لە ئیستەنبوڵ ٦٤ کەس بەهۆی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانەوە زیندانی کران
لەو ٢٠٦ کەسەی بە پاساوی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتی دژی زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو دەستبەسەرکران، ٦٤ کەسیان زیندانی کران.
لەو ٢٠٦ کەسەی بە پاساوی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ناڕەزایەتی دژی زیندانیکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو دەستبەسەرکران، ٦٤ کەسیان زیندانی کران.
چالاکییە ناڕەزایەتییەکان لە ١٩ ی ئادارەوە بەردەوامن، لەنێویاندا ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆ و نوێنەری پارتە سیاسییەکان، چەندین کەس دەستبەسەرکران.
ئەو ٢٠٦ کەسەی بە تۆمەتی "پێشێلکردنی یاسای خۆپیشاندان و ڕێپێوان" دەستبەسەرکران، ڕەوانەی دادگا کران. پاش ئەوەی ئیفادەیان لێ وەرگیرا، ٦٤ کەسیان زیندانی کران، ٧ کەسیان لە ماڵەوە بەندکران. ئیفادەی بەشێک لە دەستبەسەرکراوەکان هێشتا بەردەوامە.
لەنێو زیندانیکراوەکاندا، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان و ڕۆژنامەنووسان هەن.
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ١٩ ی ئادارەوە، هەزار و ٤١٨ کەس دەستبەسەرکراون.