ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه له باره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاوه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئه‌م بابه‌تانه خراونه‌ته‌ڕوو:
" هێزه‌كانمان به شێوه‌ی تیمی گه‌ڕۆك و شه‌ڕی ناو تونێله‌كان گورزی قورسیان له سوپای توركی داگیركه‌ر وه‌شاندووه. گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به گیانی ١٤ی تهمموز چالاكی ده‌كه‌ن. له‌و چالاكییانه‌دا ٣١ سه‌ربازی تورركی داگیركه‌ر سزادراون، داگیركه‌رێكیش برینداربووه. درۆنێك، ئۆتۆمبێلێكی زریپۆش و سه‌نگه‌رێك تێكشكێنراون. داگیركه‌ران ٣٦ جار به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانیان بۆردومان كردووه. فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ١١ جار و هه‌لیكۆپته‌ریش ٧ جار و به ده‌یان جاریش به كاتیوشا گۆره‌پانه‌كانی به‌رخودان بۆردومان كراون.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكییه‌كان به‌م جۆره‌یه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی ئاڤاشین:
له ٥ی تهمووز كاتژمێر ١٧:٠٠ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ له داگیركه‌ران درا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢ی ته‌مموزی كاتژمێر ٠٣:٢٠ داگیركه‌ران كاتێك ویستیان به‌ره‌و تونێله‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئومێد بچن، هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا. له‌وێدا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به حه‌فاره و شۆفڵی زرێپۆش بچنه لوتكه‌ی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئه‌شكه‌وتی برینداران. هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیاندا . له‌وێ دوو داگیركه‌ر سزادران، داگیركه‌رێكیش برینداربوو و گۆرز له ئۆتۆمبێلی زرێپۆش وه‌شێنرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گورز له ئۆتۆمبێلی زریپۆش وه‌شێنرا، داگیركه‌ران ناچاربوون تائاستێك بكشێنه‌وه. داگیركه‌ران دواتر بریندار و مردووه‌كانیان به هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی له گۆڕه‌پانه‌كه دوورخسته‌وه.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ٠٨:٠٠ داگیركه‌ران هه‌وڵیاندا به ئۆتۆمبێلی زریپۆش له گۆڕه‌پانی چهمچۆوه بچنه گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌لێ. هێزه‌كانمان له ئۆتۆمبێله زرێپۆشهكهیاندا و ئۆتۆمبێله‌كه تێكشكا. لانیكه‌م ٨ داگیركه‌ر له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا سزادران.
له ٥ی ته‌مموزدا كاتژمێر ٢١:٠٠ درۆنێك كاتێك كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی چه‌مچۆ ده‌سوڕایه‌وه، هێزه‌كانمان له درۆنهكهیاندا و تێكیانشكاند.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:
هێزه‌كانی گه‌ڕۆكی یهژائاستارمان له ٥ی تهمموز كاتژمێر ٠٧:٥٠ به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدییاندا و ٤ داگیركه‌ریان سزادا.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ٠٩:٢٠ و ٢٢:٠٠ هێزه‌كانی یهژهئاستارمان دوو جار به سابوتاژ له داگیركه‌ران له شاخی سێدار له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ئامێدییان دا و ٢ داگیركه‌ر سزادران.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ٢٣:١٥ سێ جار به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی درا. له‌و چالاكیه ههماههنگانهدا ٩ داگیركه‌ر سزادران.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ١٣:١٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به نیشانشكێن له داگیركه‌ران له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودیاندا و داگیركه‌رێكیان سزادا.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ١٤:٠٠ و ١٥:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودییان دا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له خواكورك:
له ٤ی تهمموز كاتژمێر ١٠:٣٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی شاخی كاركهریاندا. هێزه‌كانمان هه‌ر ئه‌و رۆژه له كاتژمێر ١٦:٠٠ جارێكی تر به چه‌كی قورس له داگیركه‌رانیاندا. له‌و چالاكییانه‌دا ٢ داگیركه‌ر سزادران و سه‌نگه‌رێكیش تێكشكێنرا.
هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی كیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی:
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ١٨:١٥ تونێله‌كانی شه‌ڕی گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم جارێك به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر له نێان ١٧:٢٠ و ١٨:٢٥ تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆرشه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێ جارێك به ته‌قه‌مه‌نی و ٣ جاریش به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر ١٥:٠٠ و ١٨:٠٠ تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ١٣ جار به ته‌قه‌مه‌نی و ٧ جاریش به چه‌كی كیمیایی بۆردومان كران.
له ٥ی تهمموز كاتژمێر له نێوان ٠٩:٤٠ و ١٦:١٠ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی كۆكه‌ڕێ ١١ جار به ته‌قه‌مه‌نی بۆردومان كران. دوای ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران تائاستێك كشانه‌وه.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا كه له رێگه‌ی كاتیوشا، هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ئه‌نجامیداون:
سوڕانه‌وه‌ی درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم و شاخی جودی له ٥ ی ته‌مموزه‌وه به‌رده‌وامه.
له ٥ و ٦ی تهمموز شاخی ئامێدی و گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كۆردینه، گوندی ده‌شیش، شاخی هه‌كاری سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینا به كاتیوشا له قه‌ره‌قۆڵه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه به ده‌یان جار بۆردومان كران.
له ٥ و ٦ی تهمموز شاخی ئامێدی، چه‌مچۆ، سیدا، گوندی شێلازێی سه‌ر به هه‌رێمی مه‌تینا و دهشتیا كافیا، گوندی ئه‌رگه‌ن، چهمرۆبۆتكی و دۆڵی شێرانه‌ی سه‌ر به هه‌رێمی گاره ١١ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران".
هـ . ب