هەپەگە: دوو داگیرکەر سزادران
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، کە هێزەکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دوو داگیرکەریان سزاداوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەم لە هەرێم زاپ لە لایەن یەکینەکانی گەڕۆکی گەریلاوە دوو چالاکی نیشانشکێنی ئەنجامدراون و لەو چالاکیانەدا ٢ داگیرکەر سزادراون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٤٠ و ٢٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠١:٠٠ لە چەمچۆ هەر دوو داگیرکەرەکە بە تاکتیکی نیشانشکێن سزادران.
لە هەرێمی خواکورک ٢٨ ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید شاهان هێزەکانی گەریلا بە چەکی قورس لە سەربازانی داگیرکەریان دا.
هێرشەکان بە بۆمبی قەدەغە
لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی ئەم زانیاریە دراوە:
"-٢٨ی تشرینی یەکەم لە نێوان ١٣:٣٠ و ١٧:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید پیردۆغان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی جار جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. ئەوە دەستنیشان کرا کە گازی کیمیایی بەکارهێنراو بێ رەنگ بووە و بۆنێکی قورسی لێوەهاتووە.
- ٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٣:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید خورسی لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجا بە بۆمبی قەدەغە جارێک بۆردومان کرا.
لە ٢٨ی تشرینی یەکەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لە کاتژمێر ١٠:٣٠ جارێک و کاتژمێر لە نێوان ١٧:٣٠ و ١٨:٠٠ سێ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.
-٢٨ی تشرینی یەکەم کاتژمێر لە نێوان ١١:٣٠ – ١٧:٣٠ سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ جار جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران. لە هەمان کاتدا سوپای تورکی داگیرکەر دوکەڵی ژەهراوی کە لە سوتاندنی ماددەی پلاستیکی و تایەی ئۆتۆمبێل دروستکرابوو بە ئامێری هەوا خستە ناو سەنگەرەکانی شەڕەوە".
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا لەبارەی هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانەکانیش ئەم زانیارییە دراون:
"لە ٢٧ و ٢٨ی تشرینی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگیل، دەری حرچی گارە، دەشتاییەکانی گوندی بەرچیا، گۆلکای مەتینا و دەوروبەری ئاوی زێ ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراون.
لە ٢٧ی تشرینی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم دوو جار لەلایەن هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ٢٨ی تشرینی یەکەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ و شاخی جودی بە دەیان جار بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا سوپای تورکی داگیرکەر بە حەفارە و کەرستەی وردکردنی بەرد هەوڵیدا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی کارکەر بڕوخێنێت".
هـ . ب