٧ ڕۆژنامەنووس زیندانی کران

لە ئیستەنبوڵ ٧ ڕۆژنامەنووس زیندانی کران لەنێویاندا زەینەب کورای هەیە.

ڕۆژنامەنووسان یاسین ئاکگوڵ و زەینەب کورای و خەیری تونچ و گۆکهان کام و کورتولوش ئاری و عەلی ئۆنور تۆسون و بولەنت کیلیچ کە لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران لەلایەن دادگای سزای سوڵحەوە زیندانی کران.

ڕۆژنامەنووسەکان بە تۆمەتی "سەرپێچیکردنی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" زیندانی کران.