لە گۆسو ستاندی "ڕۆژی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" دانرا

لە چوارچێوەی کەمپەینی "ڕۆژی دیالۆگ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان" لە فیستیڤاڵی گۆسوی کانتۆنی سانت گالنی سویسرا، ستاند دانرا.

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری گۆسوی کانتۆنی سانت گالن فیستیڤاڵی "١٢٠٠ ساڵ گۆسو" بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەستی پێ کرد، ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی سانت گالن لە فیستیڤاڵەکەدا ستاندی دانا.

لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نمایشکرا.

لە چوارچێوەی کەمپەینەکەی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) دژی سیستەمی ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی پەیوەست بە ناردنی نامە بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) ستاند دانرا، واژۆ کۆکرایەوە و بڵاوکراوەکان دابەشکران.

هەروەها خواردن و ئاواز و گۆرانی کوردی پێشکەش کرا.