پارێزەران بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی ڕێبەر ئاپۆ بۆ بینینی موەکیلەکەیان داواکاریی نوێیان پێشکەش کرد.

لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، ڕازیە ئۆزتورک و ڕێزان ساریجا و مەزڵوم دینچ و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵی کرد.

پارێزەران بۆ بینینی موەکیلەکانی تریشیان، هەریەک لە عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش داواکارییان پێشکەش کرد.