دانیشتنی کۆنگرەی خۆجێی و هەرێمی ٢٠٢٥ ـی کۆنسەی ئەوروپا دەستی پێ کرد
شاندی دەم پارتی بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆنگرەکە گەیشتە ستراسبۆرگ، لەگەڵ ڕاپۆرتدەرانی تایبەت بە تورکیای (AK-YBK) دەڤید ئەرای و بریۆنی ڕودکین و شاندی ئیتاڵی و سویدی کۆبونەوە.
شاندی دەم پارتی بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکانی کۆنگرەکە گەیشتە ستراسبۆرگ، لەگەڵ ڕاپۆرتدەرانی تایبەت بە تورکیای (AK-YBK) دەڤید ئەرای و بریۆنی ڕودکین و شاندی ئیتاڵی و سویدی کۆبونەوە.
کۆنگرەی خۆجێی و هەرێمی کۆنسەی ئەوروپا بۆ یەکەمین دانیشتنی ٢٠٢٥ لە ستراسبۆرگ کۆبووەوە.
شاندی دەم پارتی لە چوارچێوەی دانیشتنەکەدا هاتە شارەکە. هاوسەرۆکی شارەوانی چنار، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانی ئامەد و ئەندامی جێگرەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری خۆجێی کۆنسەی ئەوروپا قادر ئۆزون، هاوسەرۆکی پێشووی وان بەدیعە ئۆزگۆکچە، ئەکادیمیسیان سارا گلین و نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا فایەق یاگیزای لە شاندەکەدا بەشداربوون.
شاندەکە لەماوەی ڕۆژەکەدا چەندین کۆبوونەوەی ئەنجامدا. ڕاپۆرتدەرانی تایبەت بە تورکیای (AK-YBK) دەڤید ئەرای و بریۆنی ڕودکین و شاندی ئیتاڵی و سویدی لەگەڵ نوێنەرانی دەم پارتی کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکاندا پرسە گرنگەکان تاوتوێ کران. لە ڕۆژەڤی شاندەکەدا پرسی وەک دانانی قەیوم و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل و فشارەکانی سەر ئیدارە خۆجییەکان هەبوون. دووپاتکرایەوە، دەبێت ئەم پرسانە لە کۆنسەی ئەوروپا چارەسەر بکرێن.