سیاژینی شەڕڤانی یەپەژە : بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت
سیاژین باوەڕ شەڕڤانی یەپەژە رایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی جیهانییە و وتی: " بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت."
سیاژین باوەڕ شەڕڤانی یەپەژە رایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی جیهانییە و وتی: " بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت."
لە سەدەی ٢١دا، هێزی ژنان جارێکی دیکە کاریگەری خۆی لەسەر مێژوودا نیشاندا. ئەمجارە هێزی پاراستنی ژنان ناسراو بە یەپەژە (یەکینەکانی پاراستنی ژنان) بە شوناسێکی ئازاد و ئیرادەیەکی پتەوەو، کاریگەری مێژوویی خۆی نیشاندا. بەنداوی تشرین بە قوربانی و تێکۆشانێکی زۆرەوە ناسناوی "بەنداوی شەهیدان"ی وەرگرت. لەم بەنداوەدا عەگید و زیلانەکانی ئەم خاکە جارێکی تر خۆیان بنیات دەنێنەوە. بێ گومان تێکۆشانی هێزی بەرخۆدان و هێزی شۆڕشگێڕی گەل، هەموو هێرشە داگیرکەرییەکانی تێکشکاند. ئەمە باوەڕێکە کە ڕۆح و عەقڵ و جەستە بۆ یەک ئارمانج، ڕووبەڕووی تێکۆشان دەکاتەوە.
بەرخۆدانی یەپەژە لە هەموو شوێنێک پەرەی سەند
شەڕڤانی یەپەژە سیاژین باوەڕ کە نزیکەی سێ مانگە لە بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا بەشدارە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی: "بەرخۆدانی فەرماندە و شەڕڤانانی یەپەژە لە بەنداوی شەهیدان سەرچاوەی هێز و ورە بوو بۆ من. بەرخۆدانی یەپەژە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە. یەکێک لەو هۆکارانەی کە ڕەوتی بەنداوی تشرینی گۆڕی، هێزی ژنانی یەپەژە بوو لە بەرەکانی شەڕدا. لەم بەرخۆدانەدا ژنانی شەڕڤان بریندار و شەهید بوون، بەڵام بە بەرخۆدانیان هێزیان پێ بەخشین.'
لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا هەمیشە ڕۆحێکی فیداکارانە پێشەنگایەتی دەکات. من بۆ یەکەمجار بەشداری شەڕ دەکەم و بە چاوی خۆم شاهیدی ئەوە بووم کە ئیرادەی ئازادی ژنان و ڕۆحی تێکۆشان چۆنە. ئەمەش بوو بە ڕێنمایی و ئەزموونێکی مەزن بۆ من.
ئامانجم هەمیشە ئەوە بووە کە هێزی خۆم بناسم. بۆ ئەوەی بیسەلمێنم کە من تەنها ئامرازێکی ماڵەوە نیم. ژنان دەتوانن لە هەر گۆڕەپانێکدا تێبکۆشن و بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆ بگرن و چۆن ڕووبەڕووی داگیرکاری ببنەوە.
"بانگەوازیەکەی رێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی جیهانییە"
شەڕڤانی یەپەژە سیاژین باوەڕ سەبارەت بە بانگەوازەکەی رێبەر ئاپۆ وتی: "سەرەتا بە بینینی وێنەکەی ڕێبەر ئاپۆ هێز و مۆڕاڵێکی زۆری پێبەخشیم. بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازێکی جیهانیە. بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سەردەکەوێت. ئێمە کار و تێکۆشانمان لەسەر بنەمای ئەو بانگەوازییە بنیات دەنێین و لەسەر ئەو بنەمایە ڕێکخستن بەرەوپێش دەبەین."