بۆ برەدان بە پرۆسەکە دەم پارتی کۆمیسیۆنێکی تایبەت بە منداڵان درووستەکات

کۆمیسیۆنی منداڵانی دەم پارتی ئەنجاممانەی وۆرک شۆپێ کۆتایی مانگی حوزەریرانی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند ئامانجی ئەوەیە "کۆمیسیۆنی ڕاستینەی منداڵان و شەڕ" و "کۆمیسیۆنی منداڵان لە چارەسەری شەڕدا" دابمەزرێنێت.

کۆنفرانسەکە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا لە ئامەد بە ناونیشانی "منداڵان لە پڕۆسەکانی چارەسەری شەڕدا" ئەنجام درا.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرا کرا. ئەنجامنامەکە بەمجۆرەیە:

 "کۆنفرانسەکەمان بە بەشداری گەلەکەمان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە ساڵانێکە لەگەڵ منداڵان خەبات دەکەن، نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ئەو هەڵبژێردراوانەی کە لە پەرلەمان و بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکاندا لە گۆڕەپانی منداڵاندا سیاسەت دادەڕێژن، ئەنجام درا.

کۆنفرانسەکە لە دوای بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کە بەڕێز ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا کردی، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەشداریکردنی منداڵان لە زەمینەی دیالۆگ و چارەسەرییدا، دەستنیشانکردنی ئامرازەکانی پەرەپێدانی سیاسەتی منداڵان و دانانی ئەزموون و پێداویستییەکانی منداڵان لە ناوەندەکەدا ئەنجام درا.

لە کۆنفرانسەکەدا دەبارەی بونیاتنانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پەیوەست بە منداڵان ئەم خاڵانە خرایەڕوو:

- دەبێت منداڵ لە پرۆسەکانی چارەسەری شەڕوپێکدادانەکاندا وەک کارەکتەری کۆمەڵگەی و سیاسی قبوڵ بکرێت؛ بیری هاوبەش، ئەزموون و پێداویستییەکانی منداڵان دەبێت بەشێک بن لە بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا.

- ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەبێ لە بەرچاوگرتنی ئیرادە، دەنگ و پێداویستییەکانی منداڵان، بەپێی ڕوانگەی ڕێگای سێیەم، ناتوانرێت بونیات بنرێت. دەبێت منداڵ، گەل و دامەزراوەکان کە لە گۆڕەپانی منداڵاندا خەبات دەکەن، بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە پرۆسەکانی دیالۆگ و تاوتوێدا بکەن؛ دەبێت ڕێبازەکانی بیری هاوبەش و چالاکی پەرەی پێبدرێت.

- ئەو شەڕوپێکدادانانەی ڕوویانداوە، هەموو منداڵانی وڵاتیان کردووە بە ئامانجی توندوتیژی. لە کەسێتی ئوغور کایماز، محەمەد ئویتون، ئەنس عەتا، نیهاد کازانهان، بەرکن ئەلڤان، جەیلان ئۆنکۆڵ، ئەرن بولبول و ڕۆزەرین چوکوردا دەبێت ڕاستییەکان دەبارەی پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژیانی هەموو منداڵان "لە لایەن دەوڵەتەوە کوژران" ڕوون بکرێنەوە.

- سیاسەتی بێ سزا لە پرۆسەکانی شەڕوپێکداداناندا بەهۆی درێژبوونەوەوە ئاسایی بووەتەوە. بەهۆی ئەم میکانیزمەوە نکۆڵی لە ڕاستییەکان دەکرێت و تاوانباران بێ سزا دەمێننەوە. بۆ کۆتاییهێنان بەمەش، بۆ ئەوەی کە منداڵان دادپەروەری ڕاستەقینە ببینن بونیاتنانی هیوا هاوبەش، مسۆگەرکردنی دادپەروەری چاکسازی و بە کۆمەڵگەیبوونی ئاشتی پێویستە.

- بۆ بونیاتنانی هیوای نوێ دەربارەی جیهانێکی دادپەروەر کە لە هۆشیاریی منداڵاندا لە پرۆسەکانی شەڕوپێکدادندا وێرانبوو، دەبێت ئیرادە، ناسنامە و باوەڕیان؛ بە گشتی هەبوونیان قبوڵ بکرێت و دەرفەتیان - پێبدرێت کە بە زمانی دایک گوزارشت لە خۆیان بکەن. بۆیە پەروەردە بە زمانی دایکی بە مسۆگەرکردنی یاساییەوە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێویستە.

- وەک کۆمیسیۆنی منداڵانی دەم پارتی، ئێمە کۆنفرانسەکەمان نەک تەنها بە بەرپرسیارێتی بەخشین و بە بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر منداڵان کە ساڵانێکە ڕووبەڕووی توندوتیژی فرەلایەنە بوونەتەوە و تێکۆشانی ئاشتی گەلەکەمان، هەروەها بە هۆشیاری و بەرپرسیارێتیەشەوە کە زەمینەی دیالۆگ و چارەسەری لە وڵاتەکەماندا بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا یارمەتیدەر بێت، ئەنجام دا.

لەسەر ئەم بنەمایە، لە ئەنجامی کۆنفرانسەکەدا نەخشەڕێگەی کۆمیسیۆنەکەمان بۆ داهاتوو بەم شێوەیە دەرکەوت:

بەمەبەستی ئاشکراکردنی ئەو تاوانانەی لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بەرانبەر بە منداڵان ئەنجامدراون، وەک پێشێلکردنی مافەکانی ژیان، توندوتیژی، ئاسمیلەکردن، کۆچبەرکردنی زۆرەملێ، کارپێکردن بە زۆر و هەژاری، بە بەشداربوونی ئەو دامەزراوانەی کە لەگەڵ مندڵان خەبات دەکەن، کۆمیسیۆنەکەمان "کۆمیسیۆنی ڕاستی و ناکۆکی منداڵان" دادەمەزرێنێت و خەباتی ئەم کۆمیسیۆنەش دەبێت هاوکاری ئەو کۆمیسیۆنە بکات کە لە پەرلەمان  دادەمەزرێت.

بۆ بونیاتنانی سیستەمی دادپەروەری منداڵان لە بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا، بە بەشداربوونی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە لەگەڵ منداڵان خەبات دەکات، دەبێت "کۆمیسیۆنی سیستەمی دادپەروەری منداڵان" بونیات بنرێت و بەم ئامانجەشەوە لە مانگی ئەیلول وۆرک شۆپێک ڕێکبخرێت، هەروەها خەباتەکانی ئەم کۆمیسیۆنە دەبێت لەگەڵ خەباتەکانی یاسای دیموکراتیکدا ببێتە هاوکار.

ئێمە لە بەرانبەر سیاسەتەکانی هەژاری، بێبەشی، کۆچبەرکردنی زۆرەملێ، کاری زۆرەملێ، ئاسمیلەکردن و بێ سزای کە منداڵان لە پرۆسەکانی شەڕوپێکداداندا ڕووبەڕووی بوونەتەوە، بۆ بونیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئامادەین کە بەرپرسیارێتی بگرینە ئەستۆ. دەزانین کە 'ئەگەر ڕووناکی هەبێت، شوێنی منداڵێتی دیارە...' هیوامان ئەوەیە کە ئەو ڕووناکی ئاشتییەی کە داگیرسێنراوە، لەگەڵ منداڵاندا ببێتە هۆکاری بونیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد."