هەپەگە یادی ٥ گەریلای کردەوە کە لە مووش شەهید بوون

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٥ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە مانگی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە باشووری پارێزگای مووش شەهید بوون و یادی شەهیدانی کردەوە.

ڕاگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی دۆرشین و باشووری مووش دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و نزیکەی ٢ مانگ بەردەوام بوو. لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، لە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە باشووری مووش لە ناوچەی وەلیکا ٥ هەڤاڵمان شەهید بوون. ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: جوان تۆڵهڵدان

ناو و پاشناو: مووسا کاڵکان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: دەلال - محەمەد

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩/ باشووری مووش

 

نازناو: دۆغا جانفەدا

ناو و پاشناو: زەهرا ئەڕیەڵماز

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: قودیسە و محەمەد وەیسی

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩/ باشووری مووش

 

نازناو: شەڕڤان ئامەد

ناو و پاشناو: سولەیمان چنار

شوێنی لەدایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: حەبیبە و نەدیم

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩/ باشووری مووش

 

نازناو: تۆڵهەڵدان ئامەد

ناو و پاشناو: مەلیک باڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: گولسوم و ئیحسان

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩/ باشووری مووش

 

نازناو: زنار ئامەد

ناو و پاشناو: ئەرداڵ تەکای

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: رەمزیە و ئەکرەم

کات و شوێنی شەهادەت: ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩/ باشووری مووش

دەوڵەتی تورک، دەوڵەتێکی فاشیستە کە لەسەر کۆمەڵکوژی، قڕکردن و تاڵان و زوڵم دامەزراوە. وەک ئەوەی لە مێژووی نزیکیدا دەبینرێت، ئەم سیستمە فاشیست و نەژادپەرستە جگە لە عەقڵیەتی فاشیستی خۆی، هەبوونی گەلێکی تر قبوڵ ناکات و چی بە قڕکردن و چی بە ئەنجامدانی سیاسەتی تواندنەوە هەوڵ دەدات گەلان لەناو ببات. لەدژی عەقڵیەتی نەخۆش تەنها بە بەرخۆدانی سەخت مرۆڤ دەتوانێت لەسەر پێ بمێنێتەوە. بێگۆمان لەم بەرخۆدانەدا باجی گەورە دەدرێت. کادرە پێشەنگەلانی پەکەکە لەبەرئەوەی کە بەم زانستە لە زیندانی ئامەد بێدوودڵی گیانی خۆیان بۆ داهاتوویەکی ئابڕۆمەندانە فیدا کرد و تێکۆشانێکی داستانیان پیشاندا. گەلی کورد خۆی بە بەهێزی خاوەنداری لەم تێکۆشانە ئابڕۆمەندانەیە کرد و ڕێکخستنی ئەم تێکۆشانەیان بۆ خۆیان وەک ئەرکێک بینی. لە حەوت تا حەفتا ساڵ روویان لە چیاکانی کوردستان کرد.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەناو هەموو بارودۆخێکدا لەدژی هێرشەکانی بەرانبەر هەبوون و ئیرادەی گەلی کورد، لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدە نەمرەکان بێ دوودڵی تێکۆشانیان کرد. گەریلاکانی ئازادی کە زوو خۆیان بە پێی بارودۆخی قۆناغەکان ئامادە کرد، بۆ ئەوەی تێکۆشانی شەهیدەکانمان سەربکەوێت، گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیان بەرەو پێشەوە برد و بەم شێوەیە وڵامی بەهێز و کاریگەریان بە داگیرکەراندا.

هاوڕێکانمان زنار، جوان، دۆغا، شەڕڤان و تۆڵهەڵدانیش بۆ ئەوەی ببنە گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، بۆ ئەوەی ئەرک و بەرپرسیاری قۆناغەکە جێبەجێ بکەن، بەشداریان لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.

لەدژی هەر شێوەیەکی پلان و فشارەکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی داگیرکەر، بە بڕیارەوە لەسەر ڕێگای ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدان خەباتیان کرد و بە ڕەنجێکی گەورەوە بە ڕوحی فیدایی ئاپۆیی بە قاڕەمانێتی شەریان کرد. لەدژی هێزە داگیرکەرەکان کە خاوەن عەقڵیەتێکی دژی مرۆڤایەتین و بە شێوەیەکی نامەردانە هێرش دەکەنە سەر بەهاکانمان، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن هەبوونی گەلی کورد لەناو ببەن، بە فەرماندەیی فەرماندە زنار هاورێکانمان جوان، دۆغا، شەڕڤان و تۆڵهەڵدان بۆ ژیانێکی ئابڕۆمەندانە بەرخۆدانیان کرد.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەشەرەفەکانی ٥ هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەن و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئێمە تێکۆشان کە میراسی شەهیدانە سەردەکەوێنین."

ف.ق