'ناهێڵین دوژمن پشوو بدات'
له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه داغستان ئینتقام وتی، "تا یه‌كێكمان بمێنێت، ئێمه ناهێڵین كه له خاكی پیرۆزی كوردستان دوژمن پشوو بدات".
له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه داغستان ئینتقام وتی، "تا یه‌كێكمان بمێنێت، ئێمه ناهێڵین كه له خاكی پیرۆزی كوردستان دوژمن پشوو بدات".
فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار په‌یوه‌ست به هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای تورك بۆ سه‌ر زاپ و ئاڤاشین قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد.
ئه‌م شه‌ڕه پیرۆزه سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات
له فه‌رمانده‌كانی یه‌ژه‌ئاستار سۆزدار ئه‌ڤین باسی له‌وه‌كرد كه له ساڵی ٢٠٢٢ه‌وه قۆناغێكی نوێ ده‌ستیپێكردووه و رایگه‌یاند، كه سوپای داگیركه‌ر به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر خاكی كوردستان و شه‌ڕێكی دژوار رووده‌دات.
ئه‌ڤین به بیریهێنایه‌وه كه ئه‌و به‌ر له ئێستا له زاپ ماوه‌ته‌وه و وتی، "ئه‌زانم هه‌ڤاڵان له‌وێ به چ رۆحێك شه‌ڕ ده‌كه‌ن، له چ ئاستێكدا دڵسۆزی خاكن، له رووی تاكتیكه‌وه به چ شێوه‌یه‌ك خۆیان ئاماده‌كردووه، به تایبه‌تی چۆن په‌یوه‌ستی قۆناغه‌كه‌ن و شه‌ڕ ده‌كه‌ن. ره‌نگه دوژمن پێشتر یه‌كسه‌ر چه‌كی كیمیایی به كارنهدههێنا، به‌ڵام ئێستا راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به هه‌ڤاڵان كیمیایی به‌كاردێنێت. هه‌ڤاڵان به گیانی سه‌ركه‌وت، به هاوڕێیه‌تی راسته‌قینه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت تا كۆتایی هاوڕێیه‌تی رێبه‌رایه‌تی بكه‌ن شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له‌ماوه‌ی رابردوودا سكۆرسكی خرایه خوار، گورزیان لێوه‌شاند. كاتێك ئێمه له‌وێبووین دوژمن زیانه‌كانی خۆی ده‌شارده‌وه. ئێمه بینیمان كه چۆن هه‌ڵدێن، هاواركردن و پرش و بڵاوبوونیانمان له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌بینی".
ئه‌ڤین باسی له‌وه‌كرد كه له زاپ دوژمن باش ده‌ناسن، به‌پێی ئه‌وه خۆیان ئاماده‌كردووه و شه‌ڕ ده‌كه‌ن و به‌م جۆره به‌رده‌وام بو، "ره‌نگه ئێستا له‌و گۆڕه‌پانه نه‌بین، به‌ڵام به‌راستی به گیان، له قوڵایی ناخمانه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانین. هه‌ركه ده‌بینین هه‌ڤاڵان به وره و جۆش و خرۆشه‌وه گورز له دوژمن ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش وره‌ی لێوه‌رده‌گرین. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ده‌كرێت شه‌ڕێكی زۆر پیرۆزه و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات. هه‌موو چه‌شنه هێرشێكی دڕندانه، خیانه‌ت و پیلانگێڕی له‌ناو ده‌چن. ئێمه وه‌ك هاوڕێیانی ئه‌وان، هێزێكی گه‌وره‌یان لێوه‌رده‌گرین. چی ده‌بێت با ببێت سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه‌یه".
شه‌هیدان سه‌رچاوه‌ی تێكۆشانن
له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه جه‌مال ئهرداڵیش باسی له‌وه‌كرد كه بزوتنه‌وه‌ی ئازادی كورد به هه‌ندێك خاڵ دژوار، قۆناغی گرنگ تێپه‌ڕیوه و به بیریهێنایه‌وه كه له بواری رێكخستنه‌وه زۆر به‌رهه‌می گرنگ ئافرێنراون.
فه‌رمانده جه‌مال ئه‌رداڵ مانگی گوڵان كه وه‌ك مانگی شه‌هیدان پێناسه‌كراوه به بیرهێنایه‌وه و وتی، "ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌توانین له دژی ده‌وڵه‌تی تورك تێكۆشانی به‌هێز به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بێگۆمان ئه‌وه به سایه‌ی شه‌هیدانه". ئه‌رداڵ به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و میراته‌ی له‌وانمان وه‌رگرتووه به سه‌ركه‌وتن تاجدار بكه‌ین. ئه‌و تێكۆشانه‌ی ئێستا له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا و گۆڕه‌پانه‌كانی تر ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی خۆی له‌وه وه‌رده‌گرێت. واته سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م تێكۆشانه ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ن كه شه‌هید بوو. مرۆڤ ده‌توانێت به ئاسانی ئه‌وه بڵێت. ئه‌و شه‌هیدبوونانه‌ی ئێستا رووده‌ده‌ن، كوردستانی ئازاد ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن. بنه‌مای ژیانی ئازاد ئه‌وه‌یه. بێگومان ئه‌مانه هه‌موو خاوه‌نی واتا. واته مرۆڤ چه‌ند واتاشی پێبدات كه‌مه. به ئاسانی باسی لێوه‌ناكرێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه شه‌هیدانی مانگی گوڵان جارێكی تر به بیرده‌هێنمه‌وه.
به‌رخودانێكی بێهاوتا ده‌كرێت
ئێستا لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و خواکورک و ناوچەکانی تری کوردستان تێکۆشانێکی زۆر بەهێز هەیە. داگیرکاریی دەوڵەتی تورک هێرشی زۆر جدی دەکات و بێگومان لە دژی ئەوان بەرخۆدانێکی بێهاوتا هەیە. ڕێگە نادەن داگیرکەران داگیری بکەن و لە خاکی کوردستان جێگیر ببن. خەبات و تێکۆشانمان دەریخست، کە هەرچییەک ڕوو بدات ناهێڵین داگیرکەران لە کوردستان بمێننەوە و ناهێڵین لە کوردستان جێگیر بن.
کوردستان لە وڵاتێکی جیاواز ناچێت، خەسڵەتەکانی گەلی کورد، کو‌لتوور و سەرچاوەی مێژووییەکانی هاوشێوەی گەلانی تر نییە و جیاوازە. ئێمە باش تێدەگەین بۆچی داگیرکەران هێرش دەکەنە سەر کوردستان. دەیانەوێت ئەم خاکە، کە کولتووری تیادا ئافرێنراوە بێ کولتور بکەن. ئەو خاکە، کە یەکەم ناسنامە و ناسنامەی سەرەتایی تیادا دروستکراوە بەبێ ناسنامە بکەن. ئەو خاکە، کە سەرەتا زمانی تیادا ئافرێنرا بێ زمان بکەن. خاکێک، کە کۆمەڵایەتیبوون تێیدا بەهێزە بەبێ کۆمەڵگا بکەن. بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت هێرشەکان بەرفراوانتر بکەن و لەسەر ئەم بنەمایە هێرش دەکەن. بە دڵنیاییەوە هەموو ئەمانە واتای خۆیان هەیە. هەرچەندە داگیرکەران بە هێز و تەکنیکێکی چڕ و زۆرەوە هێرش دەکەنە سەر هێزە ئازادیخوازەکان، بەڵام ناتوانن ئیرادەی خۆیان بەسەر گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا بسەپێنن.
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تایبەتمەندییەکانی ئەم ڕێکخستن. رەنگە نموونەی ئەمە لە مێژووی حیزب‌دا ڕوویاندا بێت، لەم سەردەمەدا ئەمە گرنگە. هەرچەند هێرشەکان بەهێز و قورس بن، لە ئاستێکی زۆر بەرزدا تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن، بەڵام ئیرادەی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ڕێگە بە داگیرکەران نادات کوردستان داگیر بکەن. بەڕاستی ئەمە ڕۆح و ئیرادەی ئاپۆییە، کە لە سەدەی ٢١دا بنیادنراوە. سەرچاوەی ئەم بەرخۆدانە لە میلیتانی و شۆڕشگێڕیی ئاپۆییدا شاراوەیە، بۆیە ڕەنگە دوژمن هێشتا نەزانێ، کە ناتوانێت گەلی کورد و گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکبشکێنێت. ئەمە لە گۆڕەپانەکانی جەنگ دا ئاشکرا بوو. هەر چەند هێرشەکان قورس بن، بەڵام هێڵی ئاپۆیی ڕێگە نادات داگیرکاریی لە کوردستان جێگیربێت".
بە بنبەست گەیشتوون و تێکشکاون و گورزی قورسیان لێدەدرێت
فەرماندەی هەپەگە داغستان ئینتیقام وتیشی: دەوڵەتی تورک ماوەی ٦ ساڵە لە هەموو کوردستان، لە عەفرینەوە بۆ زاگرۆس هێرشی بەرفراوانی ئەنجامدا و وتی: "هیچ کام لە هێرشەکان ناتوانن ئەنجام بەدەست بهێنن. لەو ناوچانە، کە ئێستا هێرشی تیادایە بە بنبەست گەیشتوون و تێکشکاوە و گورزی قورسیان لێدەدرێت. ئێمە لە عەفرینەوە تا زاگرۆس ڕێگە نادەین دوژمن هەناسە بدات. با دۆست و دوژمنەکانمان باش بزانن، هەتا گەریلایەک بەتەنیا بمێنێتەوە دوژمن لە خاکی پیرۆزی کوردستان هەناسەی بە بەردا نایەتەوە و ناتوانێت پشوویەک بدات. ئێمە باوەڕمان بە خۆمان و گەل و ڕێبەرەکەمان هەیە. ئەوان هەرگیز ناتوانن ئیرادەی ئێمە بشکێنن، ئێمە ناوەستین هەتا ئەم دوژمنە لەم وڵاتەدا تێکنەشکێنین.
بەم باوەڕ و هێزەوە، ئێمە لەسەر پێی خۆمانین. لە دژی ڕێبەرایەتی گۆشەگیرییەکی توند هەیە و هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانی لەگەڵ گەل و گەریلاکاندا بپچڕێنن و بەو شێوەیە ئەنجام بەدەستبهێنن، ئەمە خەونێکە، چونکە ڕێبەرایەتی سوپا و بزووتنەوەیەکی دروست کردووە، کە ئێمە دڵسۆزی ڕۆحێکی هاوبەشین. ڕێبەرایەتی لە بەرەکانی جەنگدایە و هەمیشە لەگەڵماندایە. لە ئاڤاشین و زاپ دوژمن تێکدەشکێنرێت. ورە و موراڵی هەموو هەڤاڵان بەهێزە. ئێمە دەزانین ئەگەر دوژمن سەربکەوێت ئامانجی داگیرکردنی تەواوی باشووری کوردستان و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. بە تایبەتی، دەبێت گەلەکەمان لە باشوور ئەمە بزانن و بەو پێیە هەڵسوکەوت بکەن. ئەگەر ئەمڕۆ بێدەنگ بن، سبەینێ شارەکانیش لە دەست دەچن و شوێن و ماڵ خۆتان لە دەست دەدەن و ئاوارە دەبن".
هـ.ب / ژ.ت