جەلال ئالفان: گەل چاوەڕوانی هەنگاونانی دەوڵەتە
جێگری هاوسەرۆکی شاری ئامەدی دەم پارتی جەلال ئالفان ئاماژەی بەوەدا گەل چاوەڕوانییەکی زۆی لە پرۆسەکە هەیە و گوتی: "خواستی گەل ئەوەیە دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاوی ڕوون و کاریگەر بنێت."
جێگری هاوسەرۆکی شاری ئامەدی دەم پارتی جەلال ئالفان ئاماژەی بەوەدا گەل چاوەڕوانییەکی زۆی لە پرۆسەکە هەیە و گوتی: "خواستی گەل ئەوەیە دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاوی ڕوون و کاریگەر بنێت."
بۆ ئەوەی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بگاتە تەواوی بەشەکانی کۆمەڵگە، کۆبوونەوەکان بەردەوامن. پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لەم چوارچێوەیەدا لە زۆرێک لە شارەکاندا 'کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی' ئەنجام دەدەن. بەشدارییەکی بەهێز لەم کۆبوونەوانەدا دەبێت. جێگری هاوسەرۆکانی شاری ئامەدی دەم پارتی جەلال ئالفان لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
جەلال ئالفان گوتی: "بەهۆی پڕۆسەکەوە زۆر بە جۆش و خرۆشین. تێکۆشانێک کە ساڵانێکی دوور و درێژ بەردەوامە، بە بانگەوازەکەی بەرێز ئۆجالان دەربازی قۆناغێکی نوێ بوو. بە راستی لە قۆناغێکی مێژووییداین. هەروەها هەوڵدەدەین لەم پڕۆسەیەدا کۆی بەرپرسیارێتییەکانمان جێبەجێ بکەین. بەڕاستی بەدی هێنانی ئاشتی لەم جوگرافیایەدا ئاسان نییە. بە دی هێنانی ئاشتی و کاری مرۆڤی سەربەرز و مەزنە. هەربۆیە بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە ئەرکدایە. و گوتی؛ "بە دوای بەردەنگێکدا دەگەڕێم'. هەمیشە ویستوویەتی ئەم پرسە بە پێوانەی دیموکراتیک چارەسەر بکات. لە پڕۆسەی ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا بەڕێز ئۆجالان لەم خاڵەدا بوو. متمانەی بەخۆی هەبوو. بەو دەستپێشخەرییەی بەڕێز ئۆجالان لە ئەستۆی گرت، گەلەکەمان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیی لەم پرۆسەیە کرد."
'باوەڕمان بە پرۆسەکەی بەڕێز ئۆجالانە'
ئالفان ئاماژەی بەوەدا لە پڕۆسی ئاشتییدا دەبێت هەمووکەسێک بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و گوتی: "ئێمە باوەڕ بە پڕۆسەکە و بەڕێز ئۆجالان دەکەین. دەبینین دەوڵەتیش لەم پرسەدا بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە دەکات. کەس نایەوێت ڕابردوو دووبارە بێتەوە. دووبارە بوونەوە دەبێت بە هۆکاری لە دەستدانی مەزنی منداڵەکانمان و گەلەکەمان.
لە هەموو ناوچەکانی ئامەد کاری بەرفراوانمان ئەنجام دا؛ هەوڵدەدەین لەگەڵ گەلەکەمان باسی قوڵی ئەم پڕۆسەیە بکەین. ئەوەمان کرد بە ئامانج کە لە تەواوی ئامەد ٢٧٥ بنەماڵە بەسەر بکەینەوە. بەشێکی زۆر ئەم ئامانجە بە دی هات. کۆبوونەوەکانمان بە ڕاستی بە جۆش و خرۆشەوە تێپەڕ دەبێت. گرنگیدانی زۆر بە کۆبوونەوەکان لە لایەن گەلەوە هەیە."
'کۆبوونەوەکانی گەل بەرفراوان دەبن و بەردەوامن'
لە کۆتایی قسەکانییدا جەلال ئالفان ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوەکانی گەل مەزن دەبن و بەردەوامن و گوتی: "ئێمە دەڵێین نابێت شەڕی سەد ساڵە بەردەوام بێت. دەڵێین ئاشتییەکی خراپ، لە شەڕێکی زۆر سەخت باشترە.
ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمەیە باس لە پرۆسەکە بکەین و بەرپرسیارێتیمان هەیە. هاووڵاتییانمان کە بەشداری کۆبوونەوەکانی گەل دەبن، دەیانەوێت دەوڵەت دەستبەجێ هەنگاوی ڕوون بنێت، دەمانەوێت خوشک-برایەتی کورد و تورک بەهێزتر بکەین. گەلەکەمان بە شێوەیەکی جددی خاوەندارێتی لە پرۆسەکە دەکات. متمانەیان بە پرۆسەکە و ڕێبەرەکەیان هەیە."