هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لەخەڵکی ئامەد کرد کە ٢٣ی تشرینی یەکەم بە هەڵوێستی خۆیان وانەیەکی مێژووییان بە سەردەستەی فاشیستەکان ئەردۆغان دا کە لە ئامەد کۆبوونەوەی ئەنجام دابوو.
پەیامی هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەم جۆرەیە:
"سەردەستەی فاشیست تەیب ئەردۆغان ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ چووە ئامەد و ویستی گردبوونەوە ساز بکات. بەڵام خەڵکی ئامەد بە هەڵوێستێکی نیشاندا کە لە مێژوو و نەریتەکانیەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆیە بەشداری گردبوونەوەکەی سەردەستەی فاشیتەکانی نەکرد. خەڵکی ئامەد بەو هەڵوێستەیان خاوەندارییان لە سکۆ و وڵاتپارێزی خۆیان کرد و وانەیەکی مێژوویی و گەورەیان بە سەردەستەی فاشیستەکاندا. لەبەر ئەو هەڵوێستە واتادارە سڵاو و پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی ئامەد دەکەین.
سەردەستەی فاشیست ئەردۆغان خاوەنی مێشک و کاراکتەرێکی دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە کورد کە هەبوونی گەلی کورد وەک هەڕەشە و مەترسی دەبینێت. لە قسەکانیدا دانی بەوەدانا و وایکرد کە ئەو راستەی لەلایەن گەلی کوردەوە دەزانرێت هەموو کەس بیبینێت. تەیب ئەردۆغان هەر کات هەستی خۆی بەرامبەر بە کوردان نیشان دەدات کەسایەتی فاشیست و نەژادپەرستی ئەو باشتر دەردەکەوێت و درکی پێدەکرێت.
هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی کوردان پاکتاو بکات بووەتە دەسەڵاتدار. ئەو هاوپەیمانیە فاشیستە هەموو رۆژێک هێرش دەکاتە سەر هەبوون و بەهاکانی کوردان و هەوڵ دەدات لەناویان ببات. گەلی کورد باش ئاگاداری ئەو راستییەی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە و سەردەستە فاشیستەکانە. خۆی گەلی کورد لە بەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکانی هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە تێکۆشانی گەورە بەڕێوە دەبات، خۆڕاگری دەکات. بێگومان ئەوەی زیاتر ئەو راستیە دەبینێت ئامەدە کە خاوەن هۆشمەندی قوڵ و وەڵاتپارێزییە و لە دژی ناحەقی، ستەم و فاشیزم قەڵای بەرخودانە. هەر بۆیە ئەو هەڵوێستەی خەڵکی ئامەد بەشێکە لە تێکۆشانی نەریتی بەرخودان و تێکۆشانی گەلی کوردستان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە- مەهەپە.
هەڵوێستی خەڵکی ئامەد هەڵوێستی کوردستانە
سەردەستەی فاشیست و نەژادپەرست لە قسەکانیدا لە ئامەد، جارێکیتر کەسایەتی دوژمنکارانەی خۆی بەرامبەر بە کوردان نیشاندا. سەردەستەی نەژادپەرست و فاشیست تەیب ئەردۆغان کە نەیتوانی بەرامبەر بە هەڵوێستی خەڵکی ئامەد دان بەخۆیدا بگرێت، سوکایەتی بە گەلی کورد، سیاسەتمەداران و هەدەپەییەکان کرد. ئەو هەڵوێست و زمانەی سەردەستەی فاشیست، لێکەوتەی تەنگاوبوونیەتی. لەبەر ئەوەی هەڵوێستی خەڵکی ئامەد هەڵوێستی گەلی کوردستانە و سەردەستەی فاشیست باش دەزانێت ئەمە بۆ ئەو بە چ واتایەکە. ئەو ترس و توڕەییە هێندەی دڵی نەژادپەرست و فاشیست هەروەها دەستی ئەویشی لەرزاندووە. بەڵام ترس بەکەڵکی ئەنجام نایات. بە هەڕەشە و دوژمنداری خەڵکی ئامەد هەرگیز ناترسێت، هەنگاو بۆ دواوە نانێن و دەستبەرداری تێکۆشان و ئامانجەکانیان نابن.
گەلی کورد لێپرسینەوە لەو سوکایەتیانەی ئەردۆغانیش دەکات
لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و سەردەستەی فاشیست تەیب ئەردۆغان کە هەموو رۆژێک کوردان دەکوژن، رۆڵەکانی گەلی کورد بە چەکی کیمیایی تیرۆر دەکەن، روفاتەکانیان دەخەنە ناو سندوقەوە، رێبەر ئاپۆ گۆشەگیر دەکەن، کوردان راپێچی زیندان دەکەن، زیندانییەکان دەکوژن، رۆژئاوا و باشور داگیر دەکەن، هێرش دەکەنە سەر پەنابەران لە مەخمور، لە شەنگال کۆمەڵکوژی دەکەن، خەڵکی ئامەد هەڵوێستی نیشاندا و ئەوەی خستەڕوو کە ئیتر لە ئامەد و کوردستان جێگەیان نابێتەوە. دیارە سەردەستەی فاشیست بە رۆیشتنی بۆ ئامەد ئەو راستییەی باش درک پێکردووە کە مێشک وکەسایەتی دوژمنکارانەی بەرامبەر بە کوردان لە قسەکانیدا درێژە پێدا. بێ گومان گەلی کورد لێپرسینەوە لەو سوکایەتییانەش دەکات.
نەک هەر سەردەستەی فاشیست لە هەمان کاتدا لێپرسینەوە لە ساختەکارە هاوکارەکانیشی دەکات کە دوژمنایەتی ئەو بەرامبەر بە کوردان دەشارنەوە، هەوڵ دەدەن بە کەم نیشانی بدەن و وەک ئەنجامی بە هەڵە ئاگادارکردنەوە نیشانی بدەن. ئەو کەسایەتیە کوردە ساختە و نۆکەرانە، لەبەر ئەوەی چارەنووسی خۆیان بە چارەنوسی سەردەستەی نەژادپەرست و فاشیست بەستووەتەوە، لە ترسێکی گەورەدان و هەوڵ دەدەن راستیەکە بشارنەوە. بەڵام خەڵکی ئامەد و گەلی کوردیش هەموو شت دەبینن و باش دەزانن کێ چییە و دەزانن چۆن مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.
هەر کەسێک دوژمنی کوردان بێت، ئەستەمە دۆستی تورکیا بێت
نەک هەر گەلی کورد دەبێت لە تورکیا هەموو کەس لەبەرامبەر ئەو سیاسەت و مێشکە دوژمنکارانەی سەردەستەی فاشیست تەیب ئەردۆغان کە دژی کوردانە هەڵوێست نیشان بدەن. خۆی ئەو کەسەی دوژمنی کوردان بێت ئەستەمە دۆستی گەلی تورک و تورکیا بێت. تەیب ئەردۆغان نەک هەر دوژمنی کوردانە، لە هەمان کاتدا دوژمنی گەلانی تورکیا، ژنان، رەنجدەران، ژینگە و مرۆڤایەتیە. لەبەر ئەوەی دوژمنایەتی بەرامبەر کورد و شەڕ لە دژی کورد، بەها، داهاتووی تورکیا و شکۆی گەلانی تورکیاش لەناو دەبات. لەناو تورکیا بە نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی، لە دەرەوەش بە مەزهەب پەرستی ودوژمنایەتی کۆمەڵگای تورکیا تورکیای خستووەتە ناو مەترسییەکی گەورەوە. گەلانی تورکیا شایەنی ئەوە نین و ناچاری مێشک سیاسەتێکی بەم جۆرە نین. ئەمە دەستەبەرە و ئەنجامێکی ماوەکورتە. بۆ دەستەبەرکردنی ئەوەش دەبێت هەموان باشتر تێبکۆشن.
هەرکە ئەردۆغان هات دەبێت لە گۆڕەپانی چۆڵدا قسە بکات
هەر بۆیە خەڵکی ئامەد لەبەر ئەو هەڵوێستەی واتادارە و شکۆمەندانەیان جارێکیتر پیرۆزباییان لێدەکەن و سڵاویان لێدەکەین. گرنگە خەڵکی باکوری کوردستان ئەو هەڵوێستەی خەڵکی ئامەد بۆ خۆیان بکەنە نمونە و لە دژی فاشیزم هەڵوێستێکی روونتر و بڕیاردارانە نیشان بدەن. ئیتر ئاکەپە-مەهەپە و سەردەستە فاشیستەکەی تەیب ئەردۆغان هەر کە هاتە کوردستان دەبێت لە گۆڕەپانی چۆڵ قسە بکات. دەبێت گەلی کوردستان بە دەوری هێڵی تێکۆشان یەکێتی و بەرخودانیان گەورەتر بکەن و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بڕوخێنن".
هـ . ب