هەگەپە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشكرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە گارە شەهید بووە و گوتی: "هاوڕێمان میلیتیانێکی نموونەیی ئاپۆیی بوو. بووە ڕێنیشاندەری تێکۆشان بۆ هەموو گەنجانی کورد."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"لە ڕاگەیاندراوی ٤ی ئاداری ٢٠٢٥ماندا کە بۆ گەلەکەمان و ڕای گشتیی بڵاومان کردبووەوە ڕۆژی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ لە هێرشی دووژمندا لەسەر هەرێمی گارە هاوڕێمان دەلیل شەهید بووە. هاوڕێمان دەلیل هەورامان بە کولتووری قوڵی وڵاتپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕوحێتی ئازادییەوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانمان بوو. بە ڕێزداریی و پێزانینەوە یادی هاوڕێمان دەکەینەوە و لە کەسێتی ئەودا بەڵێنی سەرکەووتنمان دووپاتەکەینەوە.

هەورمان هەرێمەکە کە بە قوڵترین شێوە کولتووری کوردی پاراستووە، هاوڕێمان دەلیلیش لە هەورامانەوە وەک لێگەڕڤانێکی ئازادی بەشداری نێو ڕێزەکانی تێکۆشانمان بوو. لە تەواوی ژیانی تێکۆشانییدا، بووە خاوەنی بەشداربوون و وردبوونەوەیەک بە گوێرەی لێگەڕینەکانی خۆی. لە دژی فشار، میتینگەریی و هێرشە قڕکارییەکانی سەرگەلەکەمان، دەیزانی تاکە ڕێگە شەڕکردنەوە وەک شەڕڤانێکی ئازادی. هاوڕێمان لەم ڕێگەیەدا تەنانەت بۆ ساتێکیش دوودڵی نەنواند و بە بەرهەمدارییەکی مەزنەوە تێکۆشا. هاوڕێمان بەم هەڵوێستەیەوە بووە میلیتانێکی نموونەیی ئاپۆیی. بووە ڕێنیشاندەری تێکۆشان بۆ هەموو گەنجانی کورد.

هاوڕێمان دەلیل بە شەهیدبوونی لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا جێگەی گرت. سەرساغی خۆمان بۆ هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەت لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێی شەهیدمان دەخوازین، دڵسۆزییمان بۆ پیرۆزی یادکردنەوەیی دووبارە دەکەینەوە.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێمان دەلیل هەورامان بەم شێوەیە:

ناسناو: دەلیل هەورامان

ناو و پاشناو: شەهریار قادریی

شوێنی لە دایک بوون: هەورامان

ناوی دایک – باوک: ساریا – عومەر

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥ / گارە."