بە دیمەن

بەسێ هۆزات: بەبێ گەرەنتی یاسایی ئەم پرۆسەیە بەڕێوەناچێت

بەسێ هۆزات ڕاگەیاند حکومەت هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە نەناوە و گوتی: "پێویستی بنەڕەتی چەکدانانی پەکەکە هێنانەئارایی بنەمای یاسای و سیاسەتی دیموکراتیکە. تا ئەمە نەڕەخسێندرێت پەکەکە ناتوانێت چەک دانێت و خۆی هەڵوەشێنێتەوە. ئەمە ڕوونە."

بەسێ هۆزات

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤیدا هەڵسەنگاندی بۆ پێشهات و ڕووداوەکانی دوای بانگەوازییە مێژوویەکی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی بەسێ هۆزات بەم شێوە:

"سەرەتا نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، گەل و دۆستانمان پیرۆز دەکەم. لە کەسێتی هاوڕێیانمان مەزڵوم دۆغان، زەکیە ئاڵکاندا بە ڕێز و پێزانیینەوە هەموو شەهیدانی نەورۆز یاد دەکەمەوە.

لە هەفتەی قارەمانێتییداین، لە ٢١ی ئادار تا ٢٨ی ئادار هەفتەیی قارەمانێتییە. لە کەسێتی هاوڕێ مەزڵوم دۆغان و مەعسوم کۆرکمازدا هەموو شەهیدانی ئازادی و شۆڕش بە خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەمەوە.

نەورۆز ڕێفراندۆمی بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بوو

بەڕاستی نەورۆزی ٢٠٢٥ شکۆدارترین نەورۆزی هەموو سەردەمەکان بوو. لە هەموو تەمەنەکانی گەلانی کوردستان و دۆستانمان نەورۆزییان پیرۆز کرد و ڕژانە گۆڕەپانەکانەوە. بە میلیۆنان مرۆڤ، دەریایەک لە مرۆڤی درووست کرد. نەورۆز لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتییشدا بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا. نەوزۆی ئەمساڵ جۆشوخرۆشێکی مەزنی هەمووان بوو. بێگومان ئەوەی ئەم جۆشە مەزنەی بەخشییە نەورۆزی ئەمساڵ، بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بوو. چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، سڵاو ناردنەکانی ڕێبەر ئاپۆ، وەرگرتنی بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ جۆشوخرۆشی نەورۆزی گەورەتر کرد.

لە نەورۆزی بە بەهێزییەوە خاوەنداری لە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کرا و بە میلیۆنان مرۆڤ سڵاوییان لێکرد. جارێکی دیکە بە بەهێزییەوە دەستنیشان کرایەوە 'ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەی هەموومانە'. لە نەورۆزدا گوترا، 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەیە'. وەک ڕێفراندۆمێک بوو بۆ بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ. ڕێفراندۆمی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا. بە میلیۆنان مرۆڤ لە هەموو جێگەیەک داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆییان کرد.

خۆی لە خۆییدا نەورۆز بووە نەورۆزی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. نەورۆزی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' بوو. بۆیە نەورۆز شایستە بە سەنگینی و ماناداری خۆی بە جۆشترین شێوەیە لە لایەن میلیۆنان مرۆڤەوە پیرۆز کرا و شکۆدارانە خاوەنداری لێکرا. بە میلیۆنان مرۆڤ داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆییان کرد. بڕیارداری خۆیان نیشاندا کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزترین تێکۆشان بەڕێوەبەرن. بۆیە دڵسۆزی، خۆشەویستی، حورمەت و باوەڕداری بە ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدا لە نەورۆزدا نیشاندرا. گەل و دۆستانمان لە نێو نەورۆزدا خۆشەویستی، حورمەت و دڵسۆزی خۆیان بە بەهێزترین شێوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ نیشان دا. بەڕاستی ئەمە زۆر گرنگ بوو.

بێگومان نەورۆزی ئامەد بۆ باکووری کوردستان لە بەرزترین ئاستدا بوو. بەڕاستی زیاد لە میلیۆنێک مرۆڤ لە گۆرەپانەکەدا کۆبوونەوە و وەک دەریاک لە مرۆڤ بوون. زۆر شکۆدارانە بوو. داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مۆری خۆی لە نەورۆزی ئامەد و هەموو نەورۆزەکان دا.

جیاوازییەکی لەم شێوەیە لە نەورۆزی ئەمساڵدا هەبوو. لە ڕاستییدا پێویستە مرۆڤ هەموو نەورۆزەکان بەم شێوەیە پیرۆز بکات. لە هەرجێگەیەکی کوردستان و تورکیا کە کوردیی لێییە بە جۆشترین شێوەیە نەورۆز پیرۆز کرا. لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، لە دەرەوەی وڵات بەهەمان شێوە بوو. ڕاستییەکە ئەوەی دەبێت مرۆڤ بە تەواوەتی ئەمە بکات. گەلێک گرنگە و ئامەدا بووە بەرزترین ئاستی ئەم نەورۆزە. هەروەها نەورۆزی وانیش گەلێک گرنگ بوو. باتمان، سێرتیش بە هەمان شێوە. ئامەد بووە بەرزترین ئاستی پیرۆزکردنی نەورۆز. لە هەموو نەورۆزەکاندا داواکاری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مۆری خۆی لە پیرۆز کردنەکەدا.

نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهێز بوو

نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەو شێوەیە بوو. باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. لە هەموو شارەکاند بە جۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا. کۆبانێ بە هۆکاری کۆمەڵکوژیەکانەوە چەند ڕۆژێک هەڵپەسێدرا. بەڵام بەتایبەت لە ٢٠ و ٢١ی ئاداردا بە شکۆدارترین شێوە نەورۆز پیرۆز کرا. لەوێش خواستەکان خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بوو، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک مۆری خۆی لە پیرۆزباییەکان دا. بە میلیۆنان مرۆڤ گوتییان 'ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە'. لە ڕۆژئاوایش وەک هەموو پارچەکانی دیکە و لە دەرەوەی وڵاتیش نەورۆز بە بەهێزترین شێوە پیرۆز کرا. ئەم زۆر گرنگ و مانادار بوو.

نەورۆزی ئەمساڵ هەڵگری مانادارییەکی جیاوازە. پەیامە سیاسییەکان زۆر بەهێز بوون. لە لایەکەوە خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، لە لایەکی دیکەوە خواست بۆ یەکێتی نەتەوەیی مۆری خۆی لە نەورۆز دا. ئەمە زۆر گرنگ بوو. لە گۆڕەپانەکانی نەورزدا بەهێزترین پەیام دەربارەی یەکێتی نەتەوەیی درا، بانگەوازی بۆ ئەمە کرا. لەم بابەتەدا گەل خواست و چاوەڕوانی خۆی لە پێشەنگانی خۆی بە بەهێزترین شێوە نیشان دا. ئەمەش زۆر گرنگ بوو. لە نێو کورداندا هەست، هۆشمەندی و ڕوحی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیکی زۆر بەهێز و گەورەتر کرد.

بێگومان لە کوردستاندا نەورۆز بە شێوەیەکی جیاواز پیرۆز دەکرێت. وەک جەژنی بەرخۆدان و ئازادی پیرۆز دەکات. نەورۆز بەرخۆدانە، سەرهەڵدانە لە دژی ستەم. مانادارییەکی جیاوازی هەیە، بەڵام گەلانێک کە نەورۆز پیرۆز دەکەن لە بەهاردا بە جۆش و دڵخۆشییەکی مەزنەوە پێشوازی لێ دەکەن. بۆیە نەورۆز لە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەم. نەورۆز لە هاوڕێیان لە چیا، لە زیندانان کە لەبەرخۆداندان پیرۆز دەکەم.

دەوڵەت جددیانە نزیک نابێتەوە لە پرۆسەکە

بێگومان ڕێبەر ئاپۆ بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا، کۆمارێکی دیموکراتیک و تورکیایەکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد ٥٠ ساڵە بێوەچان تێدەکۆشێت. ٢٦ ساڵە لە ئیمراڵی لە ناو هەلومەرجی سەختی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا تێکۆشان بەڕێوەدەبات. دواینجار بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، چارەسەری بە ڕێگەی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیک ئیرادەیەکی زۆر بەهێز پیشاندا و بانگەوازی کرد. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کرد. ئەمە هەم بۆ کوردستان، هەم بۆ کوردان، هەم بۆ گەلانی تورکیا، بندەستان و ژنان بانگەوازێکی زۆر گرنگە. هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆ، ڕەنجی ئەو زۆر بەب هایە. 

بەڵام دەوڵەت بە جدییەوە مامەڵە ناکات. بە تایبەتی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دوور لە جدیەت نزیک بوونەوە. بە شێوازێکی نادڵسۆزانە نزیک بوونەتەوە. تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆش ئەم وەزیری دادوەری ناجدیە یلماز تونچ ڕاگەیاندراوی دوور لە ڕوح و کارەکتەری دۆخەکە دەدات. ڕاگەیاندراوی ناجدی دەدات. پراکتیزەکەیشی بە هەمان شێوەیە. پرسەکە تەنها ڕاگەیاندراو نییە، پراکتیزەکەشی بە هەمان شێوەیە. دەسەڵاتداری و دەوڵەت تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە. 

ئاسایی بەڕێوەبەری پەکەکە، بە تایبەت هەڤاڵ عەباس ئەم پڕۆسەی بە ڕوونی، بە شێوەیەک لێی تێبگەن خستۆتە پێش چاو. دۆخەکە لە لایەن ئێمە، هەروەها لە لایەن دەسەڵاتداری و دەوڵەتیشەوە نیشان دەدات.

ئەو هەفتەی بانگەوازەکە کرا دەبوو مافی هیوا ڕاستەوخۆ جێبەجێ بکرێت. ئەم پڕۆسەیە دەبوو لە ناو یەکدا، بە شێوەی فرەلایەنی بەڕێوەبچوایە، بەڵام ئەمە ئەنجام نەدرا. بۆ ئەوەی مافی هیوا جێبەجێ بکرێت پێویستی بە گۆڕانکاری یاسایی هەبوو. مەرج و پێویستی ئەوە بوو لە پەرلەمان کۆمیسیۆن بونیاتبنرێت، هەموارکردنەوەی یاسایی بکرێت، گۆڕانکاری یاسایی بکرێت، بەڵام ئەمە ئەنجام نەدرا. لە هەلومەرجی ڕێبەر ئاپۆدا گۆڕانکاری نەکرا.

گۆشەگیری لە ئیمراڵی بەردەوامە. بە شێوەیەکی ئاسایی دەبوو لەگەڵ بانگەوازەکە گۆشەگیری بەتەواوی هەڵگیرایە. بە جێبەجیکردنی مافی هیوا دەبوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بە دی بهاتەیە. ڕێبەر ئاپۆ دوای بانگەکەوازەکە دەبوو پەیوەندی لەگەڵ تەڤگەرەکەی، بەڕێوەبەری پەکەکە دانایە. دەبوو بە تەواوەتی لە پەیوەندیدا بوایە. دەبوو بە شێوەیەک بوایە کاتی کۆنگرەمان پێکەوە دیاریکردایە، ڕۆژەکەیمان پێکەوە دەستنیشان کردایە. بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی کۆنگرەی پەکەکە بەڕێوەببات و بەشداری کۆنگرەی پەکەکە ببێت.

ڕێبەر ئاپۆ سەرۆکی دامەزرێنەری پەکەکەیە. ئەو خودی خۆشی ئەمە دەڵێت، باخچەلیش، ئاکەپەش ئەمە دەڵێن. ئەگەر سەرۆکی دامەزرێنەری پەکەکە بێت، کەواتا گەر ئەو ڕێبەرە پەکەکەی دامەزراندووە، ئەوکات لە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەم ڕێبەرە دامەزرێنەرەش بە ڕۆڵی خۆی ڕادەپەڕێت. ئەو ڕاستەوخۆ لە ناو پرۆسەکەدا دەبێت. ئەو ئەم کۆنگرەیە ڕاستەوخۆ بەڕێوەدەبات. 

ئێستا، ئەمە بە دی نەهات. دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیچ پەیوەندیەک دانەنرا. داواکارییەکانی بنەماڵەکان بۆ چاوپێکەوتن ڕەت دەکرێنەوە. بنەماڵە، پارێزەر بۆ چاوپێکەوتن هەمیشە داواکاری دەکەن، بەڵام ڕەت دەکرێنەوە، قبوڵ ناکرێن. بە شێوەیەکی ئاسایی دەبوو بە ڕێک و پێکی لەگەڵ پەکەکە لە پەیوەندیدا بوایە. 

وەک گوتم، بەستنی کۆنگرە، دیاریکردنی کاتی کۆبوونەوە، دیاریکردنی ڕۆژەکە، بەڕێوەبردنی کۆنگرە؛ ئەم پرۆسەیە هەمووی دەبوو ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەکەکە بەڕێوەیببات. دەبوو ڕاستەوخۆ بەڕێوەیببات. لەگەڵ ئەمەشدا دەبوو ڕێبەر ئاپۆ توانای ئەوەی هەبوایە لەگەڵ هەر کەسێک کە دەیەوێت پەیوەندی دابنێت.

تاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە کۆنگرەوە، گەریلا دەست لە چەک هەڵناگرێت

ڕۆژنامەوان، سیاسەتمەدار، ئەکادیمیستەکان، نووسەر، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، شاندە جیاوازەکان، یاساناسەکان؛ هەموو ئەو دەوروبەرە جیاوازانەی کە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ ببینن، دەبوو توانای بینینیان هەبێت.  دەبوو هەر کەسێک کە دەیەوێت بتوانێت بچێتە لای ڕێبەر ئاپۆ و چاوپێکەوتن بکات. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ بتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەر کەسێک کە دەیەوێت دابنێت. دەبوو سیستەمی ئیمراڵی بە تەواوی بگۆڕدرایە. دەبوو ئەم سیستەمە، سیستەمی ئیمراڵی، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە بە تەواوی لا ببرێت. دەبوو ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجی بکرێت.

مەبەستمان لە هەلومەرجی تێکۆشان و ژیانی ئازاد ئەمەیە. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. دەبوو ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستنەکەی لە ناویدا هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بیبینن دەبوو لە پەیوەندیدا بوایە. ئەمە دەبوو جێبەجی بکرێت. ئەمە جێبەجی کرا؟ جێبەجێ نەکرا. گۆشەگیری بەردەوامە. ٢٤ ڕۆژ لە ٢٧ی شوبات تێپەڕیوە. هێشتا گۆڕانکاری نییە. پەیوەندی زۆر نییە، زانیاریش نییە، زانیاریمان نییە.

ئەمە چۆن دەبێت؟ بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەندراوێکی بڵاوکردەوە. هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ نەبێت، هەتاوەکو ڕێبەر ئاپۆ ڕاستەوخۆ نەکەوێتە ناو پەکەکەوە ناتوانێت کۆنگرە کۆبکاتەوە، ناتوانێت بڕیار بدات، ناتوانێت خۆی هەڵوەشێنێتەوە، گەریلا ناتوانێت دەست لە چەک هەڵگرێت. ئەمە ڕوونە. هیچ لایەنێکی ئەمە بێ گفتوگۆکردن نییە. تەنها ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بەڕێوەبات.

هەڤاڵان گوتیان. بێگومان بەمجۆرەیە. بەڕێوەبەری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەبات. پرۆسەی گۆڕانکاری دیموکراتیک و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە ئافرێنراوە و بەڕێوەدەبرێت. جگە لە ئەو، کەس ناتوانێت ئەم ئیرادە، هێز دەستپێشخەریی نیشان بدات. ئەمە ڕوونە. 

هەتاوەکو لەم بابەتەدا هەنگاوێک نەنرێت ئەم کۆنگرەیە ناتوانێت کۆبێتەوە، ناتوانێت بڕیارێکی لەو شێوەیە وەربگرێت. تاکەکەس دەتوانێت ئەمە بکات ڕێبەر ئاپۆیە. دامەزرێنەری پەکەکەیە. ئەوەی کۆتایی بەم پرۆسەیە بهێنێت، کۆتایی بە تێکۆشانی چەکدار بێنێت، ڕێبەر ئەپۆ خۆیەتی. ئەمە ڕوونە.

گۆڕینی ئەو یاسایانە هەموو کاری یەک دوو ڕۆژە

لە ئێستا وەزیری داد دەڵێت مافی هیوا لە یاسادا بوونی نییە. ئایا ئەو یاسایە ئایەتی قورئانین؟ تۆ پرۆسەیەکی وەها جدی دەستپێدەکەیت، بە دڵنیاییەوە یاساش دەبێت بگۆڕدرێت. ئەگەر جدی و دڵسۆز بیت، یاساش دەگۆڕیت. گۆڕینی ئەو یاسایە هەموو کاری ٢-٣ ڕۆژە. ئێمەش لێکۆڵینەوەمان کرد. تەنانەت ئەوانەی شارەزییان هەیە لێکۆڵینەوەیان کردووە و زانیارییان پێمان داوە.

بۆیە ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لە ماوەی چەند ڕۆژدا یاسا بگۆڕن و گۆڕانکاری یاسایی دەست پێبکەن. مافی هیوا لە ماوەی ٣-٤ ڕۆژدا دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. هەموو ٣-٤ خاڵی یاساییە دەتوانرێت بگۆڕدرێت و مافی هیوا جێبەجێ بکرێت. بەڵام نایانەوێت. چونکوو کارێک نییە کە نەتوانرێت ئەنجام بدرێت. دەتوانن یاساکە بگۆڕن. هەروەها ڕێبەر ئاپۆش دەتوانێت پەیامی ڤیدیۆیی ڕابگەیەنێت.

پەیامی بە دیمەن ئەزموونێک بوو

بۆچی پێداگریمان لەسەر پەیامێکی ڤیدیۆیی کرد؟ چونکە ئەمە وەکوو ئەزموونێک بوو. بۆ تاقیکردنەوەی حکومەت و دەوڵەت بوو. ئێمە ویستمان تاقیان بکەینەوە کە چەندە جدیین. ئەگەر جددیی بوونیان سەبارەت بە پەیامی ڤیدیۆیی هەبوایە، ئەوە نەدەبوونە بەربەست. پرۆسەیەکی مێژوویی دەستپێدەکات، پرۆسەیەکی جدی ئەنجام دەدرێت، بڕیارە کێشەیەکی ١٠٠ ساڵە چارەسەر بکرێت، بەڵام خۆتان بەدوور بگرن لە پەیامێکی ڤیدیۆیی. ئەم چارەسەرییە چۆن ڕوودەدات؟ ئەمەش جددی و ڕاستگۆیی ئێوە دەردەخات. ڕاستە، دەمامکیان لەوێ کەوت. بە ڕاگرتنی پەیامە ڤیدیۆییەکە، ڕووی ڕاستیان دەرکەوت.

ئێستا باسی چی دەکەن؟ 'مافی هیوا لە یاساکەدا نییە'. یاسا بگۆڕن! ئەگەر جدی بن ئەو یاسایە دەگۆڕن و گۆڕانکاری یاسایی دەکەن، مافی هیوا هەموو لە ماوەی ٣-٤ ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت. ئەم پرۆسەیە بەرەو پێش ناچێت هەتا گەرەنتییەکی یاسایی و شەرعی بۆی هەموار نەکرێت. ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بن سبەینێ یان ڕۆژانی دواتر تەواوی شانده ٧ کەسییه که سەردانی ئیمرالیان کرد دەستگیر دەکرێن. هیچ گەرەنتییەک نییە. لەوانەش هاوسەرۆکانی دەم پارتیش تەنانەت. هیچ گەرەنتییەک بوونی نییە. چونکە لە یاسادا هیچ گۆڕانکاریەک نەکراوە هەتا گەرەنتییەک دروست ببێت. هەموو شتێک لە دەرەوەی یاسا ئەنجام دەدرێت. وەک ئەوەیە بە شێوەیەکی نایاسایی هەموو کارێک ئەنجام بدرێت.

ئەم پرۆسەیە هیچ گەرەنتییەکی نییە. بۆیە دەبێت پێش هەموو شتێک ئەم پرۆسەیە بە دڵنیاییەوە گەرەنتی یاسایی بکرێت. لەم ڕووەوە دەبێت یاسا بنووسرێتەوە. دەبێت ڕێسای یاسایی دابنرێت و یاساکە لە پەرلەمان بچێتە بواری یاسایی خۆیەوە. رێبەریەتیمان لە سەرەتای پرۆسەکەدا وتی: "پێویستە بە بەشداریی هەموو لایەنە دەسەڵاتدارەکان و هەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن و لایەنەکانی ناو پەرلەمان، کۆمیسیۆنێکی هاوبەش پێکبهێنرێت". هەتا ئەم کۆمیسیۆنە بە ڕێکارە یاساییەکان بتوانێ کارەکانی ئەنجام بدات. بۆ ئەوە مەبەستەش دەبێت گەرەنتی یاسایی دروست بکرێت و دەرفەتی کارکردنی پێبدرێت، بەڵام هیچ کام لەم هەنگاوانە جێبەجێ نەکرا.

بە پێچەوانەوە هەر جۆرە هێرشێک دەکەن هەتا چارەسەری ڕوونەدات. کەواتە ئەمە چۆن دەکرێت؟

ئەگەر بریارە پرسی کورد لەدەرەوەی تێکۆشانی چەکداری، بە ڕەهەندی سیاسی و مافە دیموکراتیکەکان چارەسەر بکەین، ئەگەر بمانەوێت لەم چوارچێوەیەدا چارەسەری ڕووبدات، ئەوا دەبێت زەمینی سیاسەت و مافە دیموکراتیکەکان ئامادە بکرێت. دەبێت ژینگە و هەلومەرج دروست بکرێت. پەکەکە بەبێ ئەمامە چۆن چەک دادەنێت؟ پێشمەرجی بنەڕەتی بۆ دانانی چەک، پێکهێنانی ڕەهەندێکی سیاسی، دیموکراتیک و یاساییە. بەبێ جێبەجێ کردنی ئەم داخوازیانە پەکەکە ناتوانێت چەک دابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە. پێمویە ئەمە زۆر ڕوونە. ناوەڕۆکی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بە تەواوی هەمان مانای هەیە.

ئەو بانگەوازییە ڕێککەوتنێکی هاوبەشە، دەبێت مەرجەکانی جێبەجێ بکەیت

هەروەها دەمەوێت خاڵێک بخەمەڕوو. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دێموکراتیک، ئەو بانگەوازییەی کە ڕێبەرمان پێشکەشی کرد، لە هەمان کاتدا ڕێککەوتنێکی هاوبەشە. ڕێککەوتنێکی هاوبەشە کە لەگەڵ شاندی حکومەت ئەنجامدراوە. بۆ نموونە، کەس زۆر گرنگی بەم ڕاستییە نادات، بەڵام من زۆر بەگرنگی دەزانم. حکومەتیش ناوەرۆکی بانگەوازەکەی قبوڵ کردووە. لەم ڕووەشەوە کۆدەنگییەکی هاوبەش دروست بووە. ناوەڕۆکی ئەم بانگەوازییە چییە؟ بۆ کۆمارێکی دیموکراتیکە. ئەم بانگەوازە بانگەوازێکە بۆ ڕێککەوتنی دیموکراتیک. ئەم بانگەوازە بانگەوازێکە بۆ چارەسەری پرسی کورد بە ڕەهەندی سیاسی و مافە دێموکراسیەکانەوە، ئەمەش لەلایەن حکومەتیشەوە قبوڵ کراوە. بۆیە ئەمە ڕێککەوتنێکی هاوبەشە.

ئەگەر حکومەت قبوڵی نەکردایە، ئایا ئەم بانگەوازییە ڕادەگەیەندرا؟ ئایا دەکرا؟ ئایا ڕێگەی بە بڵاوکردنەوەی دەدا؟ ئێستا کە دەوڵەت و حکومەت پڕۆژە و روانگەی سیاسەتی کۆماری دێموکراتیک قبوڵ دەکەن و ڕێککەوتنی دێموکراتیکتان قبوڵ کردووە و چارەسەری پرسی کورد بە ڕێبازی سیاسی و مافە دێموکراتیکەکانەوە قبوڵ دەکەن، بەهان شیوە دەبێت هەنگاو بنێن و دەبێت بنەمای یاسایی و حقۆقی بۆ دابین بکەن. دەبێت دەرفەتێک بۆ چارەسەری پرسی کورد لەڕێگەی ڕەهەندی سیاسی و مافە دێموکراتیکەکانەوە لەپەرلەمان دابین بکرێت دەبێت پەرلەمان بە هەموو هێز و دەرفەتیەوە کاری لەسەر بکات. ڕێبەر ئاپۆ دەبێت راستەوخۆ دوای بانگەوازەکە بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت. دەبێت بە ئاسانی بتوانێ لەگەڵ رێکخستنەکەی و لەگەڵ هەڤاڵانی پەیوەندی بکات. دەبێت ڕاستگۆ و جدیی بن و هێرشەکانیان ڕابگرن.

نەخێر، ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی دەڵێن: "ئەمە بانگەوازێکی بێ مەرجە، ئەمە ئەو قسەیەیە کە ئۆجالان وتوویەتی، کەواتە دەبێت دەوڵەت و حکومەت دابنیشن و چل جار ئەو بانگەوازییە بخوێننەوە. دەبێت تێبگەن ئەوە مانای چییە. بانگەوازەکە خۆی بۆ چارەسەری پرسی کوردە لەسەر بنەمای سیاسەتی دێموکراتیک و لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەری هەرێمی و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بە پێدانی دەرفەت و ئیمکان، ئەو بانگەوازیە قبوڵ دەکەن. بۆیە ئەو بانگەوازە لە ڕاستیدا رێککەوتنێکی هاوبەشە. کەواتە پێویستە پێویستییەکانی جێبەجێ بکەن. ئێوە دەبێت بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکەن و جدی نزیکی پرۆسەکە ببنەوە.

ڕێگاکە زۆر ئاسانە. بانگەوازی بڵاوکرایەوە، دەستبەجێ ڕۆژی کۆنگرەی دەستنیشان کرد، کۆنگرەی خۆتان ببەستن و خۆتان هەڵبوەشێنێتەوە و چەک دابنێن. لەڕاستیدا وا بیر دەکەنەوە لایەنی بەرمبەر هیچ نازانێت؟ ئایا ئەو پیلانانەی کە ئەم حکومەتە لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا بەسەر کورددا سەپاندوویەتی کەمە؟ ئایا پیلان، فرت و فێڵ و فریودانی کەمی بەسەر کورددا هێناوە؟  ئایا کورد ئەمە نازانێت؟ نا بەڵکوو یادەوەری هەیە، هەروەها هۆشیارییەکی قووڵ هەیە، ئەزموون هەیە. کێ بەم یاریانە فریو دەخوات؟ ئێستا ئەگەر ئێوە پێداگری لەسەر چارەسەری بکەن، ئێمەش دەڵێین ئێوە فێڵ دەکەن، یاری دەکەن، پیلانگێڕی دەکەن، پاشان ئێوە تاکتیکی سیاسی ئەنجام دەدەن ودەست بە مانۆڕی سیاسی دەکەن. بەڵام ئێوە بەنیازنین پرسەکە لەڕێگەی سیاسەت و مافە دێموکراتیکەکانەوە چارەسەر نەبن.

ئێوە لە هەوڵی لەناوبردنی هەموو ئەو بەهایانەن کە کورد بە تێکۆشانی ٥٠ساڵەی بەدەستی هێناوە، لەناوبردن و هەڵوەشانەوەی بەها دیموکراتیک و ئازادییەکانی. ئێوە ئێستاش پێداگرن لەسەر درێژەدان بە سیاسەتی جینۆساید. ئیوە دەتانەوێت بە جێبەجێکردنی تاکتیک ئەمە بەدەست بهێنن. بۆیە ئێمەش بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین. بەم مانایەش گومانی قووڵ هەیە. بەڕاستی هەر لە سەرەتاوە بوونی هەبووە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ کە بەوردی ئاگاداری ئەم ڕاستیانەیە، لە بەرامەردا تێکۆشانێکی زۆر بەهێز بەڕێوە دەبات. دەیەوێت پرۆسەیەک پەرەپێبدات کە سوودی بۆ گەلی کورد، گەلان و کۆمەڵگای تورکیا و ژنان بەتایبەتی هەبێت و بەڕاستی دەیەوێت ئەو پرۆسەیە بکەیەنێتە ئەنجام.

بێگومان دەبێ لەم بوارەدا بەردەوام بین لە تێکۆشان. بە تایبەتی پێویستە هەڵمەتی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە شێوەیەکی زۆر بەهێز بەرەو پێش ببەین. دەبێت لەم پرۆسەیەدا ئەم ئەنجامە بەدەست بهێنین. بە لەبەرچاوگرتنی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، واتە بە ڕوودانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کۆمەڵگای دیموکراتیک، دەبێ بە سەرکەوتوویی ئەم هەڵمەتە بگەیەنینە ئەنجام.

نکۆڵی لە هەبوونی شەڕیش دەکەن، ئەمەش نیشاندەری ئاستیانە

هیچ کاتێک هێرشەکان لە دژی تێکۆشانی ئازادی کەم نەبووە. لە دوای ڕاگەیاندراوەکەی ١ی ئاداری کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەوە تا ئێستا، لە دوای پەیامی ئاگربەستیشەوە دەوڵەتی تورک درێژەی بە هێرشەکانی داوە. هەرخۆی ئاماری شەڕەکان لە لایەن هەپەگەوە بڵاودەکرێتەوە. بە چەکی قورس هێرشە سەختەکانیان بەردەوامە. هەروەها دیسانەوە لەم پرۆسەیەدا چەکی کیمیایی بەکارهێندرایەوە. بۆمبی فۆسفۆری بەکارهێندرا. بە بەردەوامی هەموو چەکێکی قەدەغەکراو بەکاردەهێندرێت. تاوانە جەنگییەکان درێژەی هەیە.

ئەم هێرشانە بە تایبەت دوای ١ی ئایار بێ بچڕان بوو، وە بەشێوەیەکی سەخت درێژی هەیە. لەم چوارچێوەیەشدا لە دژی ئەم هێرشانە، ئەو ئاگربەستەی لە لایەن پەکەکەوە ڕاگەیاندراوە لە ڕاستییدا هیچ مانایەکی نامێنێتەوە. هەرخۆی یاشار گولەر لێدوانی دا و دەسنیشانی کرد کە ئاگربەست قبوڵ ناکەن و گوتییان، 'ئەم ئاگربەسەتە لە کوێوە هات، لە دژیان شەڕ دەکەین، بۆچی ئاگربەستییان بۆ ڕاگەیاندووین و ئاگربەستییان لێمان دەوێت؟'. چەندین لایەنیش چەندین جار باسییان لە ئاگربەست کرد، دەسنیشانیان کرد گەر پەکەکە ئاگربەستی ڕاگەیاندبێت، ئەوا دەبێت دەوڵەتیش ئاگربەست ڕاگەیەنێت. دەبێت هەردوولا ئاگربەست ڕاگەیەنن تا ئەوەی پرۆسەکە پێشکەوێت. ئەمەش دەبێتە نزیکایەتی نیازێکی باشی ئەرێنی. باوەڕ بە پرۆسەکەش پێوانەیەکە، لە ڕووی دڵسۆزیی و جددیەتەوە نیشانەیەکی گرنگ و کاریگەرە. لێدوانی لەم شێوەیە لە لایەنی جیاوازەوە درا. بووە جۆرە وەڵامێک بۆیان.

بەپێی یاشار گولەر و دەوڵەت و دەسەڵاتداری ئەوەی دەیکەن شەڕ نیە، بەڵکو لە دژی تیرۆر تێدەکۆشن. بە پێی ئەوان ئەمە شەڕ نییە، تێکۆشانە. بەم پێیەش لەبەرئەوەی شەڕ نییە، ئاگربەستیش نابێت. بەم شێوە لۆژیکە دەجوڵێنەوە، بەپێی ئەم بۆچوونەیان کاردەکەن.

ئەوە ماوەی ٤١ ساڵە شەڕێکی سەخت لە ئارادایە، بە دەیان هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و لەم شەڕدا هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی تورکیا دادەڕوخێت. چوار تریلۆن دۆلار لەم شەڕەدا خەرج کراوە. ئابووری دادەپییوە، دەڵەوت داڕووخاوە، کۆمەڵگە بە قەیران لەسەر قەیران دادەپیووە. لەم شەڕەدا تورکیایەکی داڕووخاو هەیە. هێشتا دەڵێت شەڕ لە ئارادا نییە. ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ فڕکە بۆردوومان دەکات. بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و جەنگی بە ئاسماندا دەگەڕێن. تانک و تۆپەکانیان بە بەردەوامی بۆردوومان دەکات. چەکی کیمیاوی و فۆسفۆر بەکاردێنێت. هەموو جۆرە چەکێک بەکاردەهێنێت و هیشتاش ناوی شەڕی لێ نانێت. کەواتا ئەمە چییە؟ یانی کاتێک دوو دەوڵەت لەبەرانبەر یەکتردا شەڕ بکەن هەر ئەوەندە تانک و چەک لە دژی یەکتر بەکاردەهێنن، هەر ئەوەندە زیان دەکەوێتەوە و لەم ئاستەدا دەوڵەتێک دادەڕووخێت.

هاورێیانمان بە 'ئاڵۆزی' ناویانهێنابوو. ڕاستە ئەمە دیوێکێتی. بەڵام هەڵبەتە دیوە بنەڕەتییەکەی زهنیەتی قڕکەرە. زهنیەتێکی لەم شێوەیە قڕکەر و دژە کورد و لەم شێوەیە پاشڤەڕۆ، بە بەرچاوی جیهانەوە دان بە شەڕێکی ئەوەندە سەختدا نانێت، کە بووە بە هۆکاری قوربانیدانی سەخت و داڕوخانی مەزن. ئەمەش دەرخەری ئاستیانە. ئاستی یاشار گولەر و دەسەڵاتداری نیشان دەدات. زهنیەت و ئاستییان نیشان دەدات.

شەڕ درێژەی هەیە. بێگومان بەردەوامە. لە بەرانبەردا تێکۆشان و بەرخۆدانی هاوڕێیانمانیش بەردەوامە. هەرخۆی بەهێزترین وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە. پێویستە هەموو ئەمانە ببینرێت.

فاشیزم لە تورکیا و هەموو کوردستاندا بڵاوبووتەوە

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە لایەکەوە کەوتونەتە بێ هیوایی. لە بێ هیواییدا دەژین. بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتداری خۆیان بەردەوامبن و لەسەر پێ بوەستن، بە شێوازێکی بێپەروا هێرش دەکەنە سەر هەموو گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان. بەڕاستی بە بێپەروا هێرش دەکەن. نە یاسا هەیە، نە ئەخلاق و نە ویژدان. هیچ بەهایەک ناناسێت. لە ژێر ناوی مرۆڤایەتی هیچ ڕێسایەک ناناسێت. لە هێرشێکی ئەوەندە دژواردایە.

خۆیان چەندین ساڵە لە کوردستان شەڕێکی قڕکردن بەڕێوەدەبەن. شەڕێکی قڕکەر و فاشیزم دەیان ساڵە بەردەوامە. هەمیشە ئەمەمان گوتووە. ئەگەر لە کوردستان فاشیزم هەبێت، لە تورکیا دیموکراسی نابێت. ئەگەر لە کوردستان شەڕێکی قڕکردن بکرێت، لە تورکیا یاسا، دیموکراسی و دادپەروەری نابێت. ئەمە کاریگەری لەسەر تورکیا دەبێت و بڵاودەبێتەوە. لەم بابەتەدا هەمیشە بانگەوازمان لە کۆمەڵگەی تورکیا، لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و لە چەندین لایەنی دیموکراتیک کردووە کە پێشتریش لەم تێکۆشانەدا لەگەڵمان بوون. لەم بابەتەدا مافدار دەرچووین.

ئێستا فاشیزم و فشار لە کوردستان، لە هەموو شوێنێکی تورکیا بڵاو بووەتەوە. بە پێچەوانەشەوە ئەمە ڕاستە. بۆ نموونە لە کوردستان هێشتا زۆلم و توندوتیژی و فاشیزم بەردەوامە. کەواتە کاتێک ئەم زۆلم و فاشیزمە لە تورکیا بەردەوام بێت، ئایا دیموکراسی و ئاشتی لە کوردستان جێبەجی دەکرێت؟ پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەتوانێت پێشبکەوێت؟ شتێکی وەک ئەمە دەکرێت؟ بە دڵنیاییەوە نا! نە لە کوردستان و نە لە تورکیا پێشناکەوێت. ئەگەر لە ئامەد فاشیزم هەبێت، دەبێت لە ئەستەنبوڵ و ئەنقەرەش فاشیزم هەبێت. ئەگەر لە ئەستەنبوڵ فاشیزم هەبێت، دەبێت لە ئامەدیش هەبێت، ئەمەش لە جولەمێرگ لە و دەرسیمیش هەبێت. بەم شێوەیەیە. سروشتی کار و یاسا بەم شێوەیەیە.

ئەم دەسەڵاتدارییە لاوازە. هەمیشە هەڵمانسەنگاند. زۆر لاوازە. لە ڕووخان دەترسێت. بەڕاستی، ئەردۆگان لە لەدەستدانی دەسەڵات دەترسێت. بۆیە هێرش دەکاتە سەر هەر کەسێک وەک هێزێک، بە دیلێک دەیبینێت. هێرش دەکاتە سەر هەموو هێزێک و بەشێک. هەوڵدەدا لە ناوی ببات، تەسفیەی بکات.

ئێستاش پێش ئەوەی هێرش لە بەرانبەر جەهەپە بکەن، وەک دەزانن لە دژی زۆر لە شارەوانییەکانی کوردستاندا قەیوم سەپێنراوە. واتا مێردین، ئێلح، دەرسیم، خەلفەتی، وان، زۆر ناوچە... پاشان هات و لەسەر جەهەپەشی دانا. ئەسەنیورت لەسەر بنەمای هاوپەیمانی شارەکە بە دەستهێنرابوو. ئاکدەنیز دیسان لە ئەنجامی هاوپەیمانی شاردا بوو. هەموو ئەمانەیان گرتە دەستی خۆیان و داگیریانکرد. ئێستاش شاری ئەستەنبوڵ کردووە بە ئامانج. لە ڕاستیدا ئێستا دەستی گرتووە بەسەر شارەوانی ئەستەنبوڵدا.

لە تورکیا بەتایبەتی جەهەپە لە بەرانبەر هەموو ئۆپۆزسیۆنێک هێرشێکی زۆر دژوار هەیە. بەڕاستی ئێستا لە تورکیا کودەتایەکی ڕاستەقینەی سیاسی هەیە. ئێستا لە شوێنێک کە ئەوەندە هێرش هەیە، ئۆپۆزسیۆن لە ژێر هێرشێکی ئەوەندە گەورەدایە، هەوڵ دەدرێت بە تەواوی تەسفیە بکرێت و لەناوببرێت، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک چۆن دەتوانێت پێشبکەوێت؟ پێک دێت؟

لەو کاتەی ئەم پرۆسەیە خرایە ڕوو، شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی تێکۆشانێکی زۆر بەرفراوانی بەڕێوەبرد. چوو لای هەموو پارتەکان و کۆبوونەوەی ئەنجام دا. پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆی پێ گەیاندن. ئەم پارتانە، پارتە سیاسییەکان ڕاگەیاندراویاندا و جەهەپەش ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە. گوتیان خاوەندارێتی لەم پرۆسەیە دەکەن. گوتیان هەرچی لە دەستیان بێت دەیکەن. جەهەپە لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەمجار هەڵوێستێکی ئاوهای نیشاندا. ڕێبەر ئاپۆ، دەسەڵاتداری و ڕاستیی دەوڵەتی هەڵسەنگاند. جەهەپە ئاماژەی بەوەدا لەسەر ئەم دەستپێشخەرییە هاوبەشە پێشخراوە دەوەستێت و پشتگیری دەکات. گوتی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک دەکات. پەیامێکی بۆ هەموو پارتەکان نارد. پاشان پاکێجێکی دیموکراتیکبوونی خستە ڕۆژەڤی خۆیەوە. ئاماژەی بەوەدا پرسی کورد تەنها لە پەرلەمان چارەسەر دەبێت و جەختی کردەوە کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان دادەمەزرێنن. لە دژی سیاسەتی قەیوم هەڵوێستێکی زۆر جدی نیشاندا و لەگەڵ دەم پارتی کەوتە هاوپەیمانییەوە.

ڕێکەوتنی شار گوزارشت لە  هاوپەیمانی نێوان گەلانی کورد و تورک دەکات

هێرشەکان لەسەر ئەمەش زیادی کردووە. بەم هێرشانە ڕێکەوتنی شار بە ئامانج دەگیرێت، بەڵام ڕێکەوتنی شار پرۆسەیەکی وایە کە زۆرترین پشتیوانی بۆ ئەم پرۆسەیە دەکات و بەهێزی دەکات و پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی پێش دەخات. ڕێکەوتنی شار گوزارشت لە ئاشتی و خوشک-برایەتی  و یەکێتی گەلانی کورد و تورک دەکات. یەکگرتووی نێوان گەلانی کورد و تورک دەگەیەنێت. خوشکایەتی و یەکێتی گەلانی کورد و تورک دەگەیەنێت. خوشکایەتی، یەکێتی گەلان دەگەیەنێت. ئەگەر تۆ بێیت و لە بەرانبەر ڕێکەوتنی شار ئەوەندە دوژمنایەتی بکەیت، هێرشی بکەیت، سزای بدەیت، تەسفیە بکەیت، چۆن خوشک-برایەتی گەلانی کورد و تورک، یەکێتییان، ئاشتییان و پرۆسەی چارەسەری دیموکراتیک پێش دەخەیت؟ ئایا ئەمە دەکرێت؟ نەخێر، ناکرێت. ئەمەش ڕوونە. لەبەر ئەوەش ئێستا پرۆسەکە وەستاوە. گۆشەگیری بەردەوامە. پرۆسەکە پێشناکەوێت. ئەوەندە هێرش هەیە.

جەهەپە یەکێک بوو لەو پارتانەی پشتگیری ئەم پرۆسەیەی دەکرد. جەهەپە، ئەو پارتەیە کە ئەم دەوڵەتەی دامەزراند. بوو بە یەکێک لەو پارتانە کە پشتگیریەکی بەهێزی ئەم پرۆسەیە دەکات. وەک پارتێکی دامەزرێنەری کۆماری ئاماژەی بەوەدا پشتگیری ئەم پرۆسەیە دەکات. گوتیان با جدی و ڕوون بین. گوتیان با ئەم پرسە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت.

ڕێبەر ئاپۆش پەرلەمان بە بنەما گرت و ئاماژەی پێدا. ڕێبەر ئاپۆ گوتی با کۆمیسیۆنێک دامەزرێت، زەمینەی یاسایی دابمەزرێت و لە پەرلەمانیشدا چارەسەر بکرێت. خۆی ناونیشانی سیاسەتی دیموکراتیک و یاسای پەرلەمانە، کۆمەڵگەیە، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەیە. ئێستا تۆ ڕاپەڕیویت و لە بەرانبەر دامەزراندنێکی لەم شێوەیە دەستت بە نزیکایەتییەکی ئەوەندە سەخت و دژوار کردووە، هەوڵدەدەیت هەموو ئۆپۆزسیۆنێک تەسفیە بکەیت، چۆن دەتوانیت ئەم پرۆسەیە پێشبخەیت؟ بێگومان ناتوانیت پێشیبخەیت. ئەمەش جدیبوونی تۆ نیشان دەدات. نیشان دەدات چۆن لەم پرۆسەیە نزیک دەبیتەوە. چ ئەنجامێکی لێ دەکەوێتەوە؟ نیشان دەدات کە بێ جدییەتییەکی گەورە، گۆڕانکارییەکی نەخوازرا و فرت و فێڵاوی لە ئارادایە.

دەبێت هەموو ئۆپۆزسیۆنەکان پێکەوە کاربکەن

هەر لە سەرەتاوە ڕایانگەیاند؛ 'بەرەی ناوخۆیی بەهێز بکەین'. ئێمە تەنها بە بەشداری هەموو لایەک و بە هاوبەشی دەتوانین ئەم پرۆسەیە بەرەو پێش ببەین. بەڵێ، پرسی کورد، پرسی دیموکراتیزەکردنی تورکیایە، بەڕاستی بە بەشداریی هەموو لایەک ئەمە دەکرێت. لە سەرووی هەموویانەوە ئۆپۆزسیۆنە... ئێستا ئێوە هەوڵ دەدەن هەموو ئەو ئۆپۆزسیۆنانەی کە ئەم پرۆسەیە بەرەو پێشەوە دەبەن و پاڵپشتی بەهیزی دەکات لەناو ببەن. کەواتە ئێوە هەموو ئەم دەرفەتانە لەناودەبن. ئەمە چۆن دەکرێت؟ ئەم دۆخە هەڵوێست و نزیکبوونەوەی حکومەت لە پرۆسەکە نیشان دەدات.

بەم مانایە خاڵی گرنگ ئەمەیە. نابێت هیچ گومانێک هەبێت. نابێت بە هیچ شێوەیەک دوودڵی هەبێت. بەدڵنیاییەوە لەم پڕۆسەیەدا، لەدژی فاشیزم و هێرشە فاشیستیەکان، لەدژی کورد، هەموو هێزە دیموکراسیخوازەکان، کۆمەڵگەی تورکیا، کۆمەڵگای کوردی، ژنان، گەنجان و ئۆپۆزسیۆن، هەموو ئەو توێژانەی دژایەتی هێرشە فاشیستیەکان دەکەن، بەتایبەتی ئۆپۆزیسیۆن، دەبێت هەڵوێستێکی هاوبەش دەست پێ بکرێت و پێکەوە تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدرێت. هەروەها دەبێت تێکۆشانێکی یەکگرتووانە و هاوبەش و زۆر بەهێز لە دژی ئەم هێرشە فاشیستیانە ئەنجام بدرێت. ئەمە تاکە ڕێگای بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانە.

ئەم حکومەتە، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە، ئەردۆغان، بە سەرکوتکردن، پاکتاوکاری و تێکدانی ئیرادەی تەواوی ئۆپۆزسیۆن هەوڵی دەستەبەرکردن و پاراستنی سەروەری خۆی دەدات. ئەوە تەواوی هەوڵ و ئامانجیانە. ئەم بابەتە بە ڕوونی ئاشکرا بووە. دەمامکی ئەم حکومەتە بە تەواوی ئاشکرابووە.

نابێت کەس گومانی لەم بابەتەدا بێت. ئایا دەکرێت لە ژینگەیەکی وادا پرۆسەکە بەرەو پێشەوە بچێت؟ فاشیزم جەولان دەکات. لە دژی هەموو لایەک هێرشێکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت. پرسی کورد چۆن چارەسەر دەبێت؟ چۆن پرسی کورد لەسەر بنەمای سیاسی و یاسایی چارەسەر دەبێت؟ ئێوە بە هەموو هێزتانەوە بەس هێرشی لەناو بردن بەڕێوە دەبەن و تەنانەت هێرش دەکەنە سەر بنەما سیاسی و یاساییەکان و لە هەوڵی نەهێشتنیدان.

هەرەوەها ئەردۆغان دیماگۆجیا (فریوودانی هەستی خەڵکی) دەکات. باس لە چوونە ناو یەکێتی ئەورووپا و کاندیدبوونی دەکات. دووبارە باسی لەسەر کردۆتەوە. ئەوان ئەو جۆرە قسە و باسانە لە بەرژوەندی خۆیان بەکاردەهێنن. ئێوە دەستووری خۆتان جێبەجێ ناکەن، یاسا جێبەجێ ناکەن. ئێستا یاسای یەکێتی ئەورووپا و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکان و بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ دەکەن؟ بەڕاستی بە چ شەرمێکەوە باسی پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەورووپا دەکەن؟ کێ فریو دەدەن؟ خۆتان بڕواتان بە خۆتانە؟ یان هەوڵی فریودانی ئەورووپا دەدەن؟

تورکیا لە ڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی قەیراناوی و داڕماندایە. هەوڵ دەدات کاری وەبەرهێنان بۆ تورکیا ڕابکێشێت. هەوڵی فریودانی گەل دەدات. تورکیە خەریکە لە نوقم بووندایە و دەڕوخێت. بە جیهانی دەرەوە وا پیشان دەدات کە تورکیە دیموکراتیکە و پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد بەرەوپێش دەبات، و هەوڵی فریودانی هەمووان دەدات. ئایا بە پاکتاوکردنی ئۆپۆزسیۆن پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورددا پێشدەخەن؟ ئایا بە شەڕی کیمیایی و فسفۆری و جۆرەکانی تر دەتانەوێت ئەم کارە بکەن؟ ئایا بە لەناوبردنی بنەماڵەیەک دەتانەوێ بگەنە ئەنجام؟ لە کۆبانی بنەماڵەیەکتان بەتەواوی کۆمەڵکوژ کرد. ئایا بەمشێوەی ئەم پرۆسەیە چارەسەر دەکەن؟ کێ فریو دەدەن؟ کەس باوەڕ بەم شتە دەکات؟ ئایا شتێکی وا دەکرێت؟

بۆیە دەبێت لە دژی فاشیزم تێکۆشانێکی هاوبەش ئەنجام بدرێت. هەموو ئۆپۆزسیۆن دەبێت تێکۆشانێکی هاوبەش و زۆر بەهێز لە دژی فاشیزم پەرە پێبدەن. نابێت پارچەبوون هەبێت. ئامانجی سەرەکی ئەم حکومەتە پارچەکردنی ئۆپۆزسیۆنە. ئەمە هەر ئەو سیاسەتەیە کە هەر لەسەرەتاوە پەیڕەویان لێکردووە. تێکدان، پارچەکردن و ڕێگریکردن لە یەکڕیزییەکان. بەم شێوەیە دەتوانن لاوازیان بکەن و خۆیان بپارێزن. پێویستە بەم یارییە فریو نەخۆن، ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە. هەموو کەسێک پێویستە ڕێبازێکی زۆر هۆشیارانە بگرێتەبەر.

ئەڵبەت جەهەپە باجی کارەکانی خۆی دەدات. نکۆڵی لێناکرێ. بەساڵانە بووەتە گۆپاڵی ئەم حکومەتە. بەردەوام بووەتە هۆی ڕزگار بوونی. بەردەوام لە پشت دروشمەکانی 'وڵات-نەتەوە-ساکاریا' وە بوو. لە کاتێکدا هەموو ئەم قسانە بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان بوو. بۆ مانەوەی خۆیان بوو. جەهەپە بەردەوام خاوەنداری لێدەکردن. جەهەپە بە هەمان شێوەی ئەم حکومەتە بەرپرسیارە لە پاراستنی خودی ئەم حکومەتە و گەیاندنی بەم دۆخەی ٢٢ ساڵی ڕابردوو.

ئێستا وا دیارە کەمێک ڕاستیەکانیان بۆ ڕوون بووەتەوە و کەمێک سیاسەتی خۆیان گۆڕیوە. کە نۆرەی ئەوانیش گەیشت، چاویان کرایەوە و هۆشیار بوونەوە. هیوادارم بە قووڵی هۆشیار ببنەوە و بە هۆش خۆیاندا هاتبێنەوە. وەک دەوترێت هەرکات ڕێگری لە زیانەکان بکرێت هەر سوودی هەیە، ئێستاش پێویستە بەو شێوەیە قبوڵ بکرێت. هیوادارم ئەم هەڵوێستە پتەوە بپارێزن.

دەیانەوێت ماناداری نەورۆز بێ بەها بکەن

نەورۆز هی کوردستان و میزۆپۆتامیایە. ئەم کەلتوورە لە میزۆپۆتامیاوە بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە. لە ئێستا لە ئاسیا و قەفقاسیاشدا لە لایەن هەندێک لە گەلانەوە پێرۆز دەکرێت. ئەوەندەی ئاگادارین تورکمان، قرخازی، کازاغی، تاجیکین. گوایە فارس و ئازەریش پیرۆزی دەکەن. دەگوترێت لە باڵکانیش لە لایەن هەندێک گەلانەوە پیرۆز دەکرێت. ئەوەندەی دەیزانین پیرۆز دەکرێت.

کولتوورێک کە لە میزۆپۆتامیادا بڵاوبووەتەوە. نەریت و کرۆکەکەی میزۆپۆتامیا و کوردستانە. کولتوورێکی ئاریانییە، کولتووری بەرخۆدانە. کرۆکەکەی ئاریانییە. هەخۆیی ئیتمۆلۆژیاکەی بەم شێوەیە. بە مانای ڕۆژی نوێ و لە دایکبوونەوەیە، هەموو گەل و جوگرافیایەک میتۆلۆژییایەکی هەیە؛ نەورۆز میتۆلۆژیاییەکی سەربەخۆی هەیە.

هەڵبەت گەلی کورد گەلێکی جیاوازە. ڕۆژێکی تێکۆشان و بەرخۆدانە. ڕاپەڕینی بندەستانی بەرانبەر زۆردارانە. ڕاپەرینی کاوەی ئاسنگەر بەرانبەر زوحاک گوزارشتی ئەمە دەکات. کەلتورێکی پەیوەست بەوە هەیە. تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆش، بەپێی ئەوەی دەزانم، ئەم ٢٧٢٥ ساڵە لەم خاکەدا پیرۆز دەکرێت. بەڕاستی وەک ڕۆژێکی ئازادی، بەرخۆدان و تێکۆشان پیرۆز دەکرێت. لەناو گەلی کورددا بەم مانایەیە. لەناو گەلانی دیکەشدا وەک پێشوازیکردن لە هاتنی وەرزی بەهار پیرۆز دەکرێت. زۆر مانادارە. 

ئێستاش کارەکانی ئەردۆگان ئەوەی پێشوویی و ئێستایش ئەوەندی بە بیرم دێت. ئەمە لەلایەن هەندێک پاریزگار، وەزیر کە دەمیرەڵیش؛ هەندێک سەرۆک وەزیرانیش ئەمە کراوە. هەندێک پیرۆزبایی فەرمییان کردووە، ئاگرە بچووکەکانیان داگیرساندووە و هەوڵیانداوە خۆیان لەسەری بەڕێوەبەن. بەم شێوەیە نەورۆزیان پیرۆز کردووە. ویستویانە جەژنی نەورۆز بگۆڕن بۆ "نەورۆزی تورکەکان". ویستیان بیخەنە ناو دەوڵەتەوە. ویستویانە بیکەن بە ڕۆژێکی فەرمی کە دەوڵەتیش پیرۆزی دەکات. بەم شێوەیە ویستویانە لە کۆمەڵگەی بدزن، ماناکەی بەتاڵ بکەن و پووچەڵی بکەنەوە. هەوڵیاندا دووری بخەنەوە لە بەرخۆدان و کەلتوور، کەلتووری تێکۆشانی کۆمەڵگە و هۆشیاری ئیکۆلۆژیک. ویستیان بی توێننەوە. ویستویان بیکەن بە بەشێک لە تورکبوونیش.

پەیوەست بەمەوە هەوڵیاندا لە چوارچێوەیەکی نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستدا هەڵسەنگێنن. بۆچی ئەمەیان کرد؟ ئەمە زیاتر لەبەر ئەوە بوو کە گەلی کورد نەورۆز وەک ڕۆژێکی تێکۆشان، بەرخۆدان، ئازادی و ڕاپەڕین پیرۆز دەکەن، وەک ڕۆژێکی ڕاپەڕین بەرانبەر زۆردەستان پیرۆزی دەکەن. بەڕاستی ئەمەش پارچەیەک بوو لە سیاسەتی قڕکردنی لەسەر گەلی کورد. ویستویانە بیکەن بە بەشێک لەمە و هەوڵیاندا بێمانای بکەن. ئێستا هەمان شت ئەردۆگان بەڕێوەی دەبات. سەیر بوو لەگەڵ هەڤاڵانمان ئەم هەواڵەمان تەماشا کرد. هەڤاڵێک گوتی: "ئێستا ئەردۆگان دەستی گرتووە بەسەر نەورۆزی کوردانیشدا." لە ڕاستیدا حەقیقەتێکی گوت. ئەوەی ئەردۆغان دەیکات گوزارشت لەو مانایە دەکات.

وەک ئاماژەم پێکرد وەک بەشێک لە قڕکرد دەیبینێت. گەلی کورد، جەژنی نەورۆز وەک کولتووری خۆی، ڕاستینەی مێژووی خۆی و حەقیقەتی خۆی پیرۆز دەکات. مانایەکی پێ دەبخشێت و پیرۆزی دەکات. گەلی تورکیش پیرۆزی دەکات. تورکمانەکانیش. لە تورکمانستان، ئازەربایجان، قرخزستان و کازاخستانیشدا پیرۆز دەکرێت. لە ڕاستیدا کولتوورێکە و لە زۆر ناوچەدا پیرۆز دەکرێت. ئێستا ئەم هۆشیارییە، ئەم هۆشیارییە نەتەوەپەرستی و نەژادپەرستیە بەم شێوەیە دەیبینێت. هەوڵ دەدات بێمانای بکات. پێش ئێستا نەیتوانیوە ئەمە بکەن. ئایا ئەردۆگان دەتوانێت!  ئێستا بە میلیۆنان چوونە گۆڕەپانەکان. ئازادی دەخوازن، لە بەرانبەر ستەم و زۆرداری تێکۆشان دەکەن، ئازادی دەخوازن.  ئەوەندە هۆشیارییە... واتا ئەم هەوڵانە بێبایەخن. نامەوێ زۆرتر بڵێم. واتا هەوڵی پووچ و بە تاڵن.

دەوڵەتی تورک لە پشت کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانەوەیە

هەتا تورکیا دەستوەردانی لە سووریا ڕانەگرێت، شەڕی سووریا کۆتایی نایەت. ئەم شەڕ و ئاژاوەگێڕییە بەردەوام دەبێت. تورکیا گەورەترین بەربەستە لەبەردەم دیموکراتیزەکردنی سووریا. بەربەستێکی سەرەکییە. تورکیا هەوڵی بڵاوکردنەوەی فاشیزمی خۆی دەدات لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. هەوڵ دەدات هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوشێوەی خۆی بێت. لە سووریاش هەوڵی دروستکردنی سیستەمێکی تاک حیزبی، فاشیستی، تائیفی و مەزهەبی دەدات. دوژمنی گەلانە، دوژمنی کۆمەڵگا و ژنانە، دوژمنی بیروباوەڕەکان و کولتوورەکانە. لە تورکیە هەرچییەک بکات، دەیەوێت هەمان سیاسەت لە سووریاش بەرێوە ببات.

ئەگەر ڕاشکاوانە بڵێم ئەو کۆمەڵکوژییەی لە دژی عەلەوییەکان ئەنجامدرا، جینۆساید بوو. بەڕاستی زۆر کردەوەیەکی دڵتەزێن بوو خەمگینی کردین. بە دڵنیاییەوە تورکیە لە پشت ئەم کۆمەڵکوژییەی دژ بە عەلەوییەکانەوە بوو. ئەوان خۆیان بە ڕوونی ئەمەیان ڕاگەیاندووە. ئەو بەڕێوەبەرانەی شەڕی تایبەت کە لە تەلەفزیۆنەکاندا دەردەکەون، ئەوانەی گوایە لە ڕابردوودا لە بواری سەربازیدا خزمەتیان کردووە، بەشێک لەو بریکارە تایبەتەکانی شەڕن. ٢٤کاتژمێر بە ناوی شارەزایانی ئەمنی و کارناسی تیرۆر کۆمەڵگا ژەهراوی دەکەن.

بەم کارەیان شەڕ پەرە دەدەن و زمانی شەڕخوازانە بەکاردەهێنن. بەڕاشکاوی گوتیان؛ ئێمە لەگەڵ تەحریر شام (هەتەشە) عەلەوییەکانمان سەرکوت کرد. ئەوان بە ڕوونی دەڵێن، واتە دەیانگوت 'ئێمە ڕۆڵمان لەم کۆمەڵکوژییەدا هەبووە'. هەر لە یەکەم ڕۆژەوە هەموو هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA)ی کە سەر بە تورکیایە لەوێ جێگیر کرد. زۆرێک لە کۆمەڵکوژییەکان لەلایەن هێزەکانی سوپای نیشتیمانی سووریاوە ئەنجام دراون. ئەو میلیشیا و چەتانەی سەر بە تورکیا ئەو کردەوە قیزەونەیان ئەنجامدا.

واتە تورکیە بەرپرسە لە کۆمەڵکوژی هەزاران گەلی عەلەوی. ئەم هێزانەی سەر بە تورکیا بەرپرسیاری سەرەکین. زانیاری جۆراوجۆر بڵاوکرایەوە. ئاماژەیان بەوەشکردووە، تورکیە هەندێک گوندی بە کۆپتەری شەڕی جۆری کوبرا بۆردومان کردووە و هەروەها هێرشی ئاسمانی ئانجامداوە. ئەم زانیاریانە بە شێوەیەکی زۆر لە میدیاکانەوە بڵاوکرانەوە. بە دڵنیاییەوە هەندێک ڕاستی لەم بابەتەدا هەیە. خۆیان ئەمە دەڵێن. هەموو ئەمانە بەڵگەن. خۆیان دانی پێدا دەنێن. دەڵێن ئەگەر ئێمە نەبوایاین دیمەشق قەد نەیدەتوانی سەرکوتیان بکات. واتە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. هەموو ئەمانە تاوانی شەڕن دژ بە مرۆڤایەتین. بۆیە دەبێت تورکیا لەسەر کۆمەڵکوژییەکانی دادگایی بکرێت.

لە لایەکی دیکەوە هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە. ئەم هێرشانە هەر نەوەستاون. لە کۆبانی بنەماڵەیەکی دە کەسییان کۆمەڵکوژ کرد. نۆ کەس لە یەک کاتدا شەهید و کۆمەڵکوژ کران. دواتر یەکێک لە بریندارەکان بە سەختی گیانی لەدەستدا. هەموو ئەمانە تاوانێکی گەورەی شەڕن و تاوانە دژی مرۆڤایەتی.

بەساڵانە شوێنی نیشتەجێبوونی گەل دەکەنە ئامانج. هەروەها ناوەندەکانی خزمەتگوزاری دەکەنە ئامانج. هەموو ئەمانە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژییە. هەموو ئەمانە هێرشی کۆمەڵکوژین. کۆگاکانی گەنم و ئاو دەکەنە ئامانج. ئەمەش بەو مانایەیە کە هەموو ناوەندەکانی خزمەتگوزاری شوێنی ژیان دەکەنە ئامانج. سەرچاوە ژێر زەوین دەکەنە ئامانج. لە هەموو کۆمەڵکوژییەکاندا منداڵان و ژنان دەکاتە ئامانج.  بۆیە دەبێت ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

لە دیمەشق ڕێککەوتنێک کرا. ڕاستەوخۆ دوای ئەوە وەک ئەوەی ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن. یەکسەر گوشارێکی زۆریان خستە سەر شەرع. پاشان ڕەشنووسی دەستوورێک پێشکەش کرا. بەم عەقڵیەتە و بەم دۆخە کە تورکیە بە کردەیی بەڕێوەی دەبات و کاریگەری هەیە، ناتوانرێت لە دیمەشق دیموکراسی بەڕێوە ببرێت. بەم بیرکردنەوە سووریایەکی دیموکراتیک دروست نابێت. دەستوورێکی دیموکراتیک بەم بیرکردنەوەیە نانووسرێتەوە. هەروەها ئەم ڕەشنووسە دەستوورییە لە سەرەتاوە تا کۆتایی تەک حیزبی و لە سروشتدا فاشیستییە. دژی ژن، کۆمەڵگا و گەلانە. ئەمە هەرگیز قبوڵ ناکرێت.

لە کاتێکدا ئەمە قبوڵ نەکرا، بە خێرایی لە هەموو شوێنێکدا باسیان کرد. ناڕەزایەتییەکی بەهێز نیشان درا. لەبەر ئەوە هیچ دەرفەتێک بۆ داهاتوو نادات. لەم ڕووەوە دەبێ بۆ سووریایەکی دیموکراتیک تێکۆشان بکرێت. ئەمە زۆر گرنگە. سووریایەکی دیموکراتیک و دەستووری سووریای دیموکراتیک لەڕووی کولتوور و بیروباوەڕەوە تاکە گەرەنتیە بۆ گەلانی سەرتاسەری سووریا،. تەنها ئەمە مسۆگەری ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیکە. ئەگینا نە شەڕی سووریا کۆتایی دێت و نە ئەم ئاژاوەگێڕییانە کۆتایی دێت. بۆیە پێشمەرجی وەک لە سەرەتاوە وتم ئەوەیە کە تورکیە دەستوەردانەکانی لە سووریا رابگرێت. سەرچاوەی هەموو ئەو کێشانە خودی تورکیایە. واتە گەورەترین بەربەستە لەبەردەم دیموکراتیزەکردنی سووریا. بۆیە دەبێت لە دژی ئەم بەربەستانە بە هەمان شێوە تێکۆشان پەرەی پێبدرێت."