هه‌په‌گه‌: شه‌هیدانی مه‌تینا به‌ هه‌ڵوێستی فیدایی بوونه‌ نمونه‌

هه‌په‌گه‌ ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه‌ له‌ مه‌تینا شه‌هید بوون و رایگه‌یاند، "ئه‌و هاوڕێیانه‌مان به‌ هه‌ڵوێستی فیدایی خۆیان بوونه‌ نمونه‌. ئێمه‌ هه‌رگیز تێكۆشانی ئه‌و فیداكاره‌ ئاپۆییانه‌ له‌ بیر ناكه‌ین".

راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یانن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"له‌ دژی هێرشی داگیركاری سوپای توركی داگیركه‌ر كه‌ له‌ ٢٥ی گوڵان به‌دواوه‌ بۆ سه‌ر شاخی هه‌كاری له‌ هه‌رێمی مه‌تینا ده‌ستیپێكردووه‌، هاوڕێیانمان هێزل، لاشه‌ڕ، سه‌ره‌ن، شه‌ڕزان و سیابه‌ند به‌ رێبازی فیدایی گورزی قورسیان له‌ داگیركه‌ران وه‌شاند شه‌هیدبوون. ئه‌و فیداییه‌ ئاپۆیی به‌ نرخانه‌ به‌ هه‌ڵوێستی گیانبازی و قوڵبوونه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تی بوونه‌ نمونه‌. ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ تێكۆشانی ئه‌وان هه‌رگیز به‌ نیوه‌ ناچڵی نه‌هێڵینه‌وه‌ و هه‌موو كات دڵسۆزی یادی ئه‌وان بین.

زانیاری له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان به‌م جۆره‌یه‌:

ناسناو: هێزل  رزگار

ناو و پاشناو: نازیله‌ حه‌سه‌ن

شوێنی له‌دایكبوون: عه‌فرین

دایك- باوك: سوهه‌یلا- محه‌مه‌د ئاتون

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی گوڵانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

ناسناو: لاشه‌ڕ عه‌گید

ناو و پاشناو: ئه‌بوبه‌كر شیمشه‌ك

شوێنی له‌دایكبوون: موش

دایك- باوك: سافیه‌- سوله‌یمان

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی گوڵانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

 

ناسناو: سه‌ره‌ن نه‌هیر

ناو و پاشناو: هولیا كایا

شوێنی له‌دایكبوون: سێرت

دایك- باوك: حه‌نیفه‌- ئه‌مین

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ ی گوڵانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو: شه‌رزان كورد

ناو و پاشناو: فه‌رهاد ئه‌شیوت

شوێنی له‌دایكبوون: رحا

دایك- باوك: نه‌زمیه‌- قاسم

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٥ی گوڵانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

ناسناو: سیابه‌ند ئاڤێستا

ناو و پاشناو: محه‌مه‌د خه‌لیل

شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ

دایك- باوك: عه‌لیه‌ - خه‌لیل

كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٩ی گوڵانی ٢٠٢٢/ مه‌تینا

هاوڕێیانمان هێزڵ، لاشه‌ڕ، سه‌ره‌ن، شه‌ڕزان و سیابه‌ند به‌ شێوه‌یه‌كی گیانبازی چوونه‌ سه‌ر دوژمن و وایانكرد كه‌ دوژمن له‌ جێی خۆیدا نه‌جوڵێت. سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ی هێزای هاوڕێیانمان هێزل، لاشه‌ڕ، سه‌ره‌ن، شه‌ڕزان و سیابه‌ند به‌ تایبه‌تی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان به‌ گشتی ده‌كه‌ین".

هـ . ب