ئۆزەل: ناوەستین، بەردەوام دەبین لە ترساندنیان
سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل سەردانی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی زیندانیکراوی کرد. ئۆزەل گوتی: "ناوەستین، هەموو کاتێک دەیانترسێنین و شکستییان پێدێنین و بەهێزتر دەبین."
سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل سەردانی سەرۆک شارەوانی گەورەشاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی زیندانیکراوی کرد. ئۆزەل گوتی: "ناوەستین، هەموو کاتێک دەیانترسێنین و شکستییان پێدێنین و بەهێزتر دەبین."
سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل چووە سەردانی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمائۆغلوو کە لە زیندانی مەڕمەڕە زیندانی کراوە.
ئۆزەل دوای سەردانیەکە لە پێش زیندانەکەدا ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی: "لە ساڵی ٢٠٢٥داین، بەداخەوە لە سیلیڤرین. لەبەر ئەم دۆخەی ئێستا کە تورکیایی تێدایە، لە بری ئەوانەی تورکیا بەڕێوەدەبن شەرم دادەگرم."
ئۆزەڵ بۆ ١٩ی ئادار گوتی 'هەوڵدانی کودەتایە لە دژی مەدەنییەکان' و ئاماژەی بەوەدا ئەم هەوڵدانانە 'لە لایەن گەلەوە رێگری لێکرا.'
ئۆزەل ئاماژەی بەوەدا 'لە ڕوخساری ئەردۆغاندا ترس دەبینرێت' و گوتی: "شۆڕشی دیموکراسی سیستەمی دژە دیموکراتیکی ئەردۆگانی، تێک شکاندوە."
ئۆزەل بانگەوازی لە ئاپەکە و مەهەپە کرد و گوتی: "لەم جەژنەدا لەگەڵ هەڵبژێرەرانی ئاپەکە و مەهەپە جەژن پیرۆز دەکەین، بەڵام جەژنی ئەنقەرە پیرۆز ناکەین. ناوەستین، هەمیشە تێکیان دەدەین و دەیانترسێنین و بە هێزتر دەبین."