رۆشنبیرانی باشووری کوردستان دژی داگیرکەری تورک و سەردانەکەی ئەردۆغان دەوستنەوە
ژمارەیەک لە رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی باشووری کوردستان دژی سەردانەکەی تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوستنەوە.
ژمارەیەک لە رۆشنبیران، رۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و کەسایەتیەکانی باشووری کوردستان دژی سەردانەکەی تەیب ئەردۆغان بۆ عێراق و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک دەوستنەوە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە رۆشنبیریی و ناسراوەکانی باشووری کوردستان بە دروشمی "نا بۆ لەشکرکێشی و داگیرکاری، نابۆ هاتنی ئەردۆغان" دژایەتی خۆیان بۆ سەردانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک بۆ بەغدا و هەولێر دەردەبڕن.
هاوکات دژی لەشکرکێشی و هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی عێراق و باشووری کوردستانیش دەوستنەوە.
داواش لە هێزە سیاسیەکان دەکەن، هیچ سازش و هاوکارییەک بۆ دەوڵەتی تورک نەکەن لە جێبەجێکردنی پلانە داگیرکەرییەکانی و نەچنە ژێرباری جێبەجێ کردنی خواستەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرەوە.
هەروەها باس لەوەدەکرێت کە خواستی دەوڵەتی تورک بۆ ئەنجامدانی هێرسێکی نوێی داگیرکەری هەوڵێکە بۆ ئەنجامدانی ئەنفالی نوێ و لەو رووەشەوە داوادەکرێت بەر بە جینۆسایدە بگیرێت.
لە ڤیدیۆگرافیکێکیشدا کە لەلایەن کەمپینی دەستەی سەروەری نیشتمانی لە دژی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئامادەکراوە، کردنە ئامانجی سەیرانگاکان لە لایەن ئەردۆغان و سوپای تورک و گۆڕینی شایی بۆ شیوەن وێنا کراوە ئەوە خراوەتەڕوو کە "ئەردۆغان کاولکاری دەهێنێنێت نەک ئاوەدانی".
هـ . ب