شاهۆ زەردەشت: پێویستە هەموو جەوانان بێن بۆ چیا ئازادەکانی کوردستان و چەکی شەرەف هەڵگرن

لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی بەشداربوونی گەریلا و هەڵمەتی کات کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە، شاهۆ زەردەشت یەکێک لەو جەوانانە کە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بووە و ڕایگەیاند، ئەو شۆڕشی لە رۆژهەڵاتی کوردستانو ئێران بەردەوامە، شۆڕشی ژنە.

لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا، کە چلەی ژینا ئەمینی بوو، لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانەکان کەوتنە قۆناغێکی نوێوە. لەگەڵ ئەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی رژێم زیادیان کرد، بەڵام هەزاران کەس رژانە نێو شەقامەکان. خوێندکاران بوونە پێشەنگی سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران. لە شارەکانی سنە، مەهاباد، سەقز، مەریوان، تاران و … خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنگەکان درێژەیان بە سەرهەڵدانەکان داوە.

لە سەر ئەم بنمایە و لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەفەربەری کۆمەڵێن جوان بۆ بەشداربوونی ناو ڕێزەکانی گەریلا و کەمپەینی کەژار بە ناوی 'کات کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە' گروپێک لە جەوانان و ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە بۆبەرهەڵستبوونەوەی هەر شێوازێک لە چەوساندنەوە و پاراستنی شۆڕشی ئازادی ژن، کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە شەهیدکردنی ژنی کورد ژینا ئەمینی دەستی پێکردوە و بە هەڵمەتی وەرن بۆ جەنگی ئازادی بەشداری ناو ریزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوون. لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی بەشدار بوونی گەریلا و هەڵمەتی کاتی پاراستنی شۆڕشی ژنە، شاهۆ زەردەشت یەکێک لەو جەوانانەیە، کە بەشداری ڕێزەکانی گەریلا بووە و لە سەر ئامانجی بەشداربوونی بۆ ناو ڕێزەکانی گەریلا لە گەڵ ئاژانسی نووچە جوان وتووێژی کرد:

شۆڕشێ ژنان کە گەیشتە ٤٧مین ڕۆژی خۆی گەیشتووەتە قۆناخی مێژوویی خۆی. ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتیی ژنان و جەوانان لە شارەکانی سەقز و سنە دەستی پێکرد. هێدی هێدی شار بە شار و گوند بە گوند گەورەتر و گەورەترەو بووەو. لەم بەرخۆدانە دا خەڵک ویستی لە کەرامەت و شەرافەتی خۆی خاوەنداری بکات. هێزەکانی کۆماری سێدارە لە ڕۆژی یەکەمەوە بە توندترین شێواز هاتن بۆ سەرکوت کردنی خەڵک و خەڵک بۆ پاراستنی ڕەوای خۆی دەرکەوتە مەیدان و بەرخۆدانی خۆی پێشخست.

 ئەم بەرخۆدانە کە لە ڕۆژی سێهەمەوە لە شاری سنە بوو بەرخۆدانی سەر شەقامەکان و ناو کۆڵانەکان. تەک بە تەک و هێدی هێدی تەواوی کۆڵانەکانی شاری سنەی گرتەوە. ئیدی کۆڵان نەمابوو لە شاری سنە کە ئاگری ئازادی ژنی لێ نەکەوێتەوە. لە کاتەکانی دەستپێکەوە ژنان بە ڕۆڵی پێشەنگایەتیێک کە گێڕایان تەواوی جەوانان و کۆمەڵگایان هێنایە پشت ئەم شۆڕشە، کە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوە دەچێت.

 ئەم شۆڕشە شۆڕشی ژنانە، تەواو شەقامەکانی شارەکانی سنە ،مەریوان، سەقز، بانە، بۆکان و هەر هەموویان بە دروشمی ژن، ژیان ئازادی بوونەتە گۆڕەپانی بەرخۆدان. ئەمە تەنیا سنوورداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان نییە، بەڵکوو بە هەموو ئێران و جیهان دا بڵاوبووەتەوە. ئەم شۆڕشە کە ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکردووە ئیدی ناگەڕێتەوە بۆ دواوە و قۆناخێکی نوێ لە مێژووی جیهان دەنووسێتەوە. ئەوەیش پێشەنگایەتی ژنانە لە سەدەی ٢١، لەم سەدەیە، کە ژن بەردەوام سەرکوت کراوە. ئەم شۆڕش و بەرخۆدانییە کە لە هەموو جیهان دەنگی داوەتەوە لە ئازەربایجان تا بەلووچستان، لە بەلووچستان تا خوزستان هەمووی ئەم شۆڕشە بە پێشەنگایەتی ژنانی زەخت لێکراو بەرەو پێش دەڕوات تا سەدەی ٢١ سەر لە نوێ بەناوی ژن بنووسرێتەەوە.

 مقاومتی مێژوویی کە لە شاری سنە لە ڕۆژی یەکەمەوە دەستی پێکرد، هێدی هێدی لە ناوەندی شاری سنە لە شەقامی فردوسی تا مەیدانی ئقباڵ بەرەو گەڕەکەکنی دیکەی شاری سنە چوو. زۆربەی ئەم بەرخۆدانییە لە کۆڵانەکانی شەریف ئاوا، حاجی ئاوا، مەیدانی نەبوەت و تەواوی گەڕەکەکانی شاری سنە بەردەوامی کرد و خەڵک بە پێ زانینی خۆی و بەدوای هێرشە سەرکوت کارەکانی هێزەکانی سوپای پاسداران، یەکینەکانی نیرووی ئنتزامی و ئەرتەش ئیدی خەڵک بەویستی خۆی زانی، کە دەرکەوێتە پاراستنە ڕەوای خۆی.

 ئیدی خەڵک پاراستنی ڕەوای خۆی بە مولوتوف و هەموو جورە ئامراێک دەست پێکردووە. خەڵک باش دەزانێت کە ئیدی ئەم هەنگاوە گەڕانەوەی بەدواوەوە نییە و ناهێڵن دوژمن بە کەیفی خۆی  هێرش بکاتە سەر خەڵک لە سەر کۆڵانەکان و خەڵک قەتڵ و عام بکات.

ئێمە وەک جەوانان و خوێندەکاران ئەمڕۆ بۆ پاراستنی ڕەوای خۆمان هاتووینەتە سەر چیاکانی کوردستان بۆ گەورەکردنی ئەم بەرخۆدانە. ئێمە خاوەن وەڵامێکی بەهێزین لە دژی دوژمن و بەم ئارمانجە و لە پێناو پاراستنی ڕەوادا چەکمان هەڵگرتووە. تا لە هەمبەر دەوڵەتی فاشیست و داگیرکەری ئێران شەڕی خۆمان گەورەتر بکەین. جەوانان، ژنان و هەموو خەڵک ئەمڕۆ پێویستە لە سەر چیاکانی کوردستان هەنگاوێکی دیکە لەم شۆڕشە دابنێت. ئێستا ئیدی شۆڕشی کوردستان کەتووەتە قۆناخی چەکدارییەوە و پێویست دەکات هەموو جەوانان وەرن بۆ چیا ئازادەکانی کوردستان و چەک هەڵگرن و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان بەجێبهێینن.

ژ.ت