لە مانگی حوزەیراندا ١٦٤ کرێکار لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

ئەنجومەنی ئاسایش و تەندروستی کرێکاران (ISIG) لە تورکیا، ڕاپۆرتی گیان لەدەستدانی کرێکارانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە کە لە شوێنی کارەکانییان گیانیان لەدەستداوە و زۆرترین گیان لەدەستدان لە ئەستەنبوڵ بووە.

ئەنجومەنی ئاسایش و تەندروستی کرێکاران (ISIG) لە تورکیا، ڕاپۆرتی گیان لەدەستدانی کرێکارانی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەنیا لە ماوەی یەک مانگدا ١٦٤ کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی ISIG، زۆرترین ئاماری گیان لەدەستدانی کرێکاران لە ئەستەنبوڵ بووە. وە زۆری هۆکاری گیان لەدەستدانەکان کەوتنەخوارەوە، بەرکەوتنی ئامرازەکانی بیناسازی بە کرێکاران و ڕووداوەکانی هاتووچۆ بووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا لەسەر بنەمای ڕەگەز ژمارەی گیان لەدەستدانەکان جیاکراوەتەوە و ئاشکراکروە، لەو کرێکارانەی گیانیان لەدەستداوە، ١٥ کەسیان ژنن، ١٤٩  کەسیان پیاو، ٤ کەسیان پەنابەر و ٥ کەسیان کۆچبەرن.