فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ گەریلاکان بڵاوکردەوە
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەڵمەتی شەهید دڵژین- شەهید شەڕڤان ئەرکەندیی عەگیدەکانی بۆتانی کرد.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەڵمەتی شەهید دڵژین- شەهید شەڕڤان ئەرکەندیی عەگیدەکانی بۆتانی کرد.
لە پەیامەکەی فەرماندەیی بڕایارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)دا هاتووە:
"لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا، لە گۆڕەپانی کاتۆ خەلیل لە ناوچەی شاخێ لە پارێزگای وان، بە رێبازی سەردەمی نوێ چالاکییەکی رێکخستنکراوی هەاهەنگی گەریلایی لە دژی داگیرکەران ئەنجامدرا. تیمە گەڕۆکەکانی یەژا ستار لە سێ باڵەوە بە چەکی تاکەکەسی لە یەکەی ئەو داگیرکەرانەیان دا، کە خستبونیانە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان. لە ئەنجامدا ١٠ داگیرکەر سزادران و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.
ئەم چالاکییە سەرکەوتووەی یەژا ستار جارێکی دیکە ئەوەی سەلماندەوە، کە رێباز و شێوازی تیمە پسپۆڕ و شارەزاکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە تەواوی ئەنجامگیر و سەرکەوتو دەبێت. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ڕێگەی میدیای جەنگی تایبەتی خۆیەوە هەوڵی دا ئەو گورزە قورسە، کە بەریکەوتبوو بشارێتەوە و تەنها یەک کوژراوی خۆی لەو چالاکییەدا ئاشکرا کرد. تیمە گەڕۆکەکان، کە لە ناکاو لە هەموو شوێنێک گورزی توند لە دوژمن دەدن، بەو چالاکییە لە هەڵمەتی شەهید دڵژین - شەهید شەڕڤان ئەرکەندی لە عەگیدەکانی بۆتانیان لە ناوچەکە بەهێزکرد. شەڕی تیمی شارەزا و پسپۆڕەکان، بە میتۆد و شیوازی شەڕی سەردەم، بە شێوەکی ڕاست و دروست و داهێنەرانەبوونێکی بەرزەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەم گورزە لە داگیرکەران درا، کە بانگەشەیان دەکرد لە ڕووی تەکنیکییەوە بەرامبەر بە گەریلا زاڵ و باڵادەستن، بەڵام ئەو گورزە پڕوپاگەندەی شەڕی تایبەتی داگیرکەرانی پوچەڵکردەوە، کە پشتبەستبووە بە درۆ هۆنینەوە و ئەوە بووە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە ئەدا و لێهاتوویی هونەری پیادەکردنی ئاستی پێشکەوتووی تاکتیک دا.
هێزەکانمان لە باکوری کوردستان، سەرباری ئەوەی لە بەرامبەر سەدان ئۆپەراسیۆن و هەزاران هێرشی داگیرکەران دا خۆیان دەپارێزن، لە هەمان کاتیشدا بە ڕۆحیەتێکی بەرزی هێرش و داهێنەرانەبوونی گەورەیان لە تاکتیک دا، چالاکیی کاریگەر ئەنجام دەدەن، ئەمە بە ڕوونی دەریخست، کە شێوازی تیمە گەڕرۆک و تیمە شارەزا و پسپۆڕەکان لەسەر هێڵی سەرکەوتنە.
پێش هەموو شتێک پیرۆزبایی لە تیمەکانی یەژا ستارمان دەکەین، کە ئەم چالاکییەیان ئەنجامدا و گورزی قورسیان لە داگیرکەران دا. هەروەها پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانی شەڕڤان و فەرماندەکانیان دەکەین، کە بەشدارییان لە هەڵمەتی شەهید دڵژین - شەهید شەڕڤان ئەرکەندی لە هەڵمەتی عەگیدەکانی بۆتان دا کرد، کە بە باوەڕ و ورەیەکی گەورەوە شەڕ دەکەن و سەرکەوتن تۆمار دەکەن".
ژ.ت