ژنانی پرشنگی خۆر ئاماری مانگی ته‌مموزیان بڵاوكرده‌وه
ژنانی پرشنگی خۆر له مانگی ته‌مموزدا له دژی فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامدا و په‌یامی "ئێمه به‌رخودان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین"یان دا.
ژنانی پرشنگی خۆر له مانگی ته‌مموزدا له دژی فاشیزمی ئاكه‌په- مه‌هه‌په چه‌ندین چالاكیان ئه‌نجامدا و په‌یامی "ئێمه به‌رخودان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین"یان دا.
له راگه‌یه‌نراوی ژنانی پرشنگی خۆردا هاتووه: "ده‌وڵه‌تی فاشیست كه له‌به‌ر رووخانه، له دواساته‌كانیدا ده‌ژی. به هێرشه هه‌ره دڕندانه‌كانی هیچ شوێنێك نه‌ماوه كه وێرانی نه‌كردبێت. ته‌واوی دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كان كه ده‌بێت خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا بكه‌ن، گۆڕیونی بۆ گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و زیانی زۆری به ژنان و گه‌نجان گه‌یاندووه. مێژووی ئه‌وان به كرده‌وه‌ی چه‌په‌ڵ، بێ ئه‌خلاقی، دزی و ده‌ستدرێژی ده‌نوسرێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی دڕنده كه خاوه‌نداری له ته‌رمه‌كانی خۆی ناكات و له‌ناویان ده‌بات. له ناو ئه‌م سیستمه پیش و خوێنمژهدا ملكه‌چبوون و بێده‌نگبوون به واتای مردنێكی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه".
ئێمه رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رخودان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"ژنان و گه‌نجانی به شكۆی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ناو ئه‌و مردنه‌وه، خۆیان و ده‌وروبه‌ریان رێكبخه‌ن. به ده‌وری ئه‌و ئاگره‌ی ئێمه دامانگیرساندووه، بۆ تۆلچهسهندنهوه له فاشیزمی دڕنده‌ی كۆببنه‌وه.
ئێمه وه‌ك 'ژنانی پرشنگی خۆر' وه‌ك ژنان و گه‌نجان له دژی ئه‌م سیستمه وه‌ستاوینه‌ته‌وه، ئێمه هه‌موو رۆژێك به‌رخودان گه‌شتر ده‌كه‌ین و تۆڵه‌یان لێده‌كه‌ینه‌وه. له پاسه‌وانانی زیندان كه ده‌یانه‌وێت رێگری له به‌رخودانی زیندانیان بكه‌ن، سیخوڕ و هاوكاره‌كانی فاشیزمی تورك كه خیانه‌ت له گه‌ل و به‌هاكانی ده‌كه‌ن، شوێن و موڵكی دزه فاشیسته‌كان، ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ران، ده‌ستدرێژیكاران، پاسه‌وان و پۆلیسه‌كان كه به شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه، ئێوه ده‌بنه ئامانجی ئێمه.
كات كاتی گه‌شتر كردنی ئاگر، رووناككردنه‌وه‌ی تاریكی و رووخاندنی فاشیزمه. به‌م خواسته‌وه و ویسته‌وه ئێمه ئاماری مانگی تهمموز ئاشكرا ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئێمه هه‌موو رۆژێك چالاكییه‌كانمان زیاتر بكه‌ین".
چالاكییه‌كانی تهمموز:
"٣٣ ئۆتۆمبێل سوتێنران.
له دژی زرێپۆشه‌كان دوو چالاكی.
له دژی قهرهقۆڵهكان ٤ چالاكی.
له دژی پۆلیسه‌كان ٤ چالاكی.
له دژی پاسه‌وانه‌كان ٢ چالاكی.
له دژی پاسه‌وانانی زیندان چالاكییه‌ك.
٢ فاشیست و هاوكار سزادران.
٤ كامێرای حه‌راری تێك‌شكێنران.
ئۆتۆمبێلێك كه كه‌رسته‌ی سه‌ربازی تێدابوو تێكشكێنرا.
چوار كارگه‌ی فاشیسته‌كان سوتێنران و چیتر به‌كارنایه‌ن".
هـ . ب