بەرخۆدانی گەریلا ڕێگری لە داگیرکەران دەکات

گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار بە بەرخۆدان ڕێگەیان لە سوپای تورکی داگیرکەر گرتووە. گەریلاکانی هەپەگە ڕایانگەیاند، چی دەبێت با بێت، سازش لەسەر بەرخۆدان دژی داگیرکەران ناکەین.

گەریلاکانی یەژا ستار کە لە ھەرێمی مەتینا خۆڕاگری دەکەن، لەبارەی ئەو شەڕەی لە ھەرێمەکە لە ئارادایە بۆ ئاژانسی فورات (ANF)  قسەیان کرد.

خوندا کۆبانێ، گەریلای یەژا ستار ڕایگەیاند، لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێ و چارچەلی مەتینا، ھاوڕێیانمان بەرخۆدانێکی گەورە دەکەن و وتی: "ئێمە ھێزەکانی یەژاستار و هەپەگە، لە دژی دوژمن شەڕێکی گەورە دەکەین، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرەڕای بەکارھێنانی تەکنیکی شەڕیش لەبەرامبەرمان ناتوانێت سەربکەوێت. ئێمە هێزی گەریلا، گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەین، بەرخۆدانمان گەشتر دەکەین و دەگەیەنینە بەرزترین ئاست. بەرخۆدانمان سوود لە ڕێبەر ئاپۆ و ھاوڕێیانمان، کە لە پیناو ئازادیدا شەهید بوون، وەردەگرێت .دەوڵەتی تورک لە ھەر بستێکی خاکی کوردستان کە داگیری کردبێت، هێزەکانی گەریلا ڕووبەڕووی دەبنەوە.

جەختیشیکردەوە، پاراستنی خاکی کوردستان تەنیا ئەرکی گەریلا نییە، ئەرکی هەموو گەلی کوردە. چونکە ئەم قۆناغە، قۆناغێکی ویژدانییە و هەموو کەسێک دەگرێتەوە. پێویستە هەمووان ڕۆڵی خۆیان لەم قۆنا‌غەدا بگێڕن. گرنگە خەڵکی کوردستان بزانن، کە هێزەکانی گەریلا بۆ ئەوەی ئازادی گەلی کورد بەدی بھێنن، خۆڕاگری دەکەن. ئەگەر ئێمەی گەل و گەریلا پێکەوە تێکۆشان بکەن، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شکست دەھێنێت. ئێمە گەریلاکانی یەژا ستار بۆ ئازادی گەلەکەمان تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین و ئازادی گەلەکەمان مسۆگەر دەکەین".

هەروەها سلاڤ فورات، گەریلای یەژا ستار لەباری بەرخۆدانی مەتینا وتی: "بە تاکتیکەکانی گەریلاکانی پرۆفیشناڵ دوژمن دەکەینە ئامانج. ئێمە گەریلاکانی یەژا ستار و هەپەگە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە مەتینا ھەناسە لەبەر داگیرکەران دەبڕین. بە هێزی ئیرادە و بوێریەک کە لە ڕێبەر ئاپۆ وەرمان گرتووە، ئۆپەراسیۆنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تێکدەشکێنین، وەک دەزانرێت داگیرکەران بە چڕی هێرش دەکەنە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی مەتینا. لە بەرامبەردا هاوڕێیانمان بەپشتبەستن بە ھێزی ئیرادەیەکی گەورە، گورزی قورس لە دوژمن دەوەشێنن. چی دەبێت با بێت، سازش لەسەر بەرخۆدان دژی داگیرکەران ناکەین. داگیرکەران لە بەرامبەر بەرخۆدان لە مەتینا تێکدەشکێن. ڕێگە نادەین داگیرکەران خاکی کوردستان پێشل بکەن. تا کۆتایی خۆڕاگری دەکەین و سەرکەوتن مسۆگەر دەکەین".

ژ.ن