لە شڕناخ جارێکی دیکە ١١ هەرێم قەدەغە کران

پارێزگاری شڕناخ جارێکی دیکە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆی لە ١١ هەرێم ڕاگەیاند.

پارێزگاری شڕناخ بە پاساوی 'ئاسایشی تایبەتی کاتی' لە ١١ هەرێمەدا هاتوچۆیی قەدەغە کرد. هەرێمە قەدەغەکراوەکان دەکەونە چیاکانی گابار، جودی بەستا کە ناوەندی شڕناخە، ناوچەکانی جزیرە، سلۆپی، باسا، قلبان، عەلکێ‌یە. بە گوێرەی زانیارییەکان قەدەغەکارییەکە تا ٩ی نیسان بەردەوام دەبێت.

هەرێمە قەدەغەکراوەکان بەم شێوەیە: بەستا، گابار، جودی، کورت، قەڵای مەمێ، دۆنمەزلەر، کۆڤانکایە، تەختێرش، ئینجەبەل، ئاڵتنداگلاری و ئۆیماکایە.

شایەنی باسە ئەو هەرێمانە ساڵانێکی زۆر قەدەغەکردنیان تێدا ڕادەگەیندرێت و ئەمەی ئێستاش درێژەی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە.