کەس ناتوانێت داواکاری ملیۆنان کەس لەبەر چاو نەگرێت
تولای حاتەم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، سەرنجی خستە سەر داواکاری ملیۆنان کەس لە نەورۆزدا و وتی: "ملیۆنان کەس وتیان داواکاری سەرەکیمان ئازادی بەڕێز ئۆجالانە."
تولای حاتەم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی، سەرنجی خستە سەر داواکاری ملیۆنان کەس لە نەورۆزدا و وتی: "ملیۆنان کەس وتیان داواکاری سەرەکیمان ئازادی بەڕێز ئۆجالانە."
تولای حاتەم ئۆغولاری هاوسەرۆکی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم)، لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە پەرلەمان، پرسەکانی ڕۆژەڤی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند؛ یەکێک لە گرنگترین و مێژوویترین جەژنەکانی نەورۆزمان پێشوازی کرد و وتی: "نەورۆزی ئەمساڵمان هیوای بە ئاشتی و دیموکراسی بەخشی، بە ملیۆنان کەس لە گۆڕەپانەکانی نەورۆزدا یەکدەنگ ڕایانگەیاند گەل بۆ ئاشتی ئامادەیە."
تولای ئاماژەی بەوەکرد: "پەیامی هاوبەشی ملیۆنان کەس ئەمە بوو؛ "ئێمە خاوەنداری لە ئاشتی و چارەسەری دەکەین. ئێمە پشتگیری لە بانگەوازە مێژووییەکەی رێبەر ئاپۆ دەکەین." هەروەها یەکدەنگ وتیان؛ "داواکاری سەرەکیمان ئازادی بەڕێز ئۆجالان و دابین کردنی هەلومەرجێکە بۆ بەرەو پێش چوونی پرۆسەکە." بۆیە کەس ناتوانێت دەنگ وداواکاری ملیۆنان کەسە نەبیستێ و دەبێت گوێ لە داواکارییەکانیان بگرن."
تولای حاتەم ئۆغولاری ڕایگەیاند؛ ئەوانەی کە لە هەوڵی ئاشتی، دیموکراسی، دادپەروەری و ئازادیدا نین بێگومان ناتوانن ئاشتی کۆمەڵایەتی بخوڵقێنن. هەندێک بابەت هەن کە پێویستە دەستبەجێ چارەسەر بکرێن. پێویستە دەستبەجێ مەرجێکی ئەمن و ئارام دابین بکرێت بۆ ئەوەی ڕێکخستنەکەی بەڕێز ئۆجالان بتوانێت کۆنگرەی خۆی ببەستێت. ئەمەش بە دیالۆگ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا دەکرێت. بە ڕەخساندنی هەلومەرجەکان بۆ بەرێز ئۆجالان پرۆسەکە دەرواتە پێشەو.
بەڕێز ئەردۆغان ڕایگەیاند؛ قۆناغی گرینگ تێپەڕیوە. بەڵێ وایە، بەڵام حکومەت و دەوڵەت دەبێت قۆناغی دووەمی تێپەڕێنن. بەکۆمەڵگایی کردنی ئەم پرۆسەیە لە ئەستۆی حکومەت و دەوڵەتدایە. ئێمە چاوەڕێی ئەمەین. ئەم قۆناغە بە پتەوکردنی بناغەی دیموکراتیک دەتوانرێت تێپەڕێندرێت. بۆیە حکومەت و دەوڵەت نابێت لە چارەسەری بترسن. پێویستە دەستبەجێ ئەو هەنگاوانەی زەمینەی بۆ ئامادە دەکەن، دەست پێبکرێت. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ داهاتوی دیموکراتیک، یاسایی و دادپەروەرانەیە. بۆ هەموو ٨٥ ملیۆن هاووڵاتی تورکیایە."
تولای حاتەم ئۆغولاری لە میانەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی پایتەختی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو و هاوکارەکانی، دەستگیرکردنی خوێندکاران و ڕۆژنامەنووسا، بەڕێوەبەرایەتی نووسینگەی پارێزەرانی ئەستەنبوڵ و وتی: "ئەو هێرشانە نەکە یاسایی نین بەڵکو بە هێزی دادوەریەوە ئەنجام دەدرێن. ئێمە توندوتیژی و ئەشکەنجەدانی پۆلیس قبوڵ ناکەین. تورکیا ڕووبەڕووی زوڵم و بێ یاسایەکی گەورە بووەتەوە، ئایا وڵات بەم شێوەیە بەڕێوە دەبرێت؟ پێویستە دەستبەجێ ئەم هێرش و توندوتیژیانە بوەستێنن. و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن. ئێمەکودەتای سیاسی دژ بە ئیمام ئۆغڵو و نووسینگەی پارێزەرانی ئەستەنبوڵ قبوڵ ناکەین."
تولای حاتەم ئۆغولاری لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپۆزسیۆن پشتیوانیەکی زۆری لە گفتوگۆکانی ئاشتی و چارەسەری کردووە و وتی: "ئەم دۆخە هیوای پێداوین. بەڵام ئەگەر دەسەڵاتداران هەوڵ بدەن بە هێرشکردنە سەر ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەکە دووری بخەنەوە، ئەوە کارێکی مەترسیدارە. هەروەها ئێمەش له بەرامبەر ئەم بارودۆخە بێ یاساییەدا بێدەنگ نابین، نابێت ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەکە دوور بخرێتەوە. بە پێچەوانەوە، دەبێت هەموو ئۆپۆزسیۆن بەشدار پرۆسەکە بن. دەبێت پێکەوە دژی نایاسایی و نادادپەروەری ببینەوە. ناکرێت چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات بەکار بهێنرێت، چی دەکەن و چی دەڵێن گرنگ ئەوەیە بەدلنیاییەوە تێکۆشانمان سەردەکەوێت."