لە چالاکی ئێشکگری ئیستەنبوڵ ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیریی ئیمراڵی پیشاندرا

لە چالاکی ئێشکگری ئیستەنبوڵ دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی جولەمێرگ ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی پیشاندرا و گوترا: "سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکەین".

دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ

هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسی ئیستەنبوڵ دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان چالاکی ئێشکگری دادپەروەرییان ئەنجامدا. نوێنەر و ئەندامی پارت و ڕێکخراوەکان و چالاکوانان بەشداری چالاکییەکە بوون.

ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری ئیمراڵی

خزمی زیندانی، فینجە ئاکمان لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و دەنیز پۆیرازی بیرهێنایەوە، ئاکمان تیشکی خستەسەر چالاکی زیندانیان بە داخوازی شکاندنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد، ئاماژەی بەوە کرد ڕۆڵەکانیان لە زیندان لە گۆشەگیرییەکی سەختدان و گوتی: "ساڵانێکە زانیاریمان لەبارەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان نییە. عەبدوڵا ئۆجالان ئیرادەی ئێمە و ڕۆڵەکانمانە لە زیندان. گۆشەگیری سەر ڕۆڵەکانمان، دژی ئێمەیە. ئێمە گۆشەگیری شەرمەزار دەکەین".

"زیهنیەتی قەیوم قبووڵ ناکەین"

هاوسەرۆکی (کای_دەر) ئەحمەد توزون ڕایگەیاند پێویستە هەمووان دژی قەیوم هەڵوێست وەربگرن، بەتایبەتی پارتە سیاسییەکان، گوتی: "ئەوانەی دەیانگوت، هەرکەس بە هەڵبژاردن هات، دەبێت بە هەڵبژاردن بڕوات، ئەمڕۆ دەیانەوێت درێژە بە سیاسەتی قەیوم بدەن. ئێمە زیهنیەت و سیاسەتی قەیوم قبووڵ ناکەین".