بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هێندوستان کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات

شارەزایان هۆشداریی لەوە دەدەن کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە هێندوستان کاریگەری جددی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات.

بەرز بوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما مەترسییەکی گەورە لە سەر وڵاتی هێندوستان دروست دەکات. لە زۆربەی شارە گەورەکان پلەی گەرما لە ٤٥ پلە تێدەپەڕێت.

لە نیودێلهی کە نزیکەی ٣٠ ملیۆن کەس تێدا دەژی، پلەکانی گەرما ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە ٥٢.٩ پلە. لەگەڵ بەرزبوونەوە ئاستێکی وەهادا، بەرپرسان بەگومانن لە ئەگەری هەڵەی هەستەوەرەکان.

لە هێندوستان، ژمارەی پێوانەیی ئێستای پلەی گەرما، لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە لە شاری ڕاجاستهان فالۆدی بە ٥١ پلە تۆمارکراوە. میدیاکانی وڵات بڵاویانکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە کرێکارێک بەهۆی گەرمای هەتاوەو گیانی لەدەستداوە.

شارەزایان دەڵێن بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە هێندوستان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بەهۆی بەکارهنانی بەردی خەڵوز، نەوت و گاز و نەبوونی دارستانەوە دروست دەبێت.