ئه‌ندامی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی یه‌ژه‌ئاستار هێزل ئۆزگور باسی له‌وه‌كرد، هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و ژیانی واتادار به‌رخودانێكی به‌هێز و شه‌ڕێكی گه‌وره ده‌كه‌ن و وتی، "به چالاكییه گهریلاییهكانی وه‌ك نیشانشكێن، سابوتاژ، دزهكردنهناو، بۆسه، گورزلێدان و زۆر تاكتیكی تر گورز له سه‌ربازه‌كانی خولوسی ئاكار ده‌وه‌شێنرێت".
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی فه‌رمانده‌یی یه‌ژه‌ئاستار هێزل ئۆزگور قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد. ئۆزگور له كه‌سایه‌تی مه‌عسوم كۆركمازدا هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕشی یادكرده‌وه و به بیری هێنایه‌وه كه تێكۆشان بۆ ئازادی گه‌لی كورد كه به یه‌كه‌م فیشه‌كی ١٥ی ته‌باخ ده‌ستیپێكراوه كه‌وتووه‌ته قۆناغێكی دژواره‌وه.
ئۆزگور ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌و تێكۆشانه‌ی ٤٠ ساڵه به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد خۆی بناسێت و خۆی رێكبخات په‌ره‌سه‌ندنی گه‌وره‌ی ده‌سته‌به‌ر كردووه و وتی، " یه‌كه‌م فیشه‌ك كه له دهێ و شه‌مزینان ته‌قێنرا، ئه‌مڕۆ له ده‌ریای ره‌شه‌وه تا شاهۆ، له دێرسیمه‌وه تا ئاڤاشین، له ئامه‌ده‌وه تا زاپ به‌رده‌وامه. به درێژه‌پێدانی ئاستی تێكۆشانیش زیاتر ده‌بێت. گه‌ریلایه‌تی مۆدێرن و پڕۆفیشناڵ كه له‌سه رمیراتی ١٥ی ته‌باخ دامه‌زراوه، ئه‌مڕۆ له چیا و ده‌شته‌كانی كوردستان له‌لایه‌كه‌وه له به‌رامبه‌ر سوپای توركی داگیركه‌ر تۆڵه‌ی سه‌دان ساڵه ده‌كاته‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌چێت و مسۆگه‌ركردنی ئازادی له تێكۆشانی خۆیدا به‌رجسته ده‌كات".
ئه‌م چه‌كانه له به‌رامبه‌ر داعش بهكارنههێنران
ئۆزگور باسی له‌وه‌كرد، كۆنسێپتی له‌ناوبردن كه به‌رامبه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد، گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پاراستن له جیهاندا نمونه‌ی نییه و وتی، "هه‌موو هێزه‌كانی ناتۆ ته‌كنه‌لۆژیای شه‌ڕ و توانای ماددی ده‌ده‌نه ده‌وڵه‌تی تورك. به هه‌موو چه‌په‌ڵی و لهیاسادهرچوونهكاننی شه‌ڕێكی نامرۆڤانه ده‌كات. له‌و شه‌ڕه‌دا كۆماری تورك و هێزه خۆفرۆشه‌كان له كۆنسێپتی له‌ناوبردندا پێداگرن و ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌جوڵێنه‌وه و هاوبه‌شی ئه‌و تاوانانه ده‌كه‌ن. سه‌رباری ئه‌وه‌ی داعش بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی مه‌ترسی بوو له به‌رامبه‌ر داعش‌یش چه‌كی ئه‌تۆمی، كیمیایی و فسفۆر به‌كارنه‌هێنرا. له‌سه‌ر گه‌ریلاكانی ئازادی كه له دژی داعش شه‌ڕیان كردووه، ئه‌م چه‌كانه به‌كارده‌هێنرێت و هه‌موو كه‌س بێده‌نگه.
دوژمن گورزی قورسی به‌رده‌كه‌وێت
ئه‌مڕۆ له گۆڕه‌پانی شه‌ڕ دوژمن سه‌رباری ئه‌وه‌ی پشتیوانی به‌هێزی لێده‌كرێت، به‌ڵام پلان و لێكدانه‌وه‌كانی نه‌هێناوه‌ته‌دی و رووبه‌ڕووی به‌رخودانی گه‌ریلاكان بووه‌ته‌وه. دوژمن كه‌وتووه‌ته دۆخێكی دژوار كه له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێك كه ده‌ینێت زیاتر تێكده‌چێت. هه‌موو رۆژێك ده‌ڵێن ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنن و كۆتایی به په‌كه‌كه ده‌هێنن، به‌ڵام ئێستا هه‌ر له‌و جێگه‌یه‌ن كه هاتوون و له شه‌ڕدا گورزی قورسیان به‌رده‌كه‌وێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌كنه‌لۆژیای خۆیان ناتوانن بگه‌نه ئه‌نجام، به چه‌كی ئه‌تۆمی، تێرمۆباریك، چه‌كی كیمیایی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبهێنن.
ناتوانن خاوه‌نداری له ته‌رمه‌كانی خۆیشیان بكه‌ن
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه شه‌ڕێكی قورس ده‌كرێت. گه‌ریلا به شێوازی بزوتنه‌وه‌ی نوێ و مۆدێرن له هه‌موو شوێنێك و له هه‌موو كاتێكدا چالاكی ده‌كه‌ن. كۆماری تورك ده‌یه‌وێت ئه‌و گورزه دژوارانه بشارێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه مردووه‌كانی خۆی بشارێته‌وه ده‌ڵێت ‘له به‌رزاییه‌وه كهوتوونهخوار، كه‌وتوونه ناو ئاو، پێی خلیسكاوه، هه‌نگ پێوه‌ی داوه‘ و بیانووی سووك و بێ به‌ها ده‌هێنێته‌وه. له ده‌ست گه‌ریلاكاندا ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت خاوه‌نداری له‌و ته‌رمانه‌ش ناكات. گه‌ریلا به دیمه‌ن سه‌لماندبووی كه ته‌رم به ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت تائێستاش قه‌بوڵی ناكات.
بڕوا و ئیراده شه‌ڕ ده‌كه‌ن
سه‌ربازانی تورك كه ناتوانن له نزیكه‌وه شه‌ڕ بكه‌ن، چه‌كی فسفۆری قه‌ده‌غه به‌كارده‌هێنن. كاتێك كه شتێكیان به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئه‌مجاره‌یان به حه‌فاره و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ویستیان كه تونێله‌كانی شه‌ڕ بڕوخێنن. سه‌ربازان بوێری ئه‌وه‌یان نییه كه بچنه ناو تونێله‌كانی شه‌ڕ و سه‌گی راهێنراو و ئه‌و جاشانه به زۆره‌ملێ ده‌نێرنه ناو تونێله‌كان. گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه كۆماری تورك شكستی هێناوه. هه‌ڤاڵانمان به‌رامبه‌ر ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی سه‌ده‌ی ٢١ خۆڕاگری ده‌كات و به بڕوا به ژیانی ئازاد، ئیراده‌ی گیانی ئاپۆیی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ربكه‌وێت، گه‌ریلا گیانی خۆی ده‌به‌خشێت. ئه‌م شه‌ڕه به ئاسانی ناكرێت. هه‌ڤاڵان تین‌و، برسی و بێ خه‌و به ده‌رفه‌ت و توانای كه‌م ٢٤ كاتژمێر شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له زاپ، له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران سكۆرسكی خرایه خوار و تانك تێكشكا، له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی مامڕه‌شۆی ئاڤاشین دوژمن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه گه‌ریلا كۆتایی هاتووه، چوونه سه‌ر سه‌ربازانی دوژمن و چه‌كیان له‌سه‌ریان هه‌ڵگرته‌وه. له خواكورك له‌و شوێنه‌ی پێشتر ئۆپراسیۆن كرابوو هه‌ڤاڵان چالاكی ده‌كه‌ن و گورزی قورس له دوژمن ده‌وه‌شێنن. له رۆژئاوای زاپ كه به‌رخودانی گه‌وره‌ی زه‌ندورا پێكهاتبوو و له بۆتان چالاكی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه دوژمن ناتوانێت بجوڵێته‌وه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستنه‌هێناوه. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له تونێله‌كانی شه‌ڕ و به شێوه‌ی لێدان و به تاكتیكی به‌هێزی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به چالاكی نیشانشكێن و سابوتاژ بوونه مۆته‌كه‌ی دوژمن. له ناو سه‌ربازانی كۆماری توركدا شڵه‌ژان و سیندرۆمێكی نوێیان دروست كردووه. گه‌ریلاكانی ئازادی هه‌م له گۆڕه‌پان و هه‌میش له تونێله‌كان، له پێگه‌ی به‌رخودان و هێرش گه‌ریلایه‌تی مۆدێرن به‌ره‌وپێش ده‌بات و به گیانی ئاپۆیی گورزی قورس له دوژمن ده‌وه‌شێنێت. شه‌ڕ چه‌نده‌ش قوڵ بێته‌وه گه‌ریلا له هه‌موو شوێنێك ده‌بێت و درێژه به تێكۆشانی خۆی ده‌دات.
یه‌ژه‌ئاستار له ئاستی پێشه‌نگیدا رۆڵی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات
له‌م شه‌ڕه‌دا هێزه‌كانی یهژهئاستارمان هێڵی گیانبازی زیلان و به‌رخودانی بێریتانیان له هه‌ڵوێستی خۆیاندا به‌رجسته كرد و له شه‌ڕدا رۆڵی پێشه‌نگی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن. تائێستا به ده‌یان چالاكی له به‌رامبه‌ر چه‌مك و كۆنسێپتی له‌ناوبردنی دوژمن بوونه‌ته به‌ربه‌ست. هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار به تیمی گه‌ڕۆك و له تونێله‌كانی به‌رخودان به ئیراده و به شێوه‌ی خۆیان به‌رخودانی به‌هێزیان كردووه. به چالاكی گه‌ریلایی وه‌ك نیشانشكێن، سابوتاژ، دزهكردنهناو، بۆسه، گورزوه‌شاندن و زۆر تاكتیكی تر گورزی گه‌وره‌یان له سه‌ربازانی خولوسی ئاكار داوه.
به‌رخودانی به‌هێز كه ده‌چێته مێژووه‌وه
ئه‌و شه‌ڕه‌ی هێزه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار ده‌یكه‌ن بۆ تێكۆشانی به‌رخودانی هه‌موو ژنانی جیهان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی وره و ئه‌زمونێكی گه‌وره‌ی هێناوه‌ته كایه‌وه. به‌رخودانێكی به‌هێز ده‌كرێت. گیانی هێرشبه‌ری هه‌ڤاڵ مزگین رۆناهی، رۆحی گیانبازی هه‌ڤاڵ ئاڤزه‌م، شێوازی هه‌ڤاڵ ڤیان كه له‌به‌رده‌م دوژمن بووه به‌ربه‌ست، بوێری و گیانبازی هه‌ڤاڵ شێرڤین، ئامانجی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڤاڵ شارستان و به چالاكیه‌كانیان به گیانی ئاپۆیی مۆری خۆیان له مێژووی تێكۆشان دا. چالاكیه‌كانی یه‌ژه‌ئاستار كه له سه‌ر هێڵی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌دا گه‌ش ده‌بێت، جارێكی تر ده‌ریده‌خات كه دوژمن سه‌رنه‌كه‌وتووه. شه‌ڕ به دژواری به‌رده‌وامه. ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستاریش له‌سه‌ر هێڵی گیانبازی به‌رخودان ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنین، له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیمان له كوردستای ئازاد ئاڵای به‌رخودان كه شه‌هیدان وه‌ك میرات بۆیان جێهێشتووین، ئێمه ئه‌و تێكۆشانه به سه‌ركه‌وتنه‌وه تاجدار ده‌كه‌ین".
هـ . ب