له ئێران ١٥٠٠ منداڵ له منداڵانی خوار ١٥ ساڵه‌وه له‌دایكبوون
له ئێران سه‌دان منداڵی كچ كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٥ ساڵه‌وه‌یه هه‌زار و ٥٠٠ منداڵیان بووه.
له ئێران سه‌دان منداڵی كچ كه ته‌مه‌نیان له خوار ١٥ ساڵه‌وه‌یه هه‌زار و ٥٠٠ منداڵیان بووه.
به‌پێی كۆمیته‌ی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی ئێران، له ئێران له ماوه‌ی ساڵێكدا منداڵانی كچ كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵدایه، هه‌زار و ٥٠٠ منداڵیان هێناوه‌ته دنیا. كۆمیته‌كه په‌یوه‌ست به‌و بابته ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی كرد: " له رژێمی ئێران‌دا هاوسه‌رگیری منداڵان په‌ره‌ی پێده‌درێت و هاندهرێت، له ئه‌نجامدا ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌بنه دایك زیاد ده‌كات".
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و كۆمیته‌یه، دامه‌زراوه‌ی تۆماری باری شارستانی و كه‌سی ئێران رایگه‌یاندوه، كه منداڵان له نێوان ١٠ بۆ ١٩ ساڵ هه‌موو ساڵێك ٧٠ هه‌زار كۆرپه ده‌هێننه جیهانه‌وه. له‌وانه له‌دایكبوونی هه‌زار و ٤٧٤ منداڵ دایكیان ته‌مه‌نی له‌خوار ١٥ ساڵه‌وه بووه. كۆمیته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و ته‌مه‌نه بۆ دووگیانبوون مه‌ترسییه.
به پێی كۆمیته‌ی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی ئێران له‌دایكبوونی پێشوه‌خت په‌یوه‌ندی به زوو هاوسه‌رگیرییه‌وه هه‌یه و رایگه‌یاند، رێژه‌ی هاوسه‌رگیری له نێوان ١٠ بۆ ١٤ ساڵ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠٢١ به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣٢ زیادی كردووه.
كۆمیته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ژماره‌یه راستیه‌كی ئازاربه‌خش ده‌رده‌خات و باسی له‌وه‌كرد، "هاوسه‌رگیری منداڵان یه‌كێك له نمونه هه‌ره به‌رچاوه‌كانی توندوتیژی دژی ژنانه".
به‌پێی كۆمیته‌ی به‌رگریی له مافه‌كانی مرۆڤی ئێران یه‌ك له هۆكاره‌كانی زۆربوونی هاوسه‌رگیری و منداڵبوونی منداڵان لێدوانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران محه‌مه‌د باقر قاڵیبافه له تشرینی دووه‌می ٢٠٢١دا. قالیباف پلانی زیادكردنی ژماره‌ی دانیشتووانی كه له ساڵی ٢٠١٣ پێشنیازكرابوو به په‌سه‌ندكراو ناوبردبوو.
شاره‌زایانی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و پلانه‌یان وه‌ك "دژایه‌تی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان" هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
هـ . ب