لەماوەی ٦ ڕۆژدا ١٧٢ کەس زیندانیکراون
لەو هەزار و ٤١٨ کەسەی لە ٦ ڕۆژی دواییندا دەستبەسەرکراون، ١٧٢ کەس زیندانی کراون.
لەو هەزار و ٤١٨ کەسەی لە ٦ ڕۆژی دواییندا دەستبەسەرکراون، ١٧٢ کەس زیندانی کراون.
چالاکییە ناڕەزایەتییەکان دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو بەردەوامە. لە ٦ ڕۆژی ڕابردوودا هەزار و ٤١٨ کەس دەستبەسەرکراون، لەوانە ١٧٢ کەس خراونەتە زیندانەوە. هەروەها ٢٩ کەس بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازادکران، بڕیاری بەندکردنی ماڵەوە بۆ ٦ کەس درا، کەسێکیش ئازادکرا.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند لە ١٩ ی ئادارەوە لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکان دوای دەستبەسەرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، بەگشتی هەزار و ٤١٨ کەس دەستبەسەرکراون.