ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ کۆچی دوایی کرد

ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ لە نەخۆشخانەی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

جەلال باشلانگچ کۆچی دوایی کرد

ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ لە نەخۆشخانەی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا کە بە هۆی شێرپەنجەوە لە ژێر چاودێریدا بوو گیانی لەدەست دا.

جەلال باشلانگچ لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری ئەستەنبوڵ لەدایک بووە. لە ساڵی ١٩٧٨ لە ئامادەیی پەیوەندییە گشتییەکان و ڕۆژنامە نووسی زانکۆی ئیجە دەرچووە. لە ساڵی ١٩٧٥ ڕۆژنامەی ئەگەی ئەکسپرێسی دەستپێکردووە. پاشان لە ڕۆژنامەکانی دیمۆکرات ئیزمیر و پۆلیتیکا کاری کردووە. لە نێوان ساڵانی ١٩٨١-١٩٨٤ نوێنەری هەرێمی ئەدەنەی ڕۆژنامەی جمهوریەت و بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی نوسین بووە. دامەزرێنەری ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل بووە و بووە بە بەڕێوەبەری پەخشی گشتی. لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی ڕادیکاڵ بووە. ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ لە ڕێکخراوە میدیاکانی وەک T٢٤، Gazete Duvar، Bianet و Haberdar وتاری نووسیوە. هەروەها بووە بە بەڕێوەبەری دامەزرێنەری ئارت تیڤی و ئارت گەرچەک.

هەروەها ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ خاوەنی چەندین خەڵاتی ڕۆژنامەنووسیە و چەندین کتێبی نووسیوە.

ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ بە هەواڵەکانی سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکانی ساڵانی ١٩٩٠ لە کوردستان ناسرابوو. لە مێژووی چاپەمەنی تورکیادا پێگەیەکی گرنگی هەبوو.

ڕۆژنامەنووس جەلال باشلانگچ ماوەیەک بوو لە کوردستان لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦، بە ئامانجی پاڵپشتی لە چالاکییەکانی چاپەمەنی ئازاد کاری ڕۆژنامەنووسی کردبوو.