'چالاکییەکانی خوێندنەوە' بە پێشەنگایەتی تەژەئا بەردەوامن
چالاکییەکانی تەژەئا، لە سەر ناوی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی سیاسی پرسی کورد، بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا لە زۆربەی شارەکان چالاکیی خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت.
چالاکییەکانی تەژەئا، لە سەر ناوی ئازادیی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی سیاسی پرسی کورد، بەردەوامی هەیە. لەو چوارچێوەیەدا لە زۆربەی شارەکان چالاکیی خوێندنەوە بەڕێوەدەچێت.
بە پێشەنگایەتی تەژەئا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"، چالاکیی خوێندنەوە بەڕێوەچوو. چالاکیی خوێندنەوە لە باخچەی بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی شاری وان بەڕێوەچوو. زۆرکەس لە چالاکییەکەدا بەشدارییان کرد.
هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی چالاکییەکە، ئەم نووسراوانە وەک دروشمێک بە لق و پۆپی درەختەکانەوە هەڵواسرابوو. "ئازادی بە خۆپەروەردە کردنەوە دەست پێدەکات"، "کۆتایی بە گۆشەگیری بێنن"، " بۆ مسۆگەر کردنی ئاشتی، پێویست بە هەنگاوی بوێرانەیە " و "ئێمە بە ئومێدی ئەوەو دەژین کە شۆرشی بۆ دەکەین نەک بە موعجیزە".
پەرلەمانتاری دەم پارتی وان گوڵجان کاچماز سایگیت، لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، دۆخی بێ زانیاری ڕەها لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە پێدەدەن.
کاچماز لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە بۆ پاراستنی بیرۆکەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە هەموو بوارەکاندا درێژە بە تێکۆشانی یاسایی خۆمان دەدەین و بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەم لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هەم لە سەرانسەری جیهان درێژە بە چالاکیی خوێندنەوەی بیرۆکەکانی دەدەین. لەو چوارچێوەدا ئەمڕۆ پێکەوە بیرکردنەوەکانی دەخوێنینەوە و باسی لەسەر دەکەین."
پاشان لە نووسینەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، "ژیانی مرۆڤەکان و تێگەیشتن لە حەقیقەت بۆ مرۆڤە پێشکەوتووەکان موعجیزەیە" خوێندرایەوە.
لە میانەی چالاکییەکەدا بەردەوام دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی زیندانان" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرانەوە.