لە کۆنگرەی سەندیکای فەرەنسادا گوشاری دژ بە کوردان شەرمەزارکرا

لە فەرەنسا لە کۆنگرەی ٩هەمینی یەکێتی سەندیکاکانی سۆلیدارێتی کە ١١٠ هەزار ئەندام لەخۆ دەگرێت، گوشارەکان لە بەرامبەر بزووتنەوەی کوردی لە ئەوروپا شەرمەزارکرا.

سەندیکا لە نێوان ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ی نیساندا کۆنگرەی ٩هەمینی خۆی بەست و دەنگ لەسەر پێشنیارە-ڕەشنووسێک سەبارەت بە گوشاری سەر کوردان درا.

لە بڕیارەکەدا گوشارەکانی سەر کوردان لە ئەوروپا و بەتایبەت لە لایەن بەلجیکا و فەرەنساوە شەرمەزارکرا، هەروەها هێرشە داگیرکراییەکان لە باشووری کوردستان شەرمەزارکرا.

ڕەشنووسی پەسەندکراوی سەندیکا بەم شێوەیە:

"بەلجیکا

لە ٢٣ی نیساندا ٢٠٠ پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر بینایی مەدیا خەبەر و ستێرک تیڤی، بە ئامانجی ئاستەگکردنی پەخشی ئەو دووکەناڵە کوردییە، دەستیان بەسەر ئامارازەکانی کەنالەکەدا گرت، هەندێکیشیان تێکشکاندووە. پۆلیس توندوتیژی بەکارهێناوە.

فەرەنسا

لە ٢٤ی نیسان پۆلیسی فەرەنسا ٩ کوردیان دەستگیرکرد. پێش چەند هەفتەیەکیش هەر لەفەرەنسا سێ گەنجی کورد لە لایەن فەرەنساوە سنورداشکرانەوە، لە کاتی گەیشتنیان بە تورکیا دەستبەجێ لە لایەن تورکیاوە دەستگیرکران.

دواتر لە تورکیا ئۆپراسیۆنێک لە دژی ڕۆژنامەوانانی ئازاد ئەنجام درا و نۆ ڕۆژنامەوانی کورد دەستگیرکران.

باشووری کوردستان

ئەم ئۆپراسیۆنانە لە کاتێکدایە کە تورکیا لە باکوری عێراق (باشووری کوردستان) لە دژی پەکەکە دەستی بە هێرشکردووە، دوای چەند رۆژێک حکومەتی تورکیا سەردانیکردنی بۆ وڵاتانی دەرەوەی زیاترکرد. ئەردۆگان دوای ئەوەی سەردانی عێراق و هەرێمی کوردی کرد و لەگەڵ بارزانیەکاندا کۆبووەوە کە لە هێرشی سەر پەکەکەدا دەبنە هاوکاری تورکیا.

هاوکارییەکە جێگایی شەرمە

ئەم ڕووداوە جێگەیی نیگەرانییە و نیشاندەری ئەوەیە کە فەرەنسا و وڵاتانی ئەوروپی لە هێرشکردنە سەر ئۆپۆزسیۆنی کوردیدا هاوکارییەکانیان بۆ ڕژێمی تورک نوێکردۆتەوە.

یونیسۆ سەندیکاڵی سۆڵیداری ئەم هاوکارییانە کە جێگەی شەرمە بە توندی شەرمەزار دەکات و پشتگیری خۆی بۆ گەلی کورد و دیاریکردنی چارەنووسی خۆی دووبارە دەکاتەوە. پێویستە ڕژێمی ماکرۆنیستی دەسەڵاتدار، هاوکارییەکانی بۆ ڕژێمی تورکی تاکڕەوەخواز و سیاسەتی گوشار لە سەر چالاکوانانی کورد لەسەر خاکی فەرەنسا بە کۆتابهێنێت."