قەسەدە ناسنامەی ٢ شەهیدی ڕاگەیاند
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون، بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ناسنامەی ٢ شەڕڤانی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون، بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی فەرمی ناسنامەی شەهیدی ڕاگەیاند کە لە کات و شوێنی جیاواز شەهیدبوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "لە بەرخۆدانی بەردەوامی هێزەکانمان لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، یەکێک لە شەڕڤانەکانمان دوای بەرخۆدانێکی مەزن بەرامبەر هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەهید بوو، هەروەها شەڕڤانێکی دیکەشمان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانمان دژی پاشماوەی شانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دەیرەزۆر شەهید بوو".
هەروەها تیشک دەخاتەسەر فیداکاریی شەڕڤانان و دەڵێت: "بە سەربڵندییەوە ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان حەمود/ئەحمەد ئیسماعیل ئەل کەسار و هاوڕێمان زەید/محەمەد خەلیل ئەل موتعب ئاشکرا دەکەین. ئەو دوو هاوڕێیەمان، کە لەپێناو پاراستنی خاک و گەلەکەیان فیداکارییەکانی مەزنیان کرد، شەهیدبوون.
سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هەردوو شەهید و سەرجەم بنەماڵەی شەهیدەکانمان دەکەین، بەڵێنیش دەدەین تا ئامانج و هیواکانیان بۆ بەدیهێنانی وڵاتێکی ئارام و دوور لە داگیرکاری و تیرۆر بەدی دەهێنین، تێدەکۆشین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهیدەکان بەم جۆرەیە:
ناسناو: حەمود
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئیسماعیل ئەل کەسار
ناوی دایک: وەدحە
ناوی باوک: ئیسماعیل
شوێنی لەدایکبوون: دەیرەزۆر
شوێن و کاتی شەهیدبوون: دەیرەزۆر _ ٤/٣/٢٠٢٥، لە ئەنجامی برینی پێشوو لە شەڕی دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، شەهیدبوو.
ناسناو: زەید
ناو و پاشناو: محەمەد خەلیل ئەل موتعەب
ناوی دایک: شەمسە
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لەدایکبوون: سیحە
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەسیرە _ ١٠/٣/٢٠٢٥".