجی ئەساسی بەردەوامی و سەركەوتنی شۆڕش دەزانین.
١ـ پێویستی پاراستنی پێشەنگایەتی ژنان و خاوەنداری لەناوەرۆكی ژنانی شۆڕشی نوێ و هەوڵدان بۆ رێگری كردن لەهەرچەشنە چەمك و كردەوەگەلێك و خواستەكانی پیاوسالارانە و دژەژن و رەگەزگەرایی، هەوڵدان بۆ پاراستنی تێڕوانی ئازادی ژنان و جەختكردنەوە لەسەر پێویستبوونی پەروەردەی كردەیی تاك بەتاكی كۆمەڵگە بۆ گەیشتن لەئاستی كەسایەتی و ئازادیخواز و یەكسانیخوازبووندا.
٢ـ خۆبەدوورگرتن لەچەمكی نەتەوەپەرەستی و ئەتنیكگەرایی، تێپەڕبوون لەچەمكی دین پەرەستی و مەزهەب پەرەستی لەلایەن هێزەكانی هەر بەشە ئەتنیكی و گەل و نەتەوەیەكەوە بەبێ جیاوازی و پێویستی تێكۆشان لەگەڵ ئەو چەمكانە، ڕەنگدانەوەی ئەم خۆدزینەوە و دژایەتییە لە قسە و كرداری سیاسی هەموو هێزە قبوڵكراوەكانی خەڵكدا.
٣ـ پێویستە تێكۆشان بۆ بەرقەراركردنی سیستەمی لامەركەزی"نەناوەندی" و جەختكردنەوە لەپلۆرالیزم و خۆبەرێوەبەری هەرێمی و ناوچەیی.
٤ـ جەختكردنەوەی ئاشكرا لەسەر خۆبەرێوەبەری هەر ناوچەیەك و ئازادی ژیان و كار و پەروەردە بەزمان و داب و نەریتی ئەو هەرێم و ناوچەیە بۆ هەر گەل و نەتەوەیەك و بەیانكردنی روون و ئاشكرای ئەم داواكاریە دیموكراتیك و كەلتوریە.
٥ـ هەوڵدان و تێكۆشان بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی كردارگەلی خراپەكارانە و دژە ژیان لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئێران لەئاستی ئێكۆلۆژی و ژینگە.
٦ـ باوەڕی و هەوڵدان و تێكۆشان لەرێگەی بەدەستهێنانی مافی یەكسان و بەرابەر بۆ هەموو هاوڵاتیان بەبێ جیاوازی ئەتنیكی، رەگەزی، دینی و جەختكردنەوە لەسەر هاووڵاتیبوونی ئازاد و بەرابەری لەیاسای بنەڕەیتیدا، پەروەردە و گوتە و كرداری تاكەكان لەپرۆسەی تێكۆشان وەكو پەروەردەی دیموكراسی و بەرقەراركردنی ئەخلاقی هاوبەش و پێكەوەیی لەرێگەی گەیشتن بە نەتەوەی دیموكراتیك.
٧ـ ئازادی هەموو دین و مەزهەب و باوەڕیەك، باوەربوون بە هەبوون و رەنگدانەوە ئەم ئازادیە لەبواری پەروەردە لەهەموو ئاستەكاندا، بۆ پەروەردەی تاك و قەبووڵكردن و لێبوردەیی بۆ لەهەموو باوەڕی و دینێكدا.
٨ـ دژایەتی ئاشكرا و روون بەرەتكردنەوە و درۆكردنی لەمافی رەگەزی، ئەتنیكی و دینی و پێویستی رەنگدانەوە لەووتە و كردەوەی سیاسی هێزە شۆڕشگێڕەكان، هەوڵدان بۆ گەیشتن بە"یەكێتی لەگەڵ بوونی جیاوازیەكان"دا لەچوارچێوەی كۆتاهێنان بەدیالۆگی نالۆژیكیانە و ناهاوچەرخ و كردنەوەی رێگەی پێشكەوتن و هاوچەرخ و رێژەیی لەگەڵ قۆناخی هەنووكەیی.
٩ـ پێویستی یەكگرتوویی و هاودەنگی هێزە شۆڕشگێڕەكان و دامەزراندنی پلاتفۆرمگەلی جیاواز بەمەبەستی یەكێتی و یەكگرتوویی هەموو رەوت و لایەن و ئەجیندا و چین و توێژەكان و هێزە ئازادیخواز و شۆڕشگێڕ لەتێكۆشان لەگەڵ رژێمی تئۆكراتیك و دین پەرەست، هەوڵدان بۆ بەرقەراری سیستەمی خۆبەرێوەبەری دیموكراتیك، فرەیی و هاوچەرخ.
١٠ـ پێویستی بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی ناوەكی ڕاپەڕینی جەماوەری كە لە شێوەی كۆمیتە و ئەنجوومەنی ڕێكخراودا ڕێكبخرێت بۆ ئیدارەدانی ڕاپەڕین و شۆڕش.
١١ـ سەبارەت بە كاروبارەكانی تێكۆشانی گەلی كورد:
ئاـ تێكۆشان بۆمەبەستی بەدەستهێنانی ئازادی هەموو ناسنامەی چاندنی، كەلتوری، زمان، رەگەز، دین و ئەو باوەڕیانەی لەكوردستاندا بوونیان هەیە.
ب ـ پێویستە پاراستنی بێ شەرت و مەرجی رۆڵی یەكلاكەرەوە و پێشەنگایەتی ژنان لەتێكۆشانی گەلی كورددا.
ج ـ جەختكردنەوە لەسەر رۆڵی پێشەنگایەتی گەلی كورد لەشۆڕشی نوێ گەلانی ئێراندا و یەكگرتوویی رەوت و لایەنە كوردیەكان و قەبوڵكردنی سیمبۆلەكان بەمەبەستی یەكگرتنی هەموو رەت و لایەن و پارت و هێزە كوردیەكان لەچوارچێوەی بەشداری كردنی بەهێز و یەكگرتوو لەشۆڕشی نوێدا.
د ـ بۆنیادنانی دیموكراسی راستەوخۆ و رادیكال و بۆنیادنانی سیستەمی خۆبەرێوەبەری لەنێوان هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و گەلی كوردستان و رەتكردنەوەی هەرچەشنە هەژەمۆنگەرایی ناوچەیی، زمان و دین و مەزهەب.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان لەچوارچێوەی ئەو خاڵانەدا، رایدەگەیەنێت دژی هەرشێوە لە"ئاڵاپەرەستی و سیمبوڵ پەرەستی"یە و تەنیا بۆ یەكدەنگی و یەكگرتوووی زیاتری هێزە كوردیەكان ئەو هەڵوێستە نیشاندەدات و ئاڵای كۆماری كوردستان تا دامەزراندنی كۆنگرەیەكی نەتەوەیی یا پلاتفۆرمێكی هاوبەشی گەلی كورد و دیاركردنی سیمبۆل یا سیمبۆلێكی دیكە، وەكو ئاڵا و سیمبۆلی یەكگرتوویی و یەكێتی هێزە كوردیەكان قەبوڵ دەكات.
بەهۆی هەستیاری قۆناخی شۆڕشی نوێ گەلانی ئێران و پێویستی بەئاشكرابوون و روونبوونی تێڕوانینی گەل و بەرەو پێشبردنی گفتوگۆی ئازاد و دیموكراتیك، بەپێویستی دەزانین ئەو بیروڕایانەی پێ باوەڕین و لەچوارچێوەی پارادایمێكدا كەلەرێگەی جێبەجێكردنی ئەو پارادایمەدا تێكۆشان دەكەین جارێكی تر بۆ رای گشتی رابگەیەنێن. شۆڕشی گەلانی ئێران بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و بە گیانی پێكەوەژیانی ئازادانەی گەلان ئاسۆیەكی نوێ بۆ بەدیهێنانی ئازادی و دیموكراسی بۆ هەموو خەڵكی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكاتەوە.
٢١ی تەشرینی یەكەم
٢٩ی مهر"١٤٠١ی هەتاوی"
پارتی ژیانی ئازادی كورستان"پژاک"
ف.ق