دەوڵەتی تورکیا مافی هیوا پێشێل دەکات

مافی هیوا یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکانی ئەو زیندانیانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە. بەڵام حکومەت و دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر مافی هیوا لەبەر چاو ناگرێت و یاساکانی مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.

مافی هیوا

سزاکانی لەسێدارەدان کە بەپێی یاساکانی پێشووی سزادان سەپێندراون، بە پشتبەستن بە بڕیاری یاسایی نوێکرانەوە. لە ئەنجامدا سزای هەتاهەتایی، بە پشتبەستن بە مادەی ٣٠٢ی یاسای "٣٧١٣" و یاسای "٥٢٣٧"، هەر زیندانییەک کە سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، تا کۆتایی ژیانی لە زیندان دەمایەوە. بەڵام بە پشتبەستن بە هەندێک بڕیاری یاسایی و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی زیندانییەکان، "مافی هیوا"یان بۆ دەگەرێندرێتەوە. بەتایبەت ئەم مافی هیوایە بۆ زیندانیانی سەروو ٧٠ساڵ و ئەو کەسانەی کە زیاتر لە ٢٠ساڵە لە زینداندان، دەگرێتەوە.

کاتی مافی هیوا گەیشتووە؟

لەهەر حاڵدا نابێت ئەم کاتانە ئەوەندە درێژ بن کە "مافی هیوا"ی زیندانییەکان لەناو ببەن. زۆرجار ئەم مافی هیوایە بە پشتبەستن بە یاسای دەوڵەتان یان وڵاتان گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بۆ نموونە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا (ECHR) لە بڕیارەکەیدا لە دۆسیەی وینتر/بریتانیا، ئاماژە بە ٢٥ساڵ دەکات. هەروەها لەم بڕیارەدا دادگا پێی وایە کە مافی هیوا بە شێوەیەکی کردەیی دوای زیاتر لە ٢٥ ساڵ جێبەجێ بکرێت.

مافی هیوا لە تورکیا

 مادەی٤/١٦ لە یاسای دژە تیرۆر، مادەی ٤٧ لە یاسای "٣٧١٣" لە یاسای سزادانی تورکیا، مادەی ٥٢٣٧ و مادەکانی ٢٥و ١٠٧/١٦لە یاسای جێبەجێکردنی سزاکان و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان، مادەی ٥٢٧٥، رێگە بەو سزایانەی سەرەوە دەدات، لەگەڵ توندترین سزاکان، بەبێ پچڕان بەردەوام بێت هەتا مردن.

هەروەها بەپێی یاسا جیهانیەکان و ماددەی ٣ی ڕێککەوتننامەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، ئەم مافە لە زیندانەکانی تورکیادا بوونی نییە و جێبەجێ ناکرێت. هەروەها ئەوەی تا ئێستا مافەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێشێل دەکات، نەبوونی مافی هیوا لە زیندانەکانی تورکیا و بەم کردەوەیە تورکیە مادەی ٣ی ڕێککەوتننامەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای پێشێل کردووە.

بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ چۆن بوو؟

لە ١٥ی شوباتی ساڵی١٩٩٩، ڕێبەر ئاپۆ لە نایرۆبی لە پیلانێکی نێونەتەوەییدا بەدیل گیرا و دواتر لە ڕێگەی دەزگا هەواڵگرییە نێونەتەوەییەکانەوە گواسترایەوە بۆ دوورگەی ئیمرالی. دادگاییکردنی ڕێبەر ئۆجالان لە ٣١ی ئایاری ١٩٩٩دەستیپێکرد، لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٩٩سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا سەپێندرا. لەو کاتەدا گەلی کورد و دۆستانیان دژی ئەو بڕیارە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرفراوانیان لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان ئەنجامدا. ئەم گوشارە جەماوەرییە و ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بووە هۆی ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێنێتەوە و سزای هەتاهەتایی بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا بسەپێنێت.

دەوڵەتی تورکیا چۆن دەتوانێت مافی هیوا بەکاربهێنێت؟

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە، پێویستە مافی هیوا بۆ هەموو زیندانیان بگەڕێندرێتەوە. چونکە هەموو زیندانییەکان مافی خۆیانە دوای ٢٥ ساڵ زیندان ئازاد بکرێن.

هەروەها پێویستە ڕێکارێک هەبێت بۆ دیاریکردنی زیندانی هەتاهەتایی و زیندانی هەتاهەتایی قورس بەپێی پێوەرەکانی ڕێککەوتننامە جیهانیەکان و ئەم یاسایانە جێبەجێ بکرێن و ئەم بنەمایانە وەک ڕێچکە وەربگیرێن:

- بۆ ئەوەی زیندانییەک بتوانێت داوای پێداچوونەوە بە سزاکەیدا بکات، نابێت ماوەی زیندانیکردنەکەی لە ٢٥ساڵ زیاتر بێت.

- لە کاتی لێکوڵینەوەدا گۆڕانکاری و پێشهاتە بەرچاوەکانی پەیوەست بە ژیانی زیندانییەکە لەبەرچاو بگیردرێت. مەبەست لە سزادان چاکسازییە، دەبێت ڕەچاوی ئەوە بکرێت کە ئایا بەردەوامبوونی ئەم سزایە ڕەوایە یان نا.

- ئەم لێکۆڵینەوە دەبێت بە شێوەیەکی ڕاست و بەپێی پێشینە دیاریکراوەکان ئەنجام بدرێت.

- هەموارکردنەکانی پەیوەست بەو پرەنسیپانەی کە لە لێکۆڵینەوەکاندا لەبەرچاو گیراون، پێویستە زۆر ڕوون و ئاشکرا بن.

- پێویستە سەبارەت بە پرۆسەکە گەرەنتی ڕێکارەکان بدرێت بە زیندانەکان.

- پێویستە زیندانی لە پرۆسەکە ئاگادار بکرێتەوە.

- ئەگەر دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بڕیاری ڕەتکردنەوە درا، دەبێت بە شێوەیەکی کردەیی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و پرۆسەکە بەردەوام بێت.

- دەبێت پێداچونەوەی دادوەری بەو بڕیارە میکانیزمەی کە دراوە، بکرێت و مافی ئەم ڕێکارە بە زیندانییەکان بدرێت.

بۆچی دەوڵەتی تورکیا مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئاپۆ بەکارناهێنێت؟

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لەسەر ئەو بنەمایەی کە نەیویستووە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت، هەموو یاساکانی مافی مرۆڤی لەو بارەوە پێشێل کردووە. هەمووان دەزانن کە مافی هیوا بۆ رێبەر ئاپۆ هەیە. چونکە ڕێبەر ئاپۆ ٢٧ ساڵە لە زیندانی ئیمرالی بە دیل گیراوە. هەروەها تەمەنی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووته ٧٨ ساڵ که به پێی مافەکانی مرۆڤ هێشتنەوەی لە زیندان تاوانێکی گەورەیه و به پێی یاسا نێونەتەوەییەکان سەبارەت به مافی هیوا، پێویسته ئەم مافه بۆ ڕێبەر ئاپۆ بگەڕێندرێتەوە.

بەگوێرەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا

 دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەڵێت، مافی هیوا مافێکی بنەڕەتییە و نابێت زیندانییەکان لەو مافە بێبەش بکرێن.

- هەموو مرۆڤێک سەرەڕای ئەو تاوانەی کە ئەنجامی داوە، مافی گۆڕینی هەیە.

- نابێت هیوای ئازادییان لێ بسەندرێتەوە.

- زەوتکردنی مافی هیوا بە ئەشکەنجە دادەنرێت.

بە کردەوە مانای چییە؟

مافی هیوا ڕێکارێکی یاساییە بۆ ئەو کەسانەی کە سزای زیندانی هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە و لە مافی ڕەوای ئازادییان بێبەش کراون. بەم پێیە:

 -دوای ٢٥ساڵ بارودۆخی زیندانیەکان هەڵدەسەنگێندرێت.

- کۆمیسیۆنەکانی تایبەت ئەم هەڵسەنگاندنە ئەنجام دەدەن.

- دەرفەتی ئازادی ڕەوا دەڕەخسێندرێت.

بارودۆخی تورکیە

- تا ساڵی ٢٠٠٢هیچ یاسایەک بۆ مافی هیوا نەبووە.

- ساڵی ٢٠٠٢سزای لەسێدارەدان هەڵوەشایەوە.

- لەبری سزای لە سێدارەدان زیندانی هەتاهەتایی قورس سەپێندراوە.

- لە ئێستادا ئەو زیندانیانەی بە تاوانی تیرۆر سزا دراون لەم مافە بێبەشن.

بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە تورکیە

 دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە دۆسیەی ڕێبەر ئاپۆدا بڕیاریدا کە:

 - زیندانیکردن بەبێ مافی هیوای ئازادیی بۆ هەتاهەتایە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤە.

- ئەمەش پێشێلکردنی ماددەی ٣ی ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤە.

- تورکیە هەموو ئەو بڕیارانە جێبەجێ نەکردووە.