فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەی هەفتەیی قارەمانێتی نەتەوەیی ڕاگەیاندراوێکی نوسراوی بڵاوکردوە.
فەرماندەیی بڕیاڕگەی نەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەڵێت: "لە کاتێکدا کە گەل پێویستییەکی زۆری بە ئازادی و سەربەخۆبوون هەبووبێت، قارەمانیان تێدا دەرکەووتووە. قارەمانانی گەل، بە بوێری، بڕیارداری گەورەیی تێکۆشانیان، خەبات و ڕێنیشاندەرییان، دۆزی ئازادی گەلەکەیان هەڵدەگرن و بە ڕۆڵی مێژوویی خۆیان هەڵدەستن. ئەم قارەمانانە بە پێشەنگایەتی گەورەیی هۆشمەندییانەوە، مەعنەوێتی قوڵ، هێزی سەرکەووتن و ناسنامەی ئەم گەلەیان درووست کردووە. گەلی کورد لە مێژووی هەزاران ساڵەییدا خاوەنی چەندین قارەمان بووە کە لە ئاستی هەرێمی و نەتەوەییدا ڕۆڵییان گێڕاوە و بە بەرخۆدانی داستانییانەوە ناوییان لە مێژوودا تۆمار کردووە. ئەم قارەمانانە لە یادەوەری گەلی کورددا نەخشێندراون و بە دەنگبێژی، پەند و چیرۆکی جیاوازەوە لەسەر زمان بڵاوبوونەوتەوە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە ڕۆژێکی نەورۆزدا کە بۆ گەلی کورد ڕۆژی بەرخۆدان و سەرەتایەکی نوییە، ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی مێژووییەکی هەڵگرت و ئەم خاڵە دەستنیشان کرا، دەرکەووتنی مێژوویانەی ڕێبەر ئاپۆ لە سەدەی بیستدا و دەرکەووتنی میلیتانان کە بە دڵسۆزییەوە بەشداری ئایدۆلۆژیایی ئاپۆیی بوونە، پرۆسەی سەردەمی هەفتەیی قارەمانی نەتەوەیی گەلی کوردییان دەستپێکرد. ئەم پرۆسەیە نیوسەدەیە لەگەڵ پەکەکەدا یەکانگیر بووە و بوێرترین و فیداکارترین میلیتانی ئافراندووە کە لە هیچ شتێک ناترسن. لە نێو ئەم پرۆسە مێژوویەدا بە هەزاران قارەمان بە بێ دوودڵی خۆیان فیداکرد بۆ ئازادی، ڕزگاری، پاراستنی هەبوون و ئازادی گەلەکەمان، ناوی خۆیان لە مێژوودا تۆمار کرد. بە حەسرەت، خۆشەویستی و حورمەتەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە بە هەنگاوە مێژوویەکەی هەموو ئەم گەشەدانانەی دەستپێکرد، بە ئیرادەیەکی بێهاوتاوە ٢٧ ساڵە لە دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لەبەرخۆداندایە و تا ڕۆژگاری ئەمڕۆشمان ڕێبەرێتی تەڤگەرمانی کردووە، فیدایی پێشەنگ و گەورەترین قارەمانی تێکۆشانمانە.
هاوڕێ مەزڵوم و عەگید ڕەسەنترین کەسایەتیین کە ئاپۆیی لە کەسێتییاندا ڕەنگی داوەتەوە
گەلی کورد هەفتەیی نێوان ٢١ی ئادار کە هاوڕێ مەزڵوم دۆغان "کاوەی سەردەم" لە زیندانی ئامەد چالاکی مێژووی قارەمانێتی تێدا ئەنجام دا و ٢٨ی ئادار ڕۆژی شەهید بوونی فەرماندەی ئەفسووناوی گەلی کوردستان هاوڕێ مەحسوم کۆرکماز (عەگید)ی وەک هەفتەی قارەمانێتی نەتەوەیی پیرۆز دەکات. هەڵوێستی کادارانی پێشەنگی پارتی پەکەکەمان هاوڕێ مەزڵوم دۆغان لە زیندانی ئامەد ڕوح و ڕێگەی بەرخۆدانی پەکەکەی دیاری کرد. هاوڕێ عەگیدیش ئەم ڕوح و ڕێگەییەیی گەیاندە چیاکانی کوردستان، گەریلایەتی دەستپێکرد و ڕێبازی شەڕی فیدایەتی ئافراند. هاوڕێیان مەزڵوم و عەگید نموونەیی بە هێزترین کەسایەتی ڕەسەنن کە لە کەسێتییاندا ئاپۆیی ڕەنگی داوەتەوە و گۆڕان بۆ سیمبوڵ، ڕوح و هێڵی مێژوویی ئازادیی کوردستان، پاڵەوان و قارەمانی نەتەوەیی گەل. لە کەسێتی قارەمانانی نەتەوەیی گەل هاورێیان مەزڵوم و عەگید دا بە دڵسۆزی و گەورەترین شکۆوە شەهیدانمان یاد دەکەینەوە. لەسەر ئەم بنەمایە هەفتەیی قارەمانێتی نەتەوەیی لە گەلی کوردی وڵاتپارێز و هەموو هاوڕێیان کە لە گۆرەپانەکاندا لەبەرخۆداندان پێرۆز دەکەین.
هاوڕێمان عەگید، بە دڵسۆزیییەوە بۆ ڕێبەر ئاپۆ و گەریلایەتیی و بە باوەڕداریی سەرکەوتنییەوە پێشەنگایەتی گەورەیی هەڵمەتی ١٥ی ئابی کرد. هاوڕێ عەگید، ئیرادە و بوێری گەلی کوردی لە کەسێتی خۆییدا نواندەوە و بووە فەرماندەیەکی مەزن و پێشەنگی گەل. بە پراکتیک و تێکۆشانەکانییەو لە چیاکانی کوردستان گەریلایەتی وەرچەرخاندە سەر هێڵێک و شێوەیی دا بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیمان. هەنگاوی بوێرانەیی عەگید ڕێگەی بۆ بڵاوبوونەوەی گەریلایەتی بۆ هەموو لاکانی کوردستان و بەڕێوەبردنی تێکۆشانی بێهاوتای لە دژیی داگیرکاریی کردەوە. تێکۆشانی گەریلایەتییمان کە بە یەکەم گولـلەی فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ عەگید دەسی پێکرد، لەمڕۆدا گۆڕاوە بۆ سوپایەکی ئاپۆیی. گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە پێشەنگایەتی شەڕیی گەلی شۆڕشگێڕییمان دەکەن، لە تێکۆشانی ٤١ ساڵەیاندا بەو ئەزموونەیانەوە کە بە خوێنی شەهیدان بە دەستهێندراوە، لە سایەیی تێکۆشانی بێهاوتایانەوە نیشانیاندا هێزێکی گەورەیە و هیچ کاتێک تێکناشکێت. ئەو هەنگاوە تاکتیکیانەیی بە ڕوحی فیدایی ئاپۆییەوە هەڵگیران کە پشتەستووە بە ئەزموونە مێژوویەکان، جۆری شەڕی پسپۆری لە ئاسمان و زەمین و ژێر ئەرزدا بەڕێوەی دەبات، دۆکترینی شەڕی سەرکەوتوو، تەکنیکی سەردەمی و بەکارهێنانی تەکنیکی مۆدێرن، فۆرماسیۆن لە جێبەجێ کردنی ئەمانەدا، پێرفۆرمانسی لێزانانە و ئافرێنەرەییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی زۆر پێشخستووە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە هەموو شێوەیەک خۆیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تەرخان کردووە، وەک ئەوەی لە ئێستادا هەیە لە ئیستاش بەدواوە ئەرکی پاراستنی گەلەکەمان و پاراستی ڕەوا بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ دەکەن. بە هۆشمەندی، روح، بڕیارداری و ئەو ئەزموونانەی کە لە قارەمانانە نەتەوەییەکانی گەلەکەمانەوە وەرمان گرتووە، بەڵێمان دووبارە دەکەینەوە تێکۆشانمان گەورەتر بکەین و شایستەیی یادکردنەوەیان بین. پەیوەست بەمەوە دووبارە هەفتەی قارەمانێتی لە هاوڕێیانمان و گەلی وڵاتپارێزمان پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەووتن بۆ تێکۆشانیان دەخوازین کە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بەڕێوەی دەبەن."