لە ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن دەنیز پۆیراز یادکرایەوە
لە چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ دەنیز پۆیراز یادکرایەوە.
لە چالاکییەکانی ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ دەنیز پۆیراز یادکرایەوە.
چالاکییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە، ئەمڕۆ چالاکییەکە لەبەردەم شارەوانی ئاکدەنیز بەردەوام بوو. هاوسەرۆکانی شارەوانی ئاکدەنیز نوریە ئاسڵان و هۆشیار ساری یەڵدز بەشدارییەکەیان لە ئێشکگرییەکە کرد و جەژنیان پیرۆز کرد. بێجگە لە پەرلەمانتارانی مێرسین عەلی بۆزان چەندین کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. لە چالاکییەکەدا پانکارتی "قەیوم زەوتکردنە دژی ئیرادەی گەل. کودەتایە دژی دیموکراسی" هەڵگیرا.
پۆیراز یادکرایەوە: بکوژان دەناسینەوە
دەنیز پۆیراز لە بینای ڕێکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی ئەزمیر لە ١٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری کوژرا، لە سێیەم ساڵی کوشتنی یادکرایەوە. لافیتەی "هەڤاڵ دەنیز نەمرە" و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "دەنیز پۆیراز نامرێ" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین بەدریە کۆش ڕایگەیاند خودی دەسەڵاتە بکوژی پۆیرازە و گوتی: "ئێمە بکوژان دەناسینەوە، لێپرسینەوە دەکەین".