هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی سەردانی شارەوانی ئامەدیان کرد

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەمئۆغیولاری و تونجەر باقرخان سەردانی شارەوانی گەورە شاری ئامەدیان کرد.

هاوسەرۆکانی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆغیولاری و تونجەر باقرخان لەگەڵ پەرلەمانتاران و بەڕێوەبەرانی پارتەکە سەردانی شارەوانی گەورەشاری ئامەدیان کرد.

شاندەکە لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری ئامەد سەرا بوجاک و دۆغان هاتون هەروەها هاوسەرۆکانی شارەوانی ناوچەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

سەردانەکە لەلایەن رۆژنامەوانانەوە بە وردی رووماڵ کرا. باقرخان لە رێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانیەوە پیرۆزبایی لە گەل کرد و وتی، " لەو بڕوایەداین کە سەرجەم هاوسەرۆکانی شارەوانیەکانمان بە تایبەتی هاوسەرۆکانی گەورە شارەکانمان خزمەتێکی بەنرخ پێشکەش بە گەل دەکەن".

تولای حاتەمئۆغیولاری بە بیری هێنایەوە ئەوان بە بەڵێنی خزمەتکردن بە گەل بەشدارییان لە هەڵبژاردندا کردووە و وتی، "لەو بڕوایەداین کە بە تایبەتی لە ئامەد، لە هەموو شارەوانیەکانی دیکەمان خزمەتێکی نمونەیی دیموکراتیک و بەرچاو بە گەل دەکرێت".

هاوسەرۆکانی شارەوانی دەم پارتی لە کاتی سەردانەکەدا بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی ئامەدسپۆر و بە دەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتیەوە پیرۆزباییان لە یانەکە کرد. سەردانەکە دواتر بە شێوەی داخراو بە رووی راگەیاندندا بەردەوامبوو.

هـ . ب