نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتی توندی لە دژی تورکیا دەبڕی

ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان بانگەوازی لە بەرپرسانی تورکیا کرد کۆتایی بە پێشلکارییە نایاساییکانی بهێنێت و ڕایگەیاند: "ئەوکەسانەی بە هۆکاری بەکارهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان زیندانی کراون، دەبێت دستبەجێ ئازاد بکرێن."

ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان (NY) سەبارەت بە دەستوەردانی پۆلیس لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردن لە بەرانبەر زیندانی کردنی سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ و دەستگیرکردنەکانی دیکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. وتەبێژی کۆمیسەری باڵای ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لیز ترۆسێڵ ڕاگەیاندراوێکی دا.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ناڕەزایەتییەکی توندی لە بەرانبەر گرتنەبەرە پێشلکاریەکانی پۆلیس نیشاندا و داوای کرد ئەوکەسانەی زیندانی کراون دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ بە ڕێگەیەکی دیموکراتیک هەڵبژێردراوە ڕووبەڕووی تاوانبارکردن دەبنەوە، لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، لایەنی کەم ٩٢ کەس لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستبەسەرکراون."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "دەستبەسەرکردن لە وڵاتەکە بووە بە هۆکاری خۆپیشاندان و ئەم خۆپیشاندانانە لە سێ شار بە قەدەغەی هاتووچۆی گشتی نایاسایی پیادە کراوە. لە خۆپیشاندانەکاندا لایەنی کەم ٩ خەباتکاری میدیایی دەستبەسەر کراون.

ئەوکەسانەی لەبەر بەرکارهێنانی مافەکانی خۆیان بە شێوەیەکی ڕەوا و ئاسایی، دەستبەسەرکراون، دەبێت دەستبەجێ و بێ مەرج ئازاد بکرێن."

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەواز لە بەرپرسان کراوە بە پێی یاسایی نێونەتەوەیی، مافەکانی ئازادی کۆبوونەوە و ئازادی ڕادەربرین مامەڵە بکەن.